YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
12
ئازار

بەرز و پیرۆز بێ یادی 27 ساڵەی ئازادکردنی هەولێر

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

11ی ئادار دوو ڕووداوی گرنگ و مێژوویی گەلی کوردستانی تیا تۆمار کراوە و تا ئەبەد شانازی پێوە دەکەین . یەکەمیان یادی ڕێکەوتننامەی 11 ئادار کە شۆڕشی مەزنی ئەیلول چۆکی بە گەورەتری ڕژێمی سەردەم دادا و توانی بەشێکی مافەکانی گەلی کوردستان بە دەست بێنێ کە بۆ ئەو سەردەم دەسکەوتی مەزن و کەم وێنەبوو . دووەم ڕووداوی مێژوویی ئازادکردنی هەولێر لە ژێر دەستی ڕژێمی داگیرکەری عێراق کە پێشمەرگە و جەماوەری هەولێری سەربەرز لە ماوەیەکی کورت تەواوی دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعس یان ڕاماڵی و هەولێر بەرگی ئازادی پۆشی . بەم بۆنانەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی کوردستانیانی خۆشەویست دەکەین . 

پارتی دیموکراتی کوردستان 
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر

Read 121 times
Rate this item
(0 votes)