لێژنەی ناوچەی ئاشتی بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی بارزانی نەمر ئێوارە کۆڕێکی بۆ بەرێز کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر رێکخست .
لە سەرەتای کۆڕەکە کاکەمین نەجار تیشکی خستە سەر وێستگەکانی ژیانی بارزانی نەمر و رایگەیاند ژیانی بارزانی نەمر هەمووی سەخت و ڕووبەروو بوونەوە بووە لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان و لەم پێناوە بارزانی نەمر ژیانێکی پر لە نەهامەتی و ئاوارەیی بینووە . لە بەشێکی تری کۆرەکەی کاکەمین نەجار ئاماژەی بەوە کرد کە بارزانی تەنیا خەباتی بۆ باشوری کوردستان نەبووە بەلکو خەباتی بارزانی نەمر بۆ رزگاری و سەربەخۆیی تەواوی کوردستان بووە . ئەوەتا داکۆکی سەرسەختانەی لە کۆماری کوردستان کردلە مهاباد و دوایی بەرگری کەم وێنە خۆی رادەستی داگیرکەرانی کوردستان نەکرد و ئاوارەیی هەڵبژارد نەوەک ژێر دەستەیی . لە بەشێکی تری ووتەکانی کاکەمین نەجار بارزانی نەمر مولکی هەموو کوردستانییەک بوو بێ جیاوازی خەباتی بۆ هەمووان کرد .