YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
17
شوبات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمەریكا و ژمارەیەك سەركردەی وڵاتان كۆ بووه‌وە.. سبه‌ینێ دیداری گرینگتری ده‌بن

Written by 
Published in هه‌واڵ

  ئه‌مڕۆ هەینی 17ـی 2ـی 2017، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداریی یەكەمین ڕۆژی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخی ئەڵمانیا كرد و چه‌ندان دیداری دیپلۆماسیی ئه‌نجام دا. لە پەراوێزی ڕۆژی یەكەمی كۆنفڕانسەكەدا (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (ئێدوارد ناڵبەندیان) وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا كۆ بووه‌وە.

لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا تاوتوو كرا و وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا وێڕای ئەوەی بە فەرمی بانگهێشتی (سەرۆك بارزانی)ی كرد بۆ سەردانی وڵاتی ئەرمینیا، ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی بەنیازە كۆنسووڵخانە لە هەولێری پایته‌خت بكاتەوە.

هەر لەم دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كرا.

 

لەدوای ئەو دیدارە، (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (دێسك) نوێنەری كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس كۆ بووەوە و، نوێنەری كۆڕبەندەكە سوپاسی (سەرۆك بارزانی) كرد كە بەشداریی كۆڕبەندی داڤۆس بووە و، هەروەها باسیشی لە كۆڕبەندێكی تایبەت كرد پەیوەست بە بارودۆخی ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە پایتەختی شانشینی ئوردن دەبەسترێت و، هیوای خواست (سەرۆك بارزانی) بەشداری ئەو كۆڕبەندە گرینگەیش بێت.

هەر لە ڕۆژی یەكەم و لە پەراوێزی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانیی میونیخ، (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (جیمس ماتێس) وەزیری بەرگریی ئەمەریكا كۆ بووه‌وە.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) نیشان دا و ڕاشیگەیاند، لەگەڵ دۆزی كورددا ئاشنایە و كوردستان و ئەمەریكا پێكەوە قوربانیان داوە.

 (سەرۆك بارزانی)یش وێڕای پیرۆزباییكردن لە وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بەبۆنەی دەستبەكاربوونی، سوپاسی وەزیری بەرگریی ئەمەریكای كرد و هیوای خواست پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا پێشڤەچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

هەر لەم دیدارەدا بەدوورودرێژی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ و وەزیری بەرگریی ئەمەریكا پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ گەلی كوردستان دووپات كردەوە و، هیوایشی خواست بتوانێ سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

 

 

Read 244 times
Rate this item
(0 votes)