YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
05
ئازار

كاكه‌مين نه‌جار سه‌نگ و پێگه‌ى پارتى له‌ خولى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گرنگه‌

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

 

به‌ مه‌به‌ستى دانانى به‌رنامه‌ و ميكانيزمى گونجاو بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێش نيوه‌ڕۆىى ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 

كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌ بوونى سالح هه‌ركى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ كانديدانى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ خولى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌ن كۆبۆوه‌ . 
له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاكه‌مين نه‌جاڕ ره‌وشى ناوچه‌كه‌ و ناوخۆيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى شيكرده‌وه‌ و ڕايگه‌ياند هه‌وڵى زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاسايى بكرێته‌وه‌ و كێشه‌و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن . له‌م باره‌يه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو كار ئاسانييه‌ك ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر بوونى گرفته‌كان له‌ گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند . هه‌ر بۆيه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به‌شێكى گرفته‌كان له‌ ئاينده‌يه‌كى نزيك چاره‌سه‌ر بكرێن . 
له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ هه‌ڵبژاردنى خولى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد و رايگه‌ياند به‌ ده‌ست هێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له‌ داهاتوو وابه‌سته‌يه‌ به‌ پێگه‌ى كورد و به‌ ده‌ست هێنانى كورسى زۆر تر له نێو كورديشدا پێگه‌ و سه‌نگى پارتى كاريگه‌رى يه‌كجار زۆرى هه‌يه‌ . چونكه‌ مێژوو ئه‌و راستيه‌ى سه‌لماندووه‌ پارتى به‌ پێداگيرى و داكۆكى سه‌رختانى خۆى له‌ مافى ڕه‌واى گه‌لى كوردستان ده‌سكه‌وتى مه‌زنى بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ ده‌ست هێناوه‌ . ئه‌مرۆش دوايى ئه‌نجامدانى ڕيفرادۆم و ئه‌و كاردانه‌وانه‌ى لێى كه‌وته‌وه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌شێكى خاكى كوردستان له‌ ئه‌نجامى خيانه‌تدا كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستى حكومه‌تى ئێستاى عێراق و مانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى عێراق واى له‌ پارتى ديموكراتى كوردستان كرد كه‌ هه‌وڵى جدى بدات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ سه‌نگ و پێگه‌يه‌كى به‌هێزوه‌ كار بۆ ناردنى ژماره‌يه‌كى زۆرى كاديرى به‌ توانا و شاره‌زا له‌ بواره‌ جۆرا و جۆره‌كان بدات . تا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى داهاتوو له‌ به‌غدا مافى زياتر و ده‌سكه‌وتى گه‌وه‌رتر بۆ گه‌لى كوردستان به‌دى بێنين . 
له‌ درێژه‌ى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار بۆ كانديدانى هه‌ولێر راگه‌ياند ئێوه‌ ده‌بێ به‌رنامه‌ى ڕوون و ئاشكراتان هه‌بێت بۆ خزمه‌تى خاك و خه‌ڵكى كوردستان وه‌ ده‌بێ كار بۆ ئه‌وه‌بكه‌ن ئايندى كوردستان گه‌شتر بێت . دواتر به‌شدار بووان به‌ چه‌ندين سه‌رنج و تێبنى گرنگ به‌شدار بوون .

Read 111 times
Rate this item
(0 votes)