YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
25
نیسان

شاندێكى باڵاى پارتى ساڵيادى دامه‌زراندن له‌ پارتى چاكسازى و پێشكه‌وتووى توركمان پيرۆز ده‌كات

Written by 
Published in هه‌واڵ

به‌ مه‌به‌ستى پيرۆزبايى كردن له‌ پارتى چاكسازى و پێشكوتووى توركمان به‌ بۆنه‌ى 11 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى شاندێكى باڵاى پارتى ديموكراتى كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌به‌رێز فازڵ ميرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى و كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن . سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى پارتى چاكسازى و پێشكه‌وتووى توركمانيان كرد و له‌لايه‌ن عبدالقادر بازرگان سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى به‌گه‌رمى پێشوازى كران . به‌رێز فازل ميرانى به‌ناوى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى پارتى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى پارتى چاكسازى و پێشكه‌تووى توركمان كرد و هيواى خواست له‌ سايه‌ى كه‌شى ئارام و ئازادى كوردستان پارت و لايه‌نه‌ سياسيه‌كان و پێكهاته‌ جياوازه‌كان به‌ ئازادى يادى دامه‌زراندن و بۆنه‌كانى تايبه‌ت به‌ خۆيان بكه‌نه‌وه‌ . رێزدار ميرانى رايگه‌ياند خه‌بات و قوربانيدانى گه‌لى كوردستان و شۆرشه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ مه‌ڵبه‌ندى پێكه‌وه‌ ژيان و يه‌كتر قه‌بوڵكردن بێت . خۆش به‌ختانه‌ ئه‌مرۆ له‌ سايه‌ى سه‌رۆك مسعود بارزانى و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان ته‌واوى ئاين و ئاينزا و نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان به‌ ئاشتى له‌ كوردستان ده‌ژين . ئه‌مرۆش كوردستان بۆته‌ نمونه‌يه‌كى كه‌م وێنه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ پێكه‌وه‌ ژيان و يه‌كتر قه‌بوڵكردن كه‌ مايه‌ى دڵخۆشى و خۆشحاڵى ئێمه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌ كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنييه‌وه‌ پارتى خه‌باتى بۆ پێكه‌وه‌ ژيان و يه‌كتر قه‌بوڵكردن كردوه‌ . ئه‌مرۆش به‌رهه‌مى ئه‌و خه‌بات و قوربانيدانه‌ ئه‌م جۆره‌ ياد و بۆنه‌ تايبه‌تانه‌يه‌ كه‌ پارتى چاكسازى و پارت و لايه‌نه‌كانى تر به‌ ئازادى كارى رێكخراوه‌ى خۆيان ده‌كه‌ن و يادى دامه‌زراندنيان ده‌كه‌نه‌وه‌ . دواتر عبدالقادر بازرگان به‌ ناوى پارتى چاكسازى و پێشكه‌وتووى توركمان سوپاسى سه‌رۆك و سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستانى كرد بۆ په‌يامى پيرۆزباييان و ته‌ئكيدى له‌ په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان پارتى ديموكراتى كوردستان و پارتى چاكسازى پێشكه‌تووى توركمان كرده‌وه‌ .

Read 1160 times Last modified on دوو شەممە, 25 نیسان 2016 20:16
Rate this item
(0 votes)