YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
07
ئایار

بەروارى ٣.٥.٢٠١٧ به ئامادەبونى رێزدار جەنابى ( مەسرور بارزانى و کاکەمین نەجاڕ ) مەكتەبى سكرتاريەتى يەکيتى قوتابيانى كوردستان بو پشتگيرى له هه نگاوەكانى جەنابى سەرۆکى هەرێمى كوردستان ریزدار (سەروك بارزانى) بۆ پرسى ئەنجام دانى رێفراندوم بو سەربەخۆیی كو

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

 

رێزدارمه‌سروور بارزانى: له‌ پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆيى پاشه‌كشێ ناكه‌ين

مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، "بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆ بین، ده‌بێت سه‌ر به‌خۆمان بین، نابێت سه‌ر به‌ هیچ لایه‌كی دیكه‌ بین" له‌ باره‌ى په‌رله‌مانيشه‌وه‌ گوتى: ئێمه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئاماده‌ين په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانى ريفراندۆميش گوتى: له‌و پرۆسه‌يه‌ پاشه‌كشێ ناكه‌ين و به‌ قسه‌ى ئه‌وانه‌ ناكه‌ين كه‌ دژى ريفراندۆمن.
 له‌ وتارێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان بۆ پشتگيريى له‌ ريفراندۆم، كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سروور بارزانى باسى له‌ گرنگى سه‌ربه‌خۆبوونى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى: "نابێت ئێمه‌ چاومان له‌وه‌ ‌بێت كه‌ هه‌ر پاشكۆ بین، یان خه‌ڵكی دیكه‌ حوكمڕانی به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات، كه‌سێك ناتوانێت چاوی له‌ پۆستی وڵاتێكی دیكه‌ بێت و بێت لێره‌ رێنماییمان بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
 مه‌سروور بارزانى, جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوای به‌ سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بێت، ده‌بێت ئێمه‌ پێش هه‌موو كه‌سێك ئه‌و بڕوایه‌مان له‌لا درووست بێت، كه‌ ئه‌وه‌ مافێكی سرووشتی ئێمه‌یه‌، ئه‌مه‌ مافێكه‌ خوا به‌ ئێمه‌ی داوه".
 گوتيشى: "خه‌ڵكێك نه‌یانه‌وێ ريفراندۆم بكه‌ين و بیانوو بدۆزنه‌وه‌ له‌ شێواز و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ قسه‌ی ئه‌وان ناكه‌ین و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ و نه‌ په‌شیمان ده‌بینه‌وه‌، ئه‌و ریفراندۆمه‌ش له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
 هه‌روه‌ها گوتى: "ئینجا ئێمه‌ ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره‌ بین ئێمه‌ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ ده‌بێت پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ مافی خۆمان خۆشنابین و به‌هیچ شتێك له‌وه‌ی كه‌ یه‌كسان بین له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دنیا، ئێمه‌ ئاماده‌ نین له‌وه‌ كه‌متر رازی بین".
 له‌ باره‌ى سه‌ربه‌خۆييه‌وه‌ راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان, زياتر روونيكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و پرسه‌ زامنى داهاتووى كورد ده‌كات و گوتى: "بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی یا بابه‌تی سیاده‌ی وڵات گرنگه‌ بۆ پاراستنی ئایینده‌ی هه‌م وڵاته‌كه‌مان، هه‌م خه‌ڵكه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نی سیاده‌ بین، خاوه‌نی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بین، ئه‌و وه‌خته‌ به‌ حوكمی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌ده‌خولكردن له‌ كوردستان قابیلی قه‌بووڵ نییه‌. به‌ڵام ئێمه‌ ئێستا به‌شێكین له‌ حكوومه‌تێكی دیكه‌، كه‌ خۆی نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو پێویست سیاده‌ی خۆی بپارێزێت و له‌ هه‌موو لایه‌ك ته‌ده‌خولی ئیش و كاره‌كانی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نایانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بن، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بین".
 سه‌باره‌ت به‌ پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانيش مه‌سروور بارزانى گوتى: "قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئایا بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئێمه‌ پێویستمان به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌، جارێ ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ باس بكه‌م، ئێمه‌ وه‌كو پارتی، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك، دژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بووین و نین، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌، به‌ڵام چ جۆره‌ په‌رله‌مانێك، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانێك، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بڕیاربدات، نابێت ببێته‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبێك و به‌ناوی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبێك ئیش بكات، ئێمه‌وه‌ ئه‌وه‌ قه‌بووڵ ناكه‌ین".
 هه‌روه‌ها گوتى: "سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ت میلله‌ته‌ پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێمانخۆشه‌ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش قسه‌ی پێویست كراوه‌ و پێشنیاریش هه‌بووه‌ و تاووتوێی ئه‌و پێشنیارانه‌ش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ هیچ شێوازێك ئه‌وه‌ قه‌بووڵ ناكه‌ین، بۆ رازیكردنی حزبێكی سیاسی یان چه‌ند كه‌سێك، یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی به‌ینی دوو حزب و سێ حزب، ئیتر په‌رله‌مان و داهاتوو و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میلله‌ته‌كه‌مان بخرێته‌ ژێر پرسیار و وه‌لا بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ته‌ركیز له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ته‌سكی حزبی بكرێت، ئێمه‌ ئه‌وه‌ قه‌بووڵ ناكه‌ین پێمانوایه‌ پێش هه‌موو شتێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی كه‌ ئێستا مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌ ئارادایه".
 راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى گوت: "پێش هه‌موو شتێك، ئێمه‌ ئه‌وه‌مان ده‌وێ، به‌ په‌رله‌مانتاره‌كان بڵێین، كه‌ فعله‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ باسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن با په‌رله‌مان كارابكه‌ینه‌وه‌، په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ كارا ده‌كرێته‌وه‌، بابێن ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پرسی ریفراندۆم یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ ئێمه‌ له‌مڕۆوه‌ ئاماده‌ین په‌رله‌مان به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ كارابكرێته‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام په‌رله‌مان ته‌نیا له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی حزبی چاره‌سه‌ر بكات و دوایی ببێت به‌ ئاسته‌نگ بۆ كێشه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان پێمانوانییه‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ له‌ خزمه‌تی ئه‌و پرسه‌دا بێت و بتوانێت سه‌ركه‌وتووش بێت

Read 423 times Last modified on یەک شەممە, 07 ئایار 2017 09:37
Rate this item
(0 votes)