YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
10
شوبات

مەحموود محەممەد: گۆڕانکارییەکانی پارتی دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.. دەمانەوێ بە یەکڕیزی بەرەوڕووی تەحەدی و پیلانی نەیارانمان ببینەوە

Written by 
Published in هه‌واڵ

 (مەحموود محەممەد) گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند،  لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیدا بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک بارزانی)، پرسی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا، بەردەوامیدان بە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی پارتی کە بەمزووانە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە تاوتوو کران. 

(مەحموود محەممەد) کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستانە، گوتی، "لە کۆبوونەوەماندا پرسی پڕۆژەکەی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا و هەروەها کۆبوونەوەیان لەگەڵ حزبەکاندا بە تەنیا باسی لێ کراوە. هەڵبەت باس لەو هەوڵەی هەندێ لایەن بۆ تێکدانی تەوافوقی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە کە عێراقی تازەی لەسەر بنیات نرایەوە. هەڵبەت بە نەهێشتنی تەوافوقی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان عێراقی نوێ بنیات نانرێ، بۆیە بیر لەوە کراوەتەوە بە شێوەیەکی دیکە دانوستان لەگەڵ بەغدا بکرێ و پێوەندییەکانی بە شیوەیەکی دیکە ڕێک برێنتەوە ئەمەش بە ئاشکرا لەگەڵ ئەواندا باس کراوە.


ئینجا لەپێناو دروستکردنی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تەحەدییەکان کە لە ئارادان، هەروەها ئەو پلان و پیلانانەی کە ناحەزان و نەیارانمان پێوەست ب مافە نەتەوەیی نیشتیمانییەکانمدا هەن، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. دیارە وەک پارتی هەوڵمان بەردەوامییە لەسەر ئەو ڕێچکەیەی کە گرتوومانەتە بەر لەپێناو بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان بۆ چارەی کێشەکان."

لەبارەی ئەو لیژنانەی کە بۆ گۆڕانکاری لە لق و مەکتەب و ئۆرگانەکانی پارتی پێک هێندرابوون، ڕایگەیاند، "بڕیار و ڕاسپاردەی پارتیمان بۆ ڕاپۆرتی لیژنەکان، لەبارەی ڕێکخستنەوەی پارتیمان بە پێویست زانرا، بۆ ئەوەی هەندێک گۆڕانکاری لە هەندێک پۆست و شوێن بکرێ. لەم جەند ڕۆژانەدا بەرەنجامی گۆڕانکارییەکان دەبینین."

لەوبارەوە زیاتر ڕوونی کردەوە "بەشێک لە مەکتەبەکانی سەر بە مەکتەبی سیاسی و دەزگاکانی و سەرنتەرەکان و هەندێ لە لقەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک و هەولێر و کەرکووک گۆڕانکاری دەکرێ. هەڵبەت ئەمەش کارێکی ئاساییە لە نێو پارتیدا و گۆڕانکاریی لەم شێوەش پێشتریش کراو. دیارە کە لە هەندێ مەکتەب دەستکاری هەندێ لە ستافیش دەکەین بۆ زیاتر پێشخستن و دەستکاری ستاف و هەندێ لە بەرپرسەکانیش دەکەین لەو شوێنەی کە پێویست بێ."
هاوکات رایگەیاند کە ڕەنگە هەندێ دەزگا دابخرێن یاخوود لێک بدرێن.

لە وەڵامی ئەوەدا کە کەی لەگەڵ یەکێتیدا کۆ دەبنەوە، (مەحموود محەممەد) گوتی، "پێوەست بە کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیدا چاوەڕی کۆبوونەوەی ئەوانین لە نێو خۆیاندا ئینجا پێکەوە کۆ ببینەوە."
هەرچی پێوەندییشی بە ڕێککەوتنی سیاسیی نێوانیانەوە هەیە گوتی "لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ئێمە و یەکێتی، دیارە کە زۆرینەی مەکتەبی سیاسییان پێیان باشە ڕێکخستنەوەیەک  و پێداچوونەوەیەک بە ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوانماندا بکرێ."

هەروەها دەڵێ "بۆ چاککردنەوەی دۆخی نێوخۆ، کۆبووەنەوەمان کردووە و درێژەیان پێ دەدەین و، هەوڵمان هەیە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بە یەک پاکێج کار لەسەر ڕێکخستنەوەیەکی نوێ و بەشێوازێکی نوێ بڕیاری چارەسەر بدەین."

 

لەبارەی بەرەنجامی کۆبوونەوەیش لەگەڵ هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراقدا، رایگەیاند، بڕیار درا دوو لیژنە پێک بێن بۆ دانوستان، هەڵبەت لیژنەیەکیان لە نوێنەری حزبە سیاسییە کوردستانییەکان پێک دێ کە گفتوگۆ دەکەن لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بە پرسی سەربەخۆییشەوە. لیژنەی دووەمیش تەکنیکییە و حکوومەت بۆ پرسە ئیدارییەکانی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات."

Read 153 times
Rate this item
(0 votes)