YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
05
حوزەیران

مەسرور بارزانی لە گەل سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوویەوە

Written by 
Published in هه‌واڵ

 


ئێوارەی رۆ
ژی٤/٦/٢٠١٧، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی د.فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، لە بەغدا لەگەل د.حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆبوویەوە.

لەم دانێشتنەدا دوا پەرەسەندنە سەربازیی و سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە خرانە بەر باس و گفتوگۆ و لە پەیوەست بە جەنگی دژ بە تیرۆر سەرۆکوەزیرانی عێراق رێز و پێزانینی خۆی بۆ ئازایەتی و قوربانیدانی پێشمەرگە دووپات کردەوە و ئاماژەی بە ئەوە دا کە سەرکەوتنی هێزە عێراقیەکان لە پارێزگای موسڵ ئەنجامی هەماهەنگی و پاڵپشتی راستەوخۆی هێزی پێشمەرگە بووە.

هەر لەم دیدارەدا ئاماژە بە پیویستیی گرتنەبەری رێگەچارەی گونجاو درا لە پێناو چارەسەریی کێشە کەڵەکەبووەکان تاکو بوار بە سەرهەڵدانەوەی تەوژمی توندڕۆیی لە دەڤەرەکەدا نەدرێتەوە.

 

لە بارەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش هەردوولا پێداگیرییان لە سەر بنیاتنانی گفتوگۆیەکی راشکاوانە کرد تاکو بە شێوەیەکی ئاشتیانە بتوانرێت گشت کێشەکان بە جۆرێک چارەسەر بکرێن کە رێز لە خواست ویستی گشت پێکهاتەکانی عێراق بگیرێت و داهاتووەکی گەش و پڕ لە متمانە و سەقامگیری بۆ هەموو لایەک مسۆگەر بکرێت.

Read 226 times Last modified on دوو شەممە, 05 حوزەیران 2017 06:57
Rate this item
(0 votes)