YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
31
کانونی یەکەم

كۆمپانیایی داون تاون لە رێگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر جل و بەرگی زستانەی بۆ پێشمەرگەكانی هەردوو فەرماندەیی سەفین و هەلگورد دابین كرد

Written by 
Published in هه‌واڵ

كۆمپانیایی داون تاون لە رێگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر جل و بەرگی زستانەی بۆ پێشمەرگەكانی هەردوو فەرماندەیی سەفین و هەلگورد دابین كرد بۆ هاوكاری و پشتیوانی زیاتری فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەكانی هەردوو فەرماندەیی هەلگورد و سەفین لە میحوەری باشیك كۆمپانیای داون تاون لە رێگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەكی زۆر جل و بەرگی زستانەی بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی هەردوو فەرماندەیی سەفین و هەلگورد دابین كرد . لەم سەردانە مەیدانیە بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە سولحی مەجید ئەندامی ئەنجومەن لە ووتەیەكدا بۆ پێشمەرگە و فەرماندە قارەمانەكان رایگەیاند ئەم هاوكارییەی كە كەسایەتی و كەرتی تایبەت بۆ پێشمەرگەی دابین دەكات لەم وەرزی سەرما و سۆڵە دیارییەكی بچوكە لە ئاستی قارەمانیەتی پێشمەرگە . چونكە پێشمەرگە سەر و ماڵی هاوڵاتیانی كوردستانیان پاراست لە هەرەشەی تیرۆریستانی داعش . لە بەشێكی تری ووتەكانی سولحی مەجید رایگەیاند ئەمرۆ ناوی پێشمەرگە لە سەر ئاستی دونیا بۆتە ناوێكی پیرۆز و تا ئەبەد گەلەكەمان شانازی پێوە دەكات و لە سەر ئاستی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش پێشمەرگە بە شكێنەری شكۆی داعش ناسراوە كە ئەمە بۆ گەلەكەمان و ناوی پیرۆزی پێشمەرگە دەسكەوتێكی مەزنە . دواتر فەرماندەكانی پێشمەرگە سوپاسی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد كە لە رێگای كەرتی تایبەت هاوكای بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی سەنگەری پاراستنی كوردستان دابین دەكات

Read 508 times
Rate this item
(0 votes)