YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
25
ئازار

کاکەمین نەجار رێبازی بارزانی بەردەوامە و بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانمان

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەن و تەواوی ئەندامانی مەکتەب و کادیرانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەولێر . سەردانی مەزاری نەمرانی کرد و لە لایەن شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی کران .

کاکەمین نەجار رایگەیاند ئەمرۆ ئێمە هاتووین تا پەیمان بۆ بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد دووپات بکەینەوە کە درێژە پێدەری ڕێبازەکەی ئەوانین و بەردەوام دەبین تا تەواوی ئاوات و ئامانجەکانی گەلی کوردستان بەدی دێنین . لە بەشێکی تری ووتەکانی کاکەمین نەجار رایگەیاند دەسکەوتەکانی ئەمڕۆ و ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە ساڵی 1991 و رێکەوتننامەی 11 ی ئاداری ساڵی 1970 و هەموو دەسکەوتەکانی تری میللەتەکەمان بەرهەمی خەباتی ڕاستەقینەی بارزانی نەمرە . هەر بۆیە ئەمڕۆ هەزاران هەزار کادیر و پێشمەرگەی قارەمان هەڵگری پەیامە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکەی نەمرانن و بەڵێنیان داوە تا ئازادی هەمیشەیی بۆ گەلی کوردستان بەدی نێنن لە کاروانی خەبات کۆڵندەن .

Read 69 times
Rate this item
(0 votes)