YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
21
نیسان

پیرۆزبایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیه‌وه

Written by 
Published in هه‌واڵ

له‌ ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌ناوی خۆم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ی پارتی دیموكراتی كوردستان  پیرۆزبایی و سڵاو بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌نێرم ،جێگەی شانازییە كاری ڕۆژنامەگەری لە كوردستاندا هەنگاوی باشی ناوە و بە ئازادییەكی تەواو و دوور لە هەموو سانسۆرێك لە هەرێمی كوردستاندا درێژە بە چالاكییەكانی دەدات و بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە میدیا و ڕۆژنامەنووسی لە دۆخێكی زۆر باش دایە لەڕووی ئازادی و نەبوونی كوسپ و تەگەرە بۆ كاری ڕۆژنامەنووسی. ئەو كاتەیش ئازادیی ڕۆژنامەنووسی دەبێتە هۆكارێك بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگە كە پێكەوەگرێدانێك هەبێت لەنێوان ڕۆژنامەنووسی و بەرپرسیارێتیی كۆمەڵایەتی و پابەندبوون بە پیشەییبوون و بەهاكانی ڕۆژنامەنووسی

كاكه‌مین نه‌جار

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر

پارتی دیموكراتی كوردستان

Read 505 times
Rate this item
(0 votes)