YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
13
نیسان

كاكه‌مين نه‌جار سه‌ردانى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى ده‌كات

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

كاكه‌مين نه‌جار ئه‌دامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى كرد و له‌لايه‌ن موسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌زگا و ئه‌ندامانى ده‌زگا به‌گه‌رمى پێشوازى كران . كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا رۆڵى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى به‌رز نرخاند له‌ هاوكارى و پشتيوانى منداڵانى بێ باوك و هه‌ژاران و په‌ناهه‌نده‌كان كه‌ ئه‌م ده‌زگايه‌ توانيويه‌تى ببێته‌ پاڵپشت و پشتيوانێكى گرنگ بۆ خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تى كوردستان كاكه‌مين نه‌جار بۆ ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى رايگه‌ياند ئه‌م هاوكارى پشتيوانييه‌ى ئێوه‌ جێگاى رێز و پێزانينه‌ . كاكه‌مين نه‌جار له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى پشتيوانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى ديموكراتى كوردستانى بۆ ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى ده‌ربرى . دواتر موسا ئه‌حمه‌د به‌ ناوى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى سوپاسى كاكه‌مين نه‌جار و سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێرى كرد بۆ ئه‌م سه‌ردان و پشتيوانيه‌يان له‌ كار و باره‌كانى ده‌زگاكه‌يان .

 

 

Read 2412 times
Rate this item
(0 votes)