YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
26
شوبات

مه‌سروور بارزانى: هه‌رگیز خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی لەناو ناچێت

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئەمریكی، رایگه‌یاند: "هه‌رگیز خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی لەناو ناچێت و پڕۆسه‌ی ریفراندۆم گرنگ بوو به‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی حكوومه‌تی عێراقی ویستی شه‌رعی كوردیان بینی و پێویسته‌ به‌غدا دان به‌ مافه‌كانی كوردا بنێت".

هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی، رایگه‌یاند: "بڕیاری ریفراندۆم كه‌ كورد داویه‌تی تاوان نه‌بووه‌ و ته‌نیا ئاشكراكردنی ویستی كورد بووه‌، به‌ڵام كاتێك كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دژی ئه‌و ویسته‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌، ئه‌وه‌ رێك پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌یه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ده‌كات و له‌پێناویدا دروست بووه"‌.

لە بەشێكی دیكەی ئەو چاوپێكەوتنەدا مه‌سروور بارزانی ئاشكرای كرد:‌"ئێمە پێش ریفراندۆم قسه‌مان له‌گه‌ڵ زۆر له‌ وڵاتان كرد و هیچ لایه‌نێكیش به‌غداشی له‌گه‌ڵدا بێت دژایه‌تی خۆیان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رانه‌گه‌یاند و ئه‌وان زیاتر كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كاته‌كه‌ی هه‌بوو".

له‌باره‌ی سزاكانی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی كه‌ ئێستا له‌ ئه‌مریكایه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی دۆناڵد رتره‌مپ كۆبووەته‌وه‌، رایگه‌یاند: راگرتنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی "سزاكانی بەغدا بۆ سەر ھەرێمی كوردستان، ناده‌ستووریانه‌ بووه‌ و نابێت فڕۆكه‌خانه‌ تێكه‌ڵی پرسه‌ سیاسییه‌كان بكرێت".

گوتیشی: "ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و كوردیش زۆربه‌ی مه‌رجه‌كانی به‌غدای قبوڵكردووه‌، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر بیانوو ده‌دۆزێته‌وه و ئێستا هیچ بیانوویه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌ماوه‌ و ته‌نیا بڕیارێكی سیاسییه‌ و كراوه‌ته‌ به‌شێك له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان".

هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی ئاشكرای كرد: "له‌ په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووینەوەو له‌وێ عه‌بادی به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانیدا‌، به‌ڵام پێشتریش به‌ڵێنی له‌وجۆره‌ دراوه‌ و نه‌براوه‌ته‌ سه‌ر و ئێستاش چاوه‌ڕێ‌ ده‌كه‌ین بزانین عه‌بادی به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌باته‌ سه‌ر یانیش هه‌روه‌كو رابردوو جێبه‌جێ ناكرێن".

Read 85 times
Rate this item
(0 votes)