YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
26
نیسان

كاكه‌مين نه‌جار له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك سه‌رۆك هۆز و شێخ و كه‌سايه‌تيه‌كانى عه‌ره‌ب له‌ سنورى قه‌زاى مخمور و ناحيه‌كانى گوێر و مه‌لا قه‌ره‌ كۆده‌بێته‌وه

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

 

 

به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و ژیان گوزه‌رانی دانیشتوانی سنوره‌كانی قه‌زای مخمور و ناحیه‌كانی گوێر و مه‌لا قه‌ره‌ له‌ ناحیه‌ی مه‌لاقه‌ره‌ كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌جومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری كرمانج عبدالله‌ به‌رپرسی لقی 23 ی مخمور و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و شێخ و كه‌سایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ سنوره‌كه‌ كۆبۆوه‌ . له‌ ووته‌یه‌كدا كاكه‌مین نه‌جار تیشكی خسته‌ سه‌ر كلتوری پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قه‌بوڵكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌ سه‌رده‌مانێكی زۆره‌ هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب له‌م سنوره‌ وه‌كو برا پێكه‌وه‌ ده‌ژین ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی هه‌موومانه‌ . له‌ به‌شێكی تری ووته‌كانی كاكه‌مین نه‌جار رۆشنایی خسته‌ سه‌ر رۆڵی سه‌رۆك هۆز و شێخ و كه‌سایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ سنوره‌كه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ هاتنی تیرۆریستانی داعش ئه‌وان رۆڵی به‌رچاویان بینی له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی یه‌كریزی نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ . كاكه‌مین نه‌جار رای گه‌یاند ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ داهاتوو زیاتر ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌ستی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بگه‌رێنینه‌وه‌ پێش شه‌ری تیرۆریستان كه‌ له‌ گه‌ڵ هاتنی تیرۆریستان بۆ ناوچه‌كه‌ زه‌ر و زیانێكی زۆری له‌ دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ دا . له‌ درێژه‌ی ووته‌كه‌ی كاكه‌مین نه‌جار پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی بۆ ئاماده‌ بووان شیكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بریارمان داوه‌ ریفرانۆدم ئه‌نجام ده‌ده‌ین و رای ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌ ناوچه‌كانی ئێوه‌شه‌وه‌ وه‌ر ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه‌ بڕیار له‌ ئاینده‌ی كوردستان بده‌ین . كاكه‌مین نه‌جار داوای له‌ سه‌رۆك هۆز و شێخ و كه‌سایتیه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ سنوره‌كه‌ كرد پشتیوانی هه‌نگاوی ریفراندۆم بن به‌ ئامانجی دابینكردنی ئارامی و خزمه‌تی زیاتر به‌ دانیشتوانی كوردستان . دواتر شێخ ته‌ها سه‌رۆك هۆزی لهێب به‌ ناوی خۆی و ته‌واوی سه‌رۆك هۆز و شێخ و كه‌سایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌كه‌ سوپاسی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ گرنگی دانی زۆریان به‌ كلتوری پێكه‌وه‌ ژیان و رێزگرتن له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ ئه‌م گرنگی پێدانه‌ جێگای ته‌قدیره‌ له‌لای نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب . له‌ به‌شێكی تری ووته‌كانی شێخ ته‌ها رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی سه‌رۆك مسعود بارزانی و حكومه‌تی كوردستانن له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ ریفراندۆم كه‌ ئه‌وان به‌ به‌لێ ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ن . دواتر شێخ و كه‌سایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌ب چه‌ند داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر كرد ...

 

 

Read 2610 times
Rate this item
(0 votes)