YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
02
ئاب

كاكه‌مين نه‌جار له‌ گه‌ڵ نوسه‌ر و رۆشنبيرانى هه‌ولێر كۆبۆوه‌

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

به‌ مه‌به‌ستى گوێگرتن و وه‌رگرتنى را و بۆ چوونى نوسه‌ر و رۆشنبير و روناكبيرانى شارى هه‌ولێر كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى كرمانج عبدالله به‌رپرسى لقى23وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌ گه‌ل به‌شێكى زۆر له‌ نوسه‌ر و رۆشنبير و روناكبيران له‌ گفوگۆيه‌كى كراوه‌دا ره‌وشى ئێساى كوردستان و پرسى ريفرانۆدم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان خرايه‌ به‌رباس له‌ ده‌سپێكدا كاكه‌مين نه‌جار داواى له‌ ئاماده‌ رءشنبيران و نوسه‌رانى كرد كه‌ راو سه‌رنجى خۆيان بخه‌نه‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى بزانين ئه‌وان وه‌ك چينێكى كاريگه‌رى كۆمه‌ڵگا و راو سه‌رنجيان له‌ باره‌ى دۆخى ئێستاى كوردستان به‌ گشتى چۆنه‌ و له‌ داهاتوو چيبكرێت

رۆناكبير و نوسه‌ران و رۆشنبيرانى هه‌ولێر چه‌ندين سه‌رنج و تيێبينى گرنگيان خسته‌ ڕوو به‌ ئامانجى سه‌ركه‌وتنى ريفراندۆم و سه‌ركه‌وتنى به‌ڵێ . رۆشنبيران و نوسه‌ران و رۆناكبيران له‌ به‌شى زۆرى ووته‌كانيان يه‌كخستنى گوتارى ناوماڵى كوردستانيان به‌ ته‌واوى پێكهاته‌ و ئاينه‌ جياوازه‌كان به‌ گرنگ زانى و رايانگه‌ياند بۆ دۆخى ئه‌مرۆى كوردستان له‌ سه‌ر هه‌موو رۆشنبيران و روناكبير و نوسه‌ران پێوسته‌ پشتيوانى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ گرنگ و مێژووييه‌ بكه‌ن كه‌ بۆ گه‌لى كوردستان ئه‌مرۆ هاتۆته‌ كايه‌وه‌ . نوسه‌ر و رۆشنبير و روناكبيران داوايان كرد حزبه‌ كوردستانييه‌كان په‌يوه‌ندييه‌كان باشتر بكه‌ن به‌ ئامانجى سه‌رخستنى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و باشتر كردنى ژيان و گوزه‌رانى هاولاتيان . كه‌ به‌ تێكچوونى په‌يوه‌ندى نێوان لايه‌نه‌ سياسيه‌كان بارودۆخى ناوخۆى كوردستان ده‌شله‌ژێ و هاولاتيان ده‌خوازن حزبه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى حزبى وه‌لا بنێن و به‌رژه‌وه‌ندى نيشتيمانى و نه‌ته‌وه‌يى بخه‌نه‌ سه‌روى به‌رژه‌وه‌ندى تر
دواتر كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا وێراى سوپاسى زۆرى بۆ نوسه‌ر و رۆشنبير و روناكبيرانى هه‌ولێر كه‌ به‌ چه‌ندين سه‌رنج و تێينى و رێنمايى گرنگ به‌شدار بوون له‌م گفتوگۆيه‌ كراوه‌يه‌دا . كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌كه‌يدا پرسى ناوخۆيى كوردسان و په‌يوه‌ندى نێوان حزبه‌كانى بۆ ئاماده‌ بووان شيكرده‌و و رايگه‌ياند ئه‌مرۆ ئێمه‌ وه‌كو پارتى ديموكراتى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ سه‌ركه‌تنى ريفراندۆم و سه‌ركه‌وتنى ده‌نگى به‌لێ به‌ ڕێژه‌يه‌كى به‌رز بۆ ئه‌وه‌ى كوردستانيان به‌ ده‌نگى خۆيان چاره‌نوسى خۆيان ديارى بكه‌ن . كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ئێمه‌ وه‌كو پارتى بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى نێوان ته‌واوى لايه‌نه‌ سياسيه‌كان گفنوگۆيه‌كى چڕمان ده‌ست پێكردوه‌ و داواشمان له‌ هه‌ڤاڵانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دوو قۆڵى بكه‌ين تا ته‌واوى كێشه‌ و گرفته‌كان چاره‌ سه‌ر بكه‌ين
كاكه‌مين نه‌جار له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى ئاماژه‌ى به‌ گرنگى سه‌ركه‌وتنى ريفراندۆم سه‌ركه‌وتنى ده‌نگى به‌ڵێى كرد كه‌ ئه‌مه‌ پرسێكى نيشتيمانييه‌ و ته‌نيا بۆ حزب و لايه‌نێكى ديارى كراو نييه‌ بۆيه‌ گرنگه‌ نوسه‌ر و رۆشنبير و رۆناكبيرانى گه‌له‌كه‌مان له‌ رێگاى كۆڕ و سمينار و ووتاره‌كانيان بۆ گه‌لى كوردستان ڕوونى بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌لێكى زووڵم لێكرا و خاك دابه‌شكراوى وه‌ك كوردستان چه‌نده‌ گرنگه‌ كه‌ گه‌ل ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت ئه‌وا دانيشتوانى ئه‌م نيشتيمانه‌ خاوه‌نى زۆر ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌ و گرنگ ده‌بن .هه‌ر بۆيه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو كوردستانييه‌ك پێويسته‌ به‌ هه‌ست كدن به‌ ئه‌ركێكى نيشتيمانى به‌شدارى به‌رفراوان بكه‌ن له‌ ريفراندۆم و سه‌ركه‌وتنى ده‌نگى به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى و رزگارى و سه‌ربه‌ستى

Read 101 times
Rate this item
(0 votes)