YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
29
کانونی دووەم

¬¬¬¬¬ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سكرتێری حزبی دێموكراتی كوردستان دەكات

Written by 
Published in هه‌واڵ

بەمەبەستی پیرۆزبایكردن لە حزبی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی بەستنی كۆنگرە و هەڵبژاردنی سكرتێری تازە بۆ حزبەكەیان شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر و ئەحمەد  كانی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییە كوردستانییەكان و شاندی یاوەرییان سەردانی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانیان كرد و لەلایەن مستەفا مەولودی سكرتێری گشتی و جێگری سكرتێر و ئەندامانی دەفتەری سیاسی بەگەرمی پێشوازی كران . كاكەمین نەجار بە ناوی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی دەفتەری سیاسی حزبی دێموكراتی كوردستان كرد بە بۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی حزبە كەیان و هەڵبژاردنی سكرتێر و ئەندامانی دەفتەری سیاسی . دواتر لە دانیشتنێكدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە خرایە بەر باس  و كاكەمین نەجار لە ووتەیەكدا رایگەیاند پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەستیاری لە بارودۆخی ئێستای كوردستان و ناوچەكە دەروانێت بە هۆی گۆرانكارییە خێراكانی ناوچەكە و دونیا بەگشتی هەر بۆیە لە سەر هەموو لایەك پێویستە بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان بخاتە سەروی بەرژەوەندی تایبەتی . كاكەمین نەجار لە بەشێكی تری ووتەكانی رۆشنایی خستە سەر یەكخستنەوەی نێو ماڵی ناوخۆی حزبەكانی هەرێمی كوردستان و رایگەیاند ئێمە وەكو پارتی یدموكراتی كوردستان لە دوایی پەیامەكەی سەرۆك هەموو هەوڵێكمان خستۆتە گەر بۆ ئەوەی چارەسەری كێشە ناوخۆیییەكان بكەین و لای حزبەكانیش ئامادە باشی تەواو هەیە بۆ چارەسەركرنی كێشەو ناكۆكیە سیاسیەكان .

دواتر مستەفا مەولودی سكرتێری گشتی حزبی دێموكراتی كوردستان سوپاسی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد بۆ سەردان و پەیامی پیرۆزباییان و هیوای خواست پەیوەندییەكانیان هەمیشە لە گەل پارتی دیموكراتی كوردستان بەرە و پێشتر بچێت .

لە دوا تەوەری دانیشتنەكەدا تەئكید لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان پارتی و حزبی دیموكرات كردەوە

 

 

 

Read 3720 times
Rate this item
(0 votes)