YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
24
نیسان

كاكه‌مين نه‌جار به‌شدارى ڤيستيڤاڵى ساڵانه‌ى قوتابخانه‌ى سمارتى بنه‌ره‌تى ئه‌هلى ده‌كات .

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

قوتابخانه‌ى سمارتى بنه‌ره‌تى ئه‌هلى له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌ بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و على ره‌شيد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و مامۆستا فارس قادر ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ مامۆستايان و راوێژكارانى په‌روه‌رده‌ و كه‌س و كارى قوتابيان . ڤيستيڤاڵى ساڵانه‌ى خۆى به‌ ناونيشانى ( په‌روه‌رده‌ و فێركردن هۆكارێك بۆ پێكه‌وه‌ ژيان و ته‌بايى و يه‌كريزى گه‌لى كورد ) كرده‌وه‌ . كاكه‌مين نه‌جار ته‌واوى به‌شه‌كانى ڤيستسڤاڵى به‌ سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ نزيكه‌وه‌ كاره‌ جوان و سه‌رنج راكێشه‌كانى قوتابيانى قوتابخانه‌ى سمارتىى بنه‌ره‌تى بينى و ده‌ست خۆشى له‌ به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستايان كرد و راگه‌ياند ئه‌م جۆره‌ ڤيستيڤاڵانه‌ كه‌ به‌ شێكى سه‌ره‌كى گوزارشت له‌ كلتور و كه‌له‌پورى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كات كارێكى گرنگه‌ بۆ ئاشنا كردنى نه‌وه‌ى ئێستامان به‌كلتور و كه‌له‌پورى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێ له‌ گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ و فێركردن مامۆستايان قوتابيانمان ئاشنا بكه‌ن به‌ مێژووى گه‌له‌كه‌مان كه‌ ئێمه‌ى كورد نه‌ته‌وه‌يه‌كى زيندوو خودان كه‌له‌پوور و كلتورى جوان و ده‌يان شۆرش و به‌رخودانى مه‌زنى بۆ ئاينده‌ى نه‌وه‌كانمان . دواتر سه‌لام موفتى به‌رێوه‌به‌ر قوتابخانه‌ى سمارت به‌ ناوى خۆيى و مامۆستايانه‌وه‌ سوپاسى كاكه‌مين نه‌جار و شاندى ياوه‌رى كرد بۆ به‌شدارى كردنيان له‌ ڤيستيڤالى قوتابخانه‌كه‌يان .

Read 71 times
Rate this item
(0 votes)