YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
11
حوزەیران

ڕاگەیێندراوی كۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

ڕۆژی شەممە 10ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەددین بە مەبەستی تاوتوێكردنی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هەروەها ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم، نوێنەر و بەرپرسە باڵاكانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.


لەم كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان دوای گفتوگۆیەكی چڕوپڕ و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دەولی و ئەو قوربانیدان و ئەزموونانەی گەلی كوردستان لە خەباتی خۆیدا هەیبووه، پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم و بڕیاری دیاریكردنی 25ـی ئەیلوولی 2017 بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند. پارتە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە جەختیان لەوە كردەوە كە هەموو تواناكانیان بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم دەخەنەگەڕ، داوایشیان كرد كە نوێنەرەكانیان ڕۆڵیان لە كۆمیتە و كاروباری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم هەبێت.

بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ڕوونكردەوە كە بڕیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بابەتێكی مێژووییە و یەكلاییبووەتەوە و پەیوەستە بە ژیانی تاك تاكی خەڵكی كوردستان و هیوایشی خواست هەموو لایەك بە گڕوتینەوە بەشدار بن.

Read 95 times
Rate this item
(0 votes)