YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
15
کانونی دووەم

كاكه‌مین نه‌جاربۆ كوردستان تیڤی:لایه‌نه‌سیاسیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بروایه‌ی قۆناغی ئیمرۆی كوردستان یه‌كریزی گه‌ره‌كه‌

Written by 
Published in هه‌واڵ

كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی باڵای پارتی بۆ وتووێژ له‌گه‌ل لاینه‌ سیاسیه‌كانی تری كوردستان راسته‌و خۆ له‌به‌رنامه‌ی (دیڤچوون) بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان و هه‌نگاو نان به‌ره‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و تیكگه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ی ناو مالی كورد ، و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی دوای داعش ی شرۆڤه‌ كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی رابردودا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆمه‌ڵێك پرس خرانه‌ روو و باسی لێوه‌كراو هه‌ردوولا هاو رابوین له‌سه‌ری .یه‌كیتیش بۆ زیاتر تاوتوێ كردنی بابه‌ته‌ گرنگه‌كان داوای هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تیان كرد ، دوای ئه‌و هه‌فته‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی دادێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.پرۆژه‌ی پارتیش و هه‌موو لایه‌نێكیش له‌ هه‌ردوو داواكاریه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ بۆ ئاشته‌وایی و پاره‌سه‌ری گرفته‌كان خستیه‌ روو.بێگومان دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پرۆژه‌كه‌مان خسته‌ ژیر باس و لێكۆلینه‌وه‌ی ته‌واو رێككه‌وتین له‌سه‌ری ، ئنجا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ده‌كه‌وینه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ ودانیشتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كان و و پرۆژه‌كه‌و هه‌نگاوی خێرای بۆ ده‌نێین بۆ چاره‌سه‌ر. بێگومان له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌موو بابه‌ته‌كان باس ده‌كرێن و تیشك ده‌خرێته‌سه‌ریان . كه‌ زیاتر خۆیان له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت و هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان و ته‌نگژه‌ی ئابوری و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌بنه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی.بێگومان گۆرانكاری خێرا به‌رێوه‌یه‌ به‌تایبه‌ت دوای ئازاد كردنی موسڵ و نه‌مانی داعش .ئێمه‌ وه‌ك كورد كیشه‌ی زۆرمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌ و كه‌ڵه‌كه‌ بوون و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه‌ ،ده‌بێت حكومه‌تی به‌غدا بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ له‌ 2003 حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی(توافق) دامه‌زراوه‌ و ئێمه‌ ی كورد سه‌نگی تایبه‌تی و بنه‌ره‌تی خۆمان هه‌یه‌ نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی په‌رله‌مانتار ، چونكه‌ ژماره‌ی په‌رله‌مانتار له‌ په‌رله‌مانی ناوه‌ند نابنه‌ ئه‌و سه‌نگه‌ مه‌كه‌ی كه‌ كورد ته‌نها ده‌بێت سه‌نگه‌ به‌ پێی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی بێت.بۆیه‌ گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆرن  ، به‌تایبه‌ت گرفته‌ زه‌قه‌ كان كه‌ بریتین له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و بژێوی ژیانی خه‌ڵك و ناوچه‌ دابرێنراوه‌كانی كوردستان كه‌ ئێستا به‌ خوێنی گه‌شی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ئازاد كراونه‌ته‌وه‌ و كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ ده‌ستی كورد.سه‌باره‌ت به‌ تێكگه‌یشتنمان له‌گه‌ل یه‌كێتی ، له‌ قۆناغێكی باشداین، ئێمه‌ رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژمان له‌گه‌ل یه‌كتر هه‌بوه‌ و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش به‌رهه‌می زۆرباشی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو پێش ئه‌وه‌ی بۆ حزب هه‌یبێت، بۆ یه‌ پێویسه‌ یان ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ نوێ بكرێته‌وه‌ و پێداچونه‌وه‌ی تێدا بكرێت ، یان رێككه‌وتنامه‌یه‌كی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ به‌ شێوازێك كه‌له‌گه‌ل قۆناغه‌كه‌دا بگونجێت ، بكرێته‌وه‌.له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی فراوانی سه‌ركردایه‌تیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت خرانه‌ چێر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ ، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌ بابه‌تی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ ئێستا پارتی له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی رێزبه‌ندی كردوه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ باسی بژێوی ژیانی خه‌ڵك و چاككردنی خێرا ، و باس له‌ نوێكردنه‌وه‌ی روحی حزبی و ئورگانه‌كان و ئالو گۆرو  نویبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام . جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا سه‌ردانێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات ، دوای گه‌رانه‌وه‌ی جه‌نابیان ، ده‌ست به‌ هه‌ندێكی باش له‌ گۆرانكاری ناوخۆیی حزبی و حكومی و پرۆسه‌ی به‌رده‌وای چاكسازی ده‌كرێت. ئێمه‌ وه‌ك پارتی هه‌میشه‌  له‌ چاكسازیی به‌رده‌وامدا ده‌بین ، ئه‌مه‌ش سونه‌تی ژیانه‌ و ته‌نانه‌ت له‌قورئانی پیرۆزیشدا ئه‌حكامی تایبه‌ت به‌ چاكسازی و به‌ره‌و پیشه‌وه‌ چون هاتوه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌راگه‌یاندنیش ئێمه‌ به‌ش به‌حالی خۆمان (مه‌به‌ستم خۆمه‌) گله‌ییم له‌سه‌ر جه‌م راگه‌یاندنه‌كان و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاره‌كانیش هه‌یه‌ ، بابه‌تی بچوك گه‌وره‌ده‌كه‌ن و ده‌یوروژێنن، په‌رله‌مانتاره‌كانیش له‌راگه‌یاندنه‌كان له‌ ئه‌نجامی هه‌ندێك هه‌ڵه‌یان حزبه‌كان راده‌كیشنه‌ ناو بابه‌تگه‌لێك كه‌ كاتو ساتی ئه‌وه‌ نیه‌ یان بابه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵناگرێت

Read 5161 times
Rate this item
(0 votes)