YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
18
کانونی دووەم

كاكه‌مين نه‌جار كوردستان تيڤى له‌ گه‌ياندنى په‌يامى ميديايى خۆى هه‌ميشه‌ له‌ گه‌ڵ بينه‌ره‌كانى ڕاستگۆ بووه‌ .

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

به‌ مه‌به‌ستى پيرۆزبايى كردن له‌ به‌رێوبه‌ر و ستافى كه‌ناڵى ئاسمانى كوردستان تيڤى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانى كه‌ناڵى ئسامانى كوردستان تيڤى كرد و له‌ نزيكه‌وه‌ پيرۆزبايى ساڵيادى دامه‌زراندنى ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌ر و ته‌واوى كارمه‌ندانى كوردستان تيڤى كرد .

له‌ ووته‌يه‌كدا كاكه‌مين نه‌جار رايگيه‌اند كوردستان تيڤى يه‌كێكه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانييه‌كانى گه‌له‌كه‌مان كه‌ رۆڵى كار و به‌رچاوى هه‌بووه‌ له‌ ناساندنى دۆزى ره‌واى گه‌لى كوردستان به‌ دوونياى ده‌ره‌وه‌ و له‌م پێناوه‌ تێكۆشانى بێ وچانى كردوه‌ . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار راگه‌ياند له‌ قۆناغى ئه‌مرۆدا كوردستان تيڤى ئه‌ركى قورستره‌ چونكه‌ دۆخى ئه‌مرۆ پێويستى به‌ رۆڵى كاريگه‌رى كه‌نالێكى نيشتيمانى و نه‌ته‌وه‌يى چه‌شنى كوردستان تيڤى يه‌ . له‌ درێژه‌ى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ده‌ست خۆشى له‌ به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى كوردستان تيڤى كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنيه‌وه‌ كوردستان تيڤى موڵكى هه‌موو كوردستانييه‌ك بووه‌ و له‌ گه‌ياندنى په‌يامى ميديايى خۆيى هه‌ميشه‌ راستگۆ بووه‌ له‌ گه‌ڵ بينه‌ره‌كانى . دواتر كاروان ئاكره‌يى به‌رێوه‌برى گشتى كوردستان تيڤى سوپاسى كاكه‌مين نه‌جار و شاندى ياوه‌رى كرد بۆ سه‌ردان و په‌يامى پيرۆزباييان .....

Read 27 times
Rate this item
(0 votes)