YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
11
کانونی یەکەم

كاكه‌مين نه‌جار ده‌بێ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كارى سه‌ره‌كه‌ى خۆيان بكه‌ن

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌لايه‌ن ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌سته‌ و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ به‌ گه‌رمى پێشوازى كران . له‌ ووته‌يه‌كدا كاكه‌مين نه‌جار رۆڵى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى به‌رز نرخاند و رايگه‌ياند گرنگه‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كارى خۆى بكات و رێگه‌ نه‌دات ده‌ست تێوه‌ردان له‌ كار و باره‌كانيان بكرێت . ده‌بێ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك رووبه‌رووى گه‌نده‌لى ببێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ى سه‌روه‌ت و سامانى نيشتيمانى به‌ هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن رووبه‌رووى دادگا بكرێنه‌وه‌ . و سزاى توند بدرێن به‌و ئامانجه‌ى مولكى گشتى پارێزراو بێت . دواتر سه‌رۆكى ده‌سته‌ خۆشحاڵى خۆى به‌م سه‌ردان و پشتيوانيه‌ه‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى له‌ هه‌ولێر ده‌برى و رايگه‌ياند كارى سه‌ره‌كيمان رێگرييه‌ له‌ به‌هه‌ده‌ر دانى سه‌روه‌ت و سامانى نيشتيمانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كاره‌كانمان خستۆته‌ خزمه‌تى ئه‌م پرۆسه‌ 

گرنگه‌ ...

Read 26 times
Rate this item
(0 votes)