YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
24
نیسان

كاكه‌مين نه‌جار : پارتى خاوه‌نى ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌يه‌ بۆ گه‌لى كوردستان و ده‌بێ كاديرانى ئێمه‌ شانازى پێوه‌ بكه‌ن .

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

له‌ باره‌گاى لقى 23ى مخمور به‌ ئاماده‌ بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و كرمانج عبدالله به‌رپرسى لق و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن . كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان له‌ گه‌ل كارگێرى لق و به‌رپرسى ناوچه‌ و ته‌واوى كاديرانى سنوره‌كه‌ به‌رێوه‌چوو . له‌ ده‌سپێكدا كرمانج عبدالله به‌رپرسى لقى 23 له‌ ووته‌يه‌كدا ئامانجى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌ى شيكرده‌وه‌ و خۆشحاڵى خۆى و هه‌ڤاڵانى ده‌ربرى به‌ به‌شدارى كردنى هه‌ڤاڵ كاكه‌مين نه‌جار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌يان . 

دواتر كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا پرسه‌ گرنگه‌كانى رۆژى بۆ ئاماده‌بووان شيكرده‌وه‌ و رايگه‌ياند ئه‌مرۆ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى رووداوى خێرا و چاوه‌روان كراو له‌ ئارادايه‌ و پێويسته‌ ئێمه‌ كورد به‌ گشتى و پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ تايبه‌ت خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكى چاوه‌روانكراو . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار گرنگى پێگه‌ى به‌هێزى پارتى له‌ خولى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ئاماده‌بووان شيكرده‌ . كه‌ پێويسته‌ پارتى به‌ هێز و توانايه‌كى باش له‌ قۆناغى ئه‌مرۆ له‌ به‌غدا به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ى پارتى وه‌ك هه‌ميشه‌ داكۆكى سه‌ر سه‌ختانه‌ له‌ ماف و ژيانى خه‌ڵكى كوردستان بكات . كاكه‌مين نه‌جار بۆ كاديرانى ئامادبووى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئێوه‌ ده‌بێ شانازى به‌ خۆتان و حزبه‌كه‌تان بكه‌ن كه‌ ئێمه‌ به‌ خوێن كوردستانمان پاراستووه‌ و خاوه‌نى گه‌وره‌ترين شۆرش و به‌رخودانين له‌ مێژووى ميلله‌ته‌كه‌شمان وه‌ له‌ بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پێشخستنى ووڵات پشكى شێرمان به‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌وه‌ ئێمه‌ين خاوه‌نى راسته‌قينه‌ى ووڵات هه‌ر بۆيه‌ ده‌بێ كاديرانى پارتى شانازى بكه‌ن كه‌ پارتى خاوه‌نى هه‌موو ده‌سكه‌وته‌ مه‌زنه‌كانى گه‌له‌كه‌مانه‌ و له‌ داهاتووش پارتى پارێزه‌رى ده‌سكه‌وته‌كان و به‌دى هێنه‌رى ئامانجه‌كانى تره‌ . 
دواتر كاديرانى به‌شدار بوو راو سه‌رنجى خۆيان خسته‌ روو .

Read 21 times
Rate this item
(0 votes)