YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
25
شوبات

كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ركى له‌ پێشينه‌مان خزمه‌تكردنى هاووڵاتيانه‌

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

 

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان و گه‌ياندنى خزمه‌تگوزارى زياتر بۆ هاوڵاتيان كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ جێگرى پارێزگار و قايمقام و به‌رێوه‌به‌رى ناحيه‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبۆوه‌ . 

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاكه‌مين نه‌جار ره‌وشى ناوچه‌كه‌ و پرسه‌ گرنگه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و بارودۆخى ئێستاى كوردستانى بۆ ئاماده‌ بووان شيكرده‌وه‌ و رايگه‌ياند دۆخى ئه‌مرۆى ناوچه‌كه‌ وا ده‌خوازێ كه‌ كورد به‌ يه‌كگرتوويى و ده‌ست له‌ ناو ده‌ست رووبه‌رووى هه‌موو پيلان و به‌رنامه‌ى نه‌يارانى گه‌له‌كه‌مان ببێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاينده‌يه‌كى گه‌ش بۆ گه‌لى كوردستان بنيات بنێين . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ گرنگى پێدانى زياتر به‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌كانى خزمه‌تگوزارى هاوڵاتيان كرد له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كه‌ ده‌بێ به‌رپرسى يه‌كه‌مى حكومه‌ت له‌ ته‌واوى سنوره‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆيان بخه‌نه‌ گه‌ر بۆ پێشكه‌شكردنى زۆرترين خزمه‌تگوزارى به‌ هاوڵاتيان . كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ئێمه‌ى پارتى وا په‌روه‌رده‌ كراوين و بۆ ئه‌وه‌ پله‌ى به‌رپرسيارييه‌تيمان پێدراوه‌ تا خزمه‌تكارى خه‌ڵكى كوردستان بين . هه‌ر بۆيه‌ له‌ سه‌ر هه‌مووتان پێويسته‌ ده‌رگاكانتان واڵا بێت بۆ هاوڵاتيان و گوێ له‌ داواو داخوازييه‌كانيان بگرن و به‌ پێى توانا هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى گرفته‌كانيان بده‌ن . 
له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵ و كاريگه‌رى په‌رپرسى يه‌كه‌ ئيدارييه‌كان كرد كه‌ ئه‌وان نوێنه‌رى پارتىين له‌ سنوره‌كانى خۆيان و ده‌توانن به‌ دابينكردنى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و كارئاسانى بۆ هاوڵاتيان و رێگرى كردن له‌ سه‌رپێچيه‌كان باشترين خزمه‌ت پێشكه‌شى دانيشتوانى سنوره‌كانيان بكه‌ن چونكه‌ ئه‌ركى له‌ پێشينه‌ى ئێمه‌ى پارتى خزمه‌تكردنى هاوڵاتيانى خۆمانه‌ . 
دواتر جێگرى پارێزگاى هه‌ولێر رِاو سه‌رنجى خۆى له‌ باره‌ى پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى و كارئاسانى زياتر بۆ هاوڵاتيان خسته‌ روو رايگه‌ياند گه‌ر قه‌يرانى دارايى نه‌بوايه‌ ئێستا ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ ئاستێكى باڵا ده‌بوو . دواتر قايقام و به‌رێوبه‌رى ناحيه‌كان به‌ چه‌ندين و سه‌رنج و تێبينى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان كرد و رِايى خۆيان خسته‌ رِوو .

Read 122 times
Rate this item
(0 votes)