YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
08
حوزەیران

كاكه‌مین نه‌جار سالیادی دامه‌زراندن له‌ پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان پیرۆز ده‌كات

Written by 
Published in هه‌واڵ

به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌ پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان شاندێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان یان كرد و كاكه‌مین نه‌جار به‌ ناوی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ پارێزگای هه‌ولێر پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ته‌واوی ئه‌ندامانی پارتی گه‌شه‌پێدان كرد به‌ بۆنه‌ی سالیادی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌یان و هیوای خوست له‌ سایه‌ی كه‌شی ئارام و كلتوری پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و یه‌كتر قه‌بڵكردن ساڵانه‌ یاد و بۆنه‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان بكه‌نه‌وه‌ . دواتر له‌ دانیشتنێكدا تیشك خرایه‌ سه‌ر پرسی راپرسی له‌ كوردستان كه‌ رۆژی 25/ 9 وه‌ك واده‌ی دیاری كردنی به‌رێوه‌چوونی رۆژی راپرسی دیاری كراوه‌ و كاكه‌مین  نه‌جار رایگه‌یاند به‌شداری هه‌موومان له‌ راپرسی و ده‌نگدانمان به‌ به‌لێ ئاینده‌ی كوردستان گه‌شتر ده‌كات كه‌ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان هه‌ست به‌ ئارامی زیاتر ده‌كه‌ن له‌ سایه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا . دواتر محمد علی خان سوپاسی سه‌ركدردایه‌تی پارتی كرد له‌ هه‌ولێر بۆ سه‌ردان و په‌یامی پیرۆزباییان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ی توركمان به‌ هه‌موو شێویه‌ك پشتیوانی راپرسی و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌ ....

Read 204 times
Rate this item
(0 votes)