YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
28
ئازار

كاكه‌مين نه‌جار ده‌ڤه‌رى مخمور به‌ سه‌ر ده‌كاته‌وه

Written by 
Published in هه‌واڵ

كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌ سه‌ردانێكى مه‌يدانى ده‌ڤه‌رى مخمورى به‌ سه‌ركرده‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌كه‌ىيدا سه‌ردانى باره‌گاى لقى 23 ى مخمورى كرد و له‌لايه‌ن كرمانج عبدالله‌ به‌رپرسى لق و كارگێرانى لق به‌گه‌رمى پێشوازى كران و كاكه‌مين نه‌جار له‌ نزيكه‌وه‌ له‌ ره‌وشى ناوچه‌كه‌ و دانيشتوانى مخمورى پرسى . دواتر كاكه‌مين نه‌جار و شاندى ياوه‌رى سه‌ردانى شاردێى باقرتيان كرد و له‌لايه‌ن فه‌مانده‌ى فه‌مانده‌يى هه‌ولێر و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانى فه‌رمانده‌يى هه‌ولێر به‌ گه‌رمى پێشوازى كران . كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا بۆ پێشمه‌رگه‌ كانى ده‌ڤه‌ركه‌ رايگه‌ياند رۆڵ و قاره‌مانيه‌تى ئێوه‌بوو كه‌ شكستى به‌ پيلانى تيرۆريستانى داعش هێنا كه‌ ئامانجى تيرۆريستان تێكدان و ده‌ربه‌ده‌ركردنى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ بوو به‌ڵام ئێوه‌ و هه‌ڤاڵه‌كانتان به‌ خوێنى ۆتان خاك و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌تان پاراست له‌ ده‌ستى ره‌شى تيرۆريستانى داعش . له‌ درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى كاكه‌مين نه‌جار و شاندى ياوه‌رى سه‌ردانى قايمقاميه‌تى قه‌زاى مخموريان كرد و له‌لايه‌ن قايمقامى قه‌زاى مخمور به‌ گه‌رمى پێشوازى كران و كاكه‌مين نه‌جار سوپاسى يه‌كه‌ ئيدارييه‌كانى ناوچه‌كه‌ى كرد كه‌ سه‌ره‌راى قه‌يرانى دارايى به‌لام ئيداره‌كه‌ى مخمور توانيويانه‌ خزمه‌تى به‌ر چاو پێشكه‌شى دانيشتوانى ناوچه‌كه‌ بكه‌ن و هيواى خواسنت له‌ ئاينده‌ قه‌زاى مخمور زياتر ئاوه‌دانى به‌خۆيه‌وه‌ ببينێ . له‌ دوا وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ قه‌زاى مخمور كاكه‌مين نه‌جار و شاندى ياوه‌رى سه‌ردانى ميحوه‌رى مخموريان كرد و له‌لاه‌ين نه‌جات على به‌رپرسى ميحوه‌ر و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان به‌گه‌رمى پێشوازى كران . كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا وێراى سوپاس و پێزانين بۆ ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى ئه‌و ميحوه‌ره‌ له‌ تێكشكاندنى شكۆى داعش رايگه‌ياند ئێوه‌ به‌ خوێن و گيانى خۆتان پارێزگاريتان له‌ خاك و خه‌ڵكى كوردستان كرد هه‌ر بۆيه‌ نه‌وه‌ك خه‌ڵكى كوردستان به‌ڵكو ئه‌مرۆ هه‌موو ئازادى خوازێك له‌ دونيا شانازى به‌ ناوى ئێوه‌ و رۆڵ و قاره‌مانيه‌تيتان ده‌كات . دواتر نه‌جات على به‌ ناوى خۆى و هه‌ڤاڵانى له‌ ميحوه‌رى مخمور سوپاسى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێرى پارتى ديموكراتى كوردستانى كرد بۆ ئه‌م سه‌رداان و به‌ سه‌ركردنه‌ويه‌ ......

 

 

  

 

 

 

Read 3722 times
Rate this item
(0 votes)