YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
11
نیسان

كاكه‌مین نه‌جار له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا قۆناغه‌كانی ئیمرۆی خه‌باتی مامۆستایان و ره‌وشی ئیستای كوردستان بۆمامۆستایان باس ده‌كات

Written by 
Published in هه‌واڵ

كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیمرۆ 10/4/2017 له‌ هۆڵی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ به‌شداری زیاتر له‌ دوو هه‌زار مامۆستای سنووری هه‌رپێنج په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر تواناو قوربانی مامۆستایان و هه‌وڵی به‌رده‌وامیان بۆ دانه‌برانی قوتابی له‌ قوتابخانه‌و به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی زانست و فێركردن و ئه‌و ئه‌ركه‌ی مامۆستایانی به‌ به‌رز و پیرۆز نرخاند و دووپاتر كرده‌وه‌ كه‌ پارتی هه‌میشه‌ وه‌ك هێز له‌ پشت مامۆستایانه‌وه‌ ده‌وه‌ستێت و نایه‌ ڵێت كه‌موو كوری ئه‌وهایان ببێت كاری گه‌ری له‌سه‌ر بژێوی ژیانیان بكات.هه‌ر له‌و بۆنه‌ یه‌دا  زۆر به‌وردی و زانستیانه‌ قۆناغی ئیمرۆی كوردستان و ره‌وشی سیاسی بۆ روون كردنه‌وه‌ و باسی له‌ رۆڵی مامۆستا كرد له‌ به‌ریوه‌بردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پارتیه‌ .

Read 2460 times
Rate this item
(0 votes)