YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
24
کانونی دووەم

كاكه‌مين نه‌جار له‌ گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرى يه‌كێتى ئافره‌تان كۆبۆوه‌

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ چۆنيه‌تى به‌رێوه‌چوونى كارى رێكخراوه‌ىى و كێشه‌ گرفته‌كانى به‌رده‌ميان كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى بايز زرارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسى ده‌سته‌ى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رى و پيشه‌ييه‌كان له‌ گه‌ڵ به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر يه‌كێتى ئافره‌تان و ئه‌نجومه‌نى قه‌زا و ناحيه‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبۆوه‌ .

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بايز زرارى ئاماژه‌ى به‌ گرنگى ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ كرد به‌ به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ كارى رێكخراوه‌يي يه‌كێتى ئافره‌تان كه‌ يه‌كێتى ئافره‌تان رێكخراوێكى كارHيه‌ و خزمه‌تى زۆر به‌ ئافره‌تانى كوردستان ده‌كات . 
دواتر كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا تيشكى خسته‌ سه‌ر دۆخى ئێستاى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌ دبلۆماسيه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان كرد كه‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵى خۆى خستۆته‌ گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردنى گرفته‌كان به‌گشتى و قه‌يرانى دارايى به‌تايبه‌ت . وه‌ ئاسۆى گه‌لى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ روونه‌ و ئاينده‌ى كودستان گه‌ش ده‌بێت . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ رۆڵى گرنگى يه‌كێتى ئافره‌تان كرد له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانى خه‌باتى سياسى و سه‌ربازى به‌ تايبه‌ت له‌ قۆناغى ئه‌مرۆ كه‌ له‌ سه‌ر ئافره‌تانى كوردستان پێويسته‌ هۆشيارانه‌تر بێنه‌ مه‌يدان و شان به‌ شانى پياوان خه‌باتى مه‌ده‌نى بكه‌ن بۆ بنياتنانى داهاتوويه‌كى گه‌شتر بۆ گه‌له‌كه‌مان 
له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار پرسى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى له‌ گه‌ڵ ئافره‌تان خسته‌ روو رايگه‌ياند له‌ داهاتوو دوو هه‌ڵبژاردنى گرنگ و چاره‌نوس سازمان له‌ پێشه‌ كه‌ پێوسته‌ يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان رۆڵى كاريگه‌ر ببينن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ و به‌ ده‌ست هێنانى ده‌نگى زياتر بۆ پارتيمان . چونكه‌ مێژوو ئه‌و راستيه‌ى سه‌لماندووه‌ له‌ كوێ پارتى به‌هێز و خاوه‌ن پشتيوانى جه‌ماوه‌ر بووبێت له‌وێ ده‌سكه‌وتى زياتر بۆگه‌لى كوردستان به‌دى هاتووه‌ . بۆيه‌ له‌ سه‌ر هه‌موومان پێويسته‌ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين و كارى گه‌وره‌ بكه‌ين بۆ سه‌ركه‌وتنى بێوێنه‌ى ليسته‌كانى پارتيمان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو . 
دواتر به‌رپرسى ئه‌نجومه‌ن و قه‌زا و ناحيه‌كان به‌ چه‌ندين سه‌رنج و تێبينى گرنگ كۆبوونه‌وه‌كه‌يان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد ...

Read 120 times
Rate this item
(0 votes)