YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
06
شوبات

کاکەمین نەجار خزمەت کردنی خەڵک ئامانجی سەرەکی پارتی یە

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

لە بارەگای لقی ۲۳ قەرەچوغ بە ئامادە بوونی کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر و کرمانج عبدالله بەرپرسی لقی ۲۳ ی قەرەچوغ و ئەندامانی ئەنجومەن و کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان بەرێوەچوو 

لە سەرەتادا کرمانج عبدالله بەرپرسی لق تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە و ڕایگەیاند خۆشحاڵین سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەولێر و هەڤالانی یاوەری بەشداریمان لە گەڵ دەکەن بە ئامانجی زیاتر گەشەپێدان بە ڕێکخستنەکانی پارتیمان . 
دواتر کاکەمین نەجاڕ لە ووتەیەکدا دەست خۆشی لە بەرپرسی لق و تەواوی هەڤاڵان کرد کە لقی ۲۳ ی قەرەچوغ ڕۆڵی کاریگەر و بەرچاویان هەبووە لەهەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی پارتیمان . پاشان دۆخی ئێستای کوردستان و عێراقی شیکردەوە و ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێگەی کوردستان لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەکە پێگەیەکی گرنگە و دەبێ ئێمەش ئەم پێگە گرنگە بپارێزین کە پارتی خاوەنی سەرەکی بنیاتنانی ئەم پێگە بەهێزەیە . لە بەشێکی تری ووتەکانی کاکەمین نەجار هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی شیکردەوە و رایگەیاند لەم هەفتەیە کۆبونەوەی زیاتر دەکرێ بە ئامانجی زوو پێکهاتنی و حکومەت و خزمەت کردنی خەڵک چونکە بەرنامەی سەرەکی پارتی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە ...

Read 16 times
Rate this item
(0 votes)