YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
07
حوزەیران

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق ده‌كات

Written by 
Published in هه‌واڵ

(مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (تیم ستاپلتۆن) جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشكه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش و ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوسترالیا كرا. هه‌روه‌ها باس له‌ به‌شداری ئوسترالیا له‌و شه‌ڕه‌ جیهانییه‌ی دژ به‌ داعش و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی زیاتری یارمه‌تیدان و پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرا و مه‌سرور بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئوسترالیای كرد له‌ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستاندا.

جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق په‌یوه‌ست به‌ رۆڵ و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش پێزانینی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نیشاندا و رایگه‌یاند، ئازایه‌تی پێشمه‌رگه له‌ جیهان ده‌نگیداوه‌ته‌وه و ناكرێ له‌ شكاندنی داعشدا باس له‌ رۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌كرێ‌.‌

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك بێت ‌ مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ بێنێته‌دی تا متمانه‌ و ئاشته‌وایی جێگیر بێت و بۆشاییه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندڕۆیی و توندوتیژی نه‌مێنێته‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ش سه‌قامگیر بێت.

Read 127 times
Rate this item
(0 votes)