YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
12
شوبات

شاندێكى باڵاى پارتى ساڵ يادى سه‌ركه‌وتنى شۆرشى ئيسلامى ئێران له‌ سه‌ركونسلى ئێران له‌ هه‌ولێر پيرۆز ده‌كه‌ن

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

 

شاندێكى باڵاى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى على حسێن به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانى كوردستانى و عێراقى و هۆشيار سيوه‌يلى به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و شاندى ياوه‌ريان . سه‌ردانى كونسلخانه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێرانيان له‌ هه‌ولێر كرد و له‌لايه‌ن ئاغاى مورته‌زا عه‌بادى سه‌ركونسلى ئێران و ستافى كونسلخانه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى كران . 

كاكه‌مين نه‌جار به‌ ناوى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان پيرۆزبايى ئاراسته‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران كرد به‌ بۆنه‌ى 29 يه‌مين ساڵيادى سه‌ركه‌وتنى شۆرشى كۆمارى ئيسلامى ئێران و راگه‌ياند له‌و رۆژه‌ى شۆرشى ئيسلامى ئێران سه‌ركه‌وت حكومه‌تى كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ زۆر قۆناغى سه‌خت هاوكار و پشتيوانى گه‌لى كوردستان بووه‌ و لاى ئێمه‌ وه‌كو سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان هه‌رگيز هه‌ڵوێسته‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ ياد ناكرێت . دواتر سه‌ركونسلى كۆمارى ئيسلامى ئێران وێراى به‌خێرهێنانى شاندى پارتى ديموكراتى كوردستان ته‌ئكيدى له‌ په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ و له‌ مێژينه‌ى نێوان كۆمارى ئيسلامى ئێران و گه‌لى كوردستان كرده‌وه‌ ....

Read 10 times
Rate this item
(0 votes)