YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
23
نیسان

یادی 400 ساڵه‌ی مردنی شکسپیر ئه‌وقه‌له‌مه‌ی كه‌ نامرێت

Written by 
Published in هه‌واڵ

ویلیام شکسپیر، شاعیری ناوداری جیهان، له‌ 23 نیسانی 1616 کۆچی دوایی کردووه‌، هه‌ر چی له‌ باره‌ی له‌ دایکبوونیه‌تی زانیاری دروست نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی کە تیایدا له‌ دایکبوو. ئه‌و له‌ 26 نیسانی 1564 له‌ کڵێسای شاره‌که‌ی ناوی تۆمار کراوه‌، کەواتە بە پێی نەریتی ئەو کاتی سێ رۆژی رۆحشتنی، دەبێت لە 23 ی نیسان له‌دایک بووبێت

شکسپیر 
نەک ته‌نها به‌ شانۆنوس و شاعیری وڵاته‌که‌ی و سه‌رده‌مه‌که‌ی دادەنرێت بەڵکو بە بلیمەتترینی پاش سه‌ده‌ی شازدەش هەژماردەکرێت.

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی باوکی فه‌رمانبه‌ری میری بووه‌ توانیوویه‌تی به‌ خۆرایی بچیته‌ ‌ یه‌کێک له‌ باشترین خوێندنگاکانی به‌ریتانیا به‌ ناوی سکوڵی ڕێزمانی پاشای نوێ.

خێزانه‌که‌ی له‌ چینی مام ناوه‌ند بوون، له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵی له‌گه‌ڵ 'ئان هاسوای' ژیانی هاوسه‌ری پێکدێنێت و سێ منداڵیان ده‌بێت، به‌ڵام دوایی مردنی کوره‌که‌ی (هامنێت) زۆر خه‌مبار ده‌بێت و ره‌نگدانه‌وی ده‌بێت له‌سه‌ر کەسایەتی شانۆکانی. له‌ دوایی هەژارکەوتنی باوکی، شاره‌که‌ بەجێدێڵێت و له‌ له‌نده‌ن کار ده‌کات باسلەوەشدەکرێت سەرەتا کاری راگرتنی ئه‌سپ بووه‌ له‌ هه‌ندێک له‌ هۆڵی شانۆکاندا.

له‌ سه‌ره‌تایی ساڵانی 1590وه‌ک ئه‌کته‌ر و شانۆنوس کاریکردووه‌، به‌رهه‌مه‌کانی سه‌ره‌تای بریتی بوون له‌

کۆمیدی: Gentlemen of Verona ,The Comedy of Errors, The Timing of the Shrews  
تراجیدی: Titus Andronicus
مێژوویی: ‌‌Henry VI Trilogy, Richard III

له‌کاتی خانه‌نشینیدا له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی 1612 کاره‌ دانسقه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه‌ (Midsummer Night's Dream The Tempest, Hamlet, Macbeth)). 

سه‌ده‌ی شازده‌ به‌ سه‌رده‌می نوێ بوونه‌وه‌  Renaissance داده‌نرێت بۆ به‌ریتانیا، کە شاژن ئه‌لیزابێسی یه‌که‌م رابه‌رایه‌تی کردووه‌ و رێخۆشکه‌ر بووه‌ تا شانۆ بگاته‌ سه‌رده‌می زێرینی خۆی، چونکه‌ له‌و کات شه‌ری نیوان پرۆتستانت و کاسۆلیکه‌کانی راگرتووه‌، "هونه‌ر ده‌بێته‌ یه‌ک له‌ پێویستیه‌کانی مرۆڤ".

له‌و کاته‌ی ولاته‌که‌ به‌ره‌و رووی جیهان ده‌کرێته‌وه‌ و ئه‌وان شوێنی زیاتر و زیاتر داگیرده‌که‌ن (کۆلۆنی)، زمانی ئینگلیزی گۆرانکاری به‌سه‌ردا دێت و به‌ هه‌زاره‌ها وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ی نامۆ دێنه‌ ناو زمانه‌که‌

شەکسپیر یه‌کێک ده‌بێت له‌ وانه‌ی که‌ زۆرترین وشه‌ی بیانی بخاته‌ ناو کاره‌کانی، وه‌ک ده‌ڵێن به‌ هۆی ده‌ستکاریکردن و گۆرینی فۆڕمه‌کانیان  توانیوویه‌تی 17 هه‌زار وشه‌ی نوێ بۆ خۆی دروست بکات و به‌کاریان بێنێت. هه‌ندێک جار ده‌سته‌واژه‌ی ئاڵۆز وپر مانا وه‌ جاری تریش ده‌سته‌واژه‌ی ساده‌ی به‌ کارهێناوه‌ که‌ منداڵێك بچوکیش به‌ ئاسانی تێده‌گات ''ئۆ، ئه‌و گه‌رمه

Read 392 times
Rate this item
(0 votes)