YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
08
کانونی دووەم

كۆمپانيايه‌كى خێرخوازى له‌ رێگاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر جل و به‌رگى زستانه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌كانى فه‌رمانده‌يى هه‌ولێر و هێزى پاراستنى هه‌ولێر و فه‌رمانده‌يى بارزان دابين ده‌كات .

Written by 
Published in هه‌واڵ

كۆمپانيايه‌كى خێرخوازى له‌ رێگاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر جل و به‌رگى زستانه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌كانى فه‌رمانده‌يى هه‌ولێر و هێزى پاراستنى هه‌ولێر و فه‌رمانده‌يى بارزان دابين ده‌كات .

 

 به‌مه‌به‌ستى دابينكردنى جل و به‌رگى زستانه‌ و پۆشاكى سه‌ربازى كۆمپانيايى داون تاون له‌ رێگاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى ديموكراتى كوردستان ژماره‌يه‌كى زۆر جل و به‌رگى زستانه‌ و پۆشاكى سه‌ربازى بۆ فه‌رمانده‌يى هه‌ولێر له‌ شاردێى باقرت ى سه‌ر به‌ قه‌زاى مخمور و هێزى پاراستنى هه‌ولێر له‌ شاره‌دێى گوێر و فه‌رمانده‌يى بارزان دابينكرا . له‌م سه‌ردان و به‌ سه‌ركردنه‌وانه‌ له‌لايه‌ن فه‌رمانده‌يى فه‌رمانده‌ى هه‌ولێر و مامۆستا جه‌مال مورتكه‌ فه‌رمانده‌ى هێزى پاراستنى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى فه‌رمانده‌يى بارزان و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان به‌ گه‌رمى پێشوازى كران . له‌ ووته‌كانى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌و سنورانه‌ سولحى مه‌جيد ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ناوى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى ديموكراتى كوردستان سوپاسى ئاراسته‌ ئه‌و سه‌رمايه‌دار و خاوه‌ن كۆمپانيايانه‌ كرد كه‌ له‌م وه‌رزى زستانه‌ وه‌ك ئه‌ركێكى نيشتيمانى و نه‌ته‌وه‌يى به‌شێك له‌ پێداويستيه‌كانى زستانه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌كانى سه‌نگه‌ر دابين ده‌كه‌ن . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى سولحى مه‌جيد رايگه‌ياند ئه‌و ئارامى و ئاسايشه‌ى كه‌ له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه‌ به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هيدان و رۆڵ و جوامێرى ئێوه‌ى خۆنه‌ويسته‌ كه‌ ژيانى خۆتان پێشكه‌شى خاك و خه‌ڵكى كوردستان كرد به‌س بۆ ئه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌تان به‌ ئارامى و دوور له‌ ده‌ستى داگيركه‌ران و تيرۆريستان ئاسوده‌ ژيان به‌ سه‌ر ببات بۆيه‌ گه‌لى كوردستان شانازى به‌ ناوى ئێوه‌ و ئيراده‌ى پر له‌ ووره‌تان ده‌كات . دواتر مامۆستا جه‌مال موورتكه‌ به‌ ناوى ته‌واوى فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌كانى سه‌نگه‌ر سوپاسى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێر و ئه‌و سه‌رمايه‌دار و خاوه‌ن كۆمپانيايانه‌ى كرد كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌ و هاوكارى و پشتيوانيان ده‌كه‌ن ...

Read 680 times
Rate this item
(0 votes)