YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
25
ئازار

لێژنه‌ى ناوچه‌ى نه‌ورۆز سه‌ر به‌ لقى 16 ى هه‌ولێر كرايه‌وه‌

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

 

به‌ ئاماده‌ بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و بلند ئيسماعيل به‌رپرسى لقى 16 هو و به‌رپرسانى حزبى و حكومى سنوره‌كه‌ و جه‌ماوه‌رێكى زۆر باره‌گاى لێژنه‌ى ناوچه‌ى نه‌ورۆز سه‌ر به‌ لقى 16ى هه‌ولێر كرايه‌وه‌ . 

سه‌رتاى مه‌راسيمه‌كه‌ بلند ئيسماعيل له‌ ووته‌يه‌كدا رۆشنايى خسته‌ سه‌ر ئامانجى كردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌يه‌ له‌م سنووره‌ و راگه‌ياند ناوچه‌ى نه‌ورۆز بۆ سنوره‌كه‌ پێويستيه‌كى گرنگ بوو . هه‌ر بۆيه‌ ئه‌مرۆ ئه‌م باره‌گايه‌ ده‌كه‌يه‌نه‌وه‌ به‌ هيواين خزمه‌تى ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كان بكات بتوانێ ببێته‌ هۆكارى هاوكارى كار ئاسانى بۆ ته‌واوى ده‌زگاكان له‌ سنوره‌كه‌ . 
دواتر كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا پيرۆزبايى له‌ به‌رپرسى ناوچه‌ و ستافى ناوچه‌كه‌ و ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانى سنوره‌كه‌ كرد و هيواى خواست ئه‌م ناوچه‌ ببێته‌ هۆكارى كار ئاسانى و پشتيوانى ده‌زگاكانى په‌يوه‌ست به‌م ناوچه‌ و راگه‌ياند ده‌بێ ستافى ئه‌م ناوچه‌يه‌ له‌ گه‌ل ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كان كار ئاسانى بۆ هاوڵاتيان بكه‌ن و ببنه‌ هه‌وێنى پارساتنى ئارامى و ئاسايشى هاوڵاتيان . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ئێمه‌ وه‌ك پارتى ئامانجى سه‌ره‌كيمان خزمه‌ت كردنى هاوڵاتيانه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باره‌گاكانمان ماڵى خه‌ڵكى كوردستانه‌ و ده‌بێ به‌رپرسانى ئێمه‌ ده‌رگايان واڵابێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ و گرفته‌كانى هاوڵاتيان 

Read 88 times
Rate this item
(0 votes)