YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
06
ئازار

کاکەمین نەجاڕ : یەکگرتوویی گەلی کوردستان سەرکەوتنی گەورە لە ئایندە بەدی دێنێ

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

 

لە دیدارێکی تایبەت لە گەڵ دەزگای سەتەلایتی کوردستان لە یادی 27 ساڵەی ڕاپەڕین کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئاماژەی بە سەرەتای ڕاپەڕین و ڕۆلی حزبە کوردستانییەکان و جەماوەری کوردستان کرد کە یەکگرتوویی گەلەکەمان سەرکەوتنی گەورەی بەدی هێنا . 

لە بەشێکی تری قسەکانی کاکەمین نەجار ئاماژەی بە قۆناغی ئەمرۆ کرد و رایگەیاند ئێستاش دەسەڵاتدارانی بەغدا دەیانەوێ کورد مافی نەبێت بەڵام ئیرادەی گەلی ئێمە بەهێزە و هەرگیز بە پلان و بەرنامەی ئەوان لە ناو ناچێ . 
لە بەشێکی تری دیدارەکە کاکەمین نەجار رایگەیاند گەر حکومەتی عێراق وادەزانێ ئێمە وەک کورد و حزبە کوردستانییەکان ناو ماڵمان پەرش و بڵاوە ناتونین بڕیار بدەین دەبێ ئەوانیش بزانن ناو ماڵی شیعە ناکۆکە تاکە شتێک لە سەری کۆکبن دژایەتی گەلی کوردستانە . بۆیە دەبێ ئێمەش ناو ماڵی خۆمان یەکخەین تا دەسکەوتی زیاتر بۆ گەلی کوردستان بەدی بێنین ....

Read 92 times
Rate this item
(0 votes)