YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
24
نیسان

كاكەمین نەجاڕ:"خەڵكێك دەنێرینە بەغدا توانای داكۆكی كردنی هەبێت لە مافەكانی گەلی كوردستان

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە ئەو كاندیدانەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەینێرێتە بەغدا بە توانان و دەتوانن داكۆكی لە مافەكانی گەلی كوردستان بكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 23 ی نیسانی 2018،كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان،بە ئامادەبوونی ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی دوو وكارگێرانی لق،لەگەڵ ژمارەیەك لە كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كاكەمین نەجاڕ بە پێی قۆناغەكان باسی دەستكەوتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ خزمەتی گەلی كوردستان،هەر لەڕێككەوتنی 11 ی ئاداری ساڵی 1970 تا دەگاتە ڕاپەڕین و نووسینەوەی دەستوور و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی:"خەڵكێكی بە توانا كاندید كراون و دەیانێرینە بەغدا بۆ ئەوەی داكۆكی لە مافەكانی گەلی كوردستان بكەن،پێی وابوو ئەگەر پارتی لە بەغدا نەبێ‌،پرسی كورد و مافەكانی ئەو گەلە دەكەوێتە ژێر مەترسی.
كاكەمین نەجار ئاماژەی بە پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی دەكات،ئەوەی نەشاردەوە كە لە پاڵ ئەو هەموو پرۆژانەدا كەموكوڕی هەن،بەڵام پرۆژەكانیش دەستكەوتێكی گەورەن بۆ گەلی كوردستان و گوتی:"پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن پێگەیەكی جەماوەری فراوانە و پارتی بۆ ئەوە دامەزراوە خزمەتی تەواوی گەلی كوردستان بكات بە پێكهاتەو نەتەوەو ئایینە جیاوازەكانی.
بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان داوای بەشداری كردنی زۆرینەی هاونیشتیمانیانی كرد لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بە گشتی و بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پرۆسەكە سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكەن.

Read 46 times
Rate this item
(0 votes)