YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
19
تشرینی یەکەم

كاكه‌مين نه‌جار ده‌ڤه‌رى مخمور به‌ سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

 

ا به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى ناوچه‌كه‌ كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن . ده‌ڤه‌رى مخمور و قه‌زاى ديبه‌گه‌ى به‌ سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ به‌رپرسى لقى 23 ى مخمور و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى سنوره‌كه‌ كۆبووه‌ . كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رايگه‌ياند ئێمه‌ وه‌كو كورد هه‌رگيز ئاره‌زووى شه‌ر ناكه‌ين و نامانه‌وێ ببينه‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڵگيرسانى شه‌ڕ و ناكۆكى له‌ ناوچه‌كه‌ . ئێمه‌ له‌ رێگاى ديالۆگ و گفتوگۆوه‌ داوامان كرد كێشه‌كانى نێوان هه‌لێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ين به‌ڵام وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌غدا له‌ رێگاى هه‌ره‌شه‌ و به‌ كارهێنانى هێزه‌وه‌ هه‌وڵى داگيركردنى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌دات كه‌ ئێوه‌ى پێشمه‌رگه‌ به‌ خوێنى خۆتان و هه‌ڤاڵاكانتان ئه‌و ناوچانه‌تان له‌ ده‌ستى ڕه‌شى تيرۆريستانى داعش پاراست . كاكه‌مين نه‌جار له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى ئاماژه‌ى به‌ رێكه‌وتن و زمانى گفتوگۆ كرد و رايگه‌ياند گه‌ر سه‌د ساڵيش له‌ گه‌ڵ به‌غدا شه‌ڕ بكه‌ين سه‌ره‌نجام هه‌ر ده‌بێ به‌ گفتوگۆ كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين . بۆيه‌ ئێمه‌ داوامان كردوه‌ بۆ پاراستنى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ و دوور خستنه‌وه‌ى ئاگرى با گفتوگۆ بكه‌ينه‌ تا ده‌رگاى چاره‌سه‌ر به‌ هيواين به‌غدا واز له‌ زمانى هه‌ره‌شه‌ و به‌ كارهێنانى هێز بكات . ئه‌گينا ئێمه‌ى كورد ناچاره‌بين به‌ زمانى هێز و وه‌لام بده‌ينه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ خواستى ئێمه‌ نييه‌ ...

 

Read 27 times Last modified on پێنج شەممە, 19 تشرینی یەکەم 2017 07:02
Rate this item
(0 votes)