YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
04
کانونی دووەم

لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر كێشەی خوێنداری نێوان هەردوو بنەماڵەی (موصلیح علی خورشید ) و ( فەیزوللا كەمال بایز ) چارەسەر كرا

Written by 
Published in هه‌واڵ

بە ئامادە بوونی كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر و میقداد علی بەرپرسی لقی 24 ی سەفین و بەرپرسانی حزبی و حكومی و لەشكری و ریش سپی و پیاو ماقوڵانی هەردوو بنەماڵەی( فەیزووللا كەمال بایز )و (موصلیح علی خورشید) كێشەی خوێنداری نێوانیان چارەسەركرا . لە ووتەیەكدا كاكەمین نەجار سوپاسی هەڵوێستی هەردوو بنەماڵەی گوندی بیرۆكان ی كرد كە نەرمی زۆریان نواند بۆ چارەسەركردنی كێشەی خوێنداری نێوانیان و هیوای خواست ئەمە دوا ناخۆشی نێوان بنەماڵەكانیان بێت . لە تەوەرێكی تری ووتەكانی كاكەمین نەجار رایگەیاند لە قۆناغی ئەمرۆ لە سەر هەموو لایەك پێویستە ئاشتی و ئاشتەوایی نێوان بنەماڵە كانی كوردستان بپارێزین. چونكە كوردستان بە قۆناغێكی تایبەت گوزەر دەكات لە هەموومان دەخوزاێ ناو ماڵی خۆمان یەكخەینەوە و هەموومان پشتیوانی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە و گەیشتنی گەلی كوردستان بە ئاوات و ئامانجی لە مێژینەی . دواتر میقداد علی لە ووتەیەكدا رۆڵی ئەو كەسایەتی و جەماوەری سنورەكەی بەرز نرخاند لە لێك نزیكردنەوەی هەردوو بنەماڵە بەرێزەكە بۆ ئەوەی كۆتایی بەم كێشە خوێندارییەی نێوانیان بێت . دواتر رۆشنایی خستە سەر پێكەوە ژیان و یەكتر قەبوڵكردن بە تایبەت لەو گوندانەی كە خەڵكی ناوچەكە وەكو برا پێكەوە دەژین و هیوای خواست ئەمە كۆتایی كێشە و گرفتی خەڵكی ناوچەكە بێت و ئیتر هەموومان پێكەوە بە خۆشی و ئاشتی بژین. پاشان هەردوولا رێكەوتن لە دادگا داوا یاساییەكانیان كۆتایی پێبێنن و بە یەكجاری كۆتایی بەم كێشەیە بێت .

Read 1613 times
Rate this item
(0 votes)