YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
22
نیسان

سەرۆكئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمەریكا: ئەمەریكا پابەند دەبێ بە پشتیوانیكردن و یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە

Written by 
Published in هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ هەینی 22ـ 4ـ 2016 لە شاری هەولێر، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ (جۆزێف دانفۆرد) سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو لە (ستیوارت جۆنز) باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و (مەتیوس میتمان) كۆنسووڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك فەرماندە و ڕاوێژكاری سەربازیی سوپای ئەمەریكا لە عێراقە دیدارەكەدا بە وردی باس لە ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ كرا و سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمەریكا، وێڕای ئاماژەدان بە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە، پێزانینی بۆ سەركردایەتیكردنی (سەرۆك بارزانی) و قوربانیدانی پێشمەرگە هەبوو و، جەختی لە بایەخی بەشداریكردنی پێشمەرگە لە شەڕی ئازادكردنی مووسڵدا كردەووە. هەروەها ئەوەیشی دووپات كردەوە كە ئەمەریكا پابەند دەبێ بە پشتیوانیكردن و یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش.

لە بەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی سەرۆك و گەل و حكوومەتی ئەمەریكای كرد بۆ پشتیوانیكردنی گەلی كوردستان و بڕیاری پێشكەشكردنی هاوكاریی دارایی بە پێشمەرگە، كە لە ڕووی پڕاكتیكی و مەعنەوی كاریگەریی ئیجابی لەسەر هێزی پێشمەرگەدا هەبووە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) هاوڕابوون كە پێویستە بەر لە پڕۆسەی ئازادكردنی مووسڵ لێكتێگەییشتن لەنێوان لایەنە كان و پێكهاتەكاندا هەبێت، ئەویش لەپێناو پارێزگاریكردن لە خەڵكی پارێزگای نەینەوا و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی كارەساتەكان، بە تایبەت دەرهەق ئێزدی و مەسیحییەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تری پارێزگاكە.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق باسی لە پڕۆسەی سیاسی لە عێراق كرد و سوپاسی هەڵوێستی پارلەمانتارانی كوردستانی كرد لە بەغدا، كە لە قەیرانی سیاسیدا ڕۆڵی ئیجابیی خۆیان گێڕاوە.

 

تاوتووكردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق و هاوپەیمانان لە شەڕی دژی تیرۆریستان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

Read 399 times
Rate this item
(0 votes)