YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
09
کانونی یەکەم

کاکەمین نەجار سەرپەرشتی کۆبوونەوەی وەرزی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی سەرکردایەتی هەولێر و مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقەکانی هەولێر دەکات

Written by 
Published in هه‌واڵ

لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی ڕێزدار کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر و بەڕێز سولحی مەجید ئەندامی ئەنجومەن و بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەنجومەن و ئەندامانی دەزگا و بەرپرسی مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقەکانی هەولێر کۆبوونەوەی وەرزی بەڕێوەچوو 

کاکەمین نەجاڕ لە ووتەیەکدا سوپاسی تەواوی هەڤاڵانی کرد کە بە گیانی لە خۆ بردوانە کاری گەورەیان کرد بۆ سەرکەوتنی پارتیمان و راگەیاند راگەیاندن ئامرازێکی گرنگە بۆ گەیاندنی راستیەکان و سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی پارتیمان بۆیە دەبێ کادیرانی ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و دەزگاکانی راگەیاندن رۆلی کاریگەر و باش ببینن . دواتر سولحی مەجید کورتەیەک لە کارو چالاکیەکانی وەرزی رابردووی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەن کرد و رۆلی مەکتەبی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقەکانی هەولێری بەرز نرخاند ....

Read 30 times
Rate this item
(0 votes)