YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

Anjuman46

28
حوزەیران

 

لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر پێشوازی کرد لە خزمانی مەنتک و لە ووتەیەکدا کاکەمین نەجار رایگەیاند ئەمرۆ پێویستە هەموومان پێکەوەبین بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی خاک و خەڵکی کوردستان بکەین . دواتر کاکەمین نەجار لە نزیکەوە گوێی گرت لە داوا و داخوازی خزمانی مەنتک .

12
حوزەیران

بە مەبەستی پرسین رەوشی تەندروستیان ئەمڕۆ ئێوارە کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر لە سەنتەری دڵ لە هەولێر دوو هەڤاڵ کە لە بەر ناجێگیری باری تەندروستان لە نەخۆشخانەیخوێنراون بە سەر کردەوە و لە نزیکەوە هەواڵی تەندروستی پرسین و ئامادەیی خۆیی و سەرکردایەتی دەربری بۆ چارەسەر و باشتر بوونی رەوشی تەندروستیان .


10
حوزەیران

 

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستیان کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر بە یاوەری بایز زراری لە نەخۆشخانە هەڤالان سەنگەر و سلێمان ی بە سەر کردەوە و لە نزیکەوە لە هەواڵی پرسین و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن . شیاوی ئاماژە بۆ کردنە هەڤالان سەنگەر و سلێمان لە دوو رۆژی رابردوو بە هۆکاری رووداوی ئۆتۆمبێل کەوتنە نەخۆشخانە . و هەڤال دیلمان کە یاوەرییان بوو بەم رووداوە کارەساتبارە کۆچی دوایی کرد .

10
حوزەیران

 

لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر بە ئامادە بوونی کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر و پشتیوان سادق ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بلند ئیسماعیل بەرپرسی لقی ۱٦ و ئەندامانی ئەنجومەن و نوێنەری مەکتەبی کۆمەلایەتی گشتی و ژمارەیەکی زۆر لە ریش سپی و پیاو ماقوڵانی هەردوو بنەماڵە کێشەی خوێنداری نێوان هەردوو بنەمالەی تالب سادق و بارزان ئەحمەد خالە لە گەل جەمال محمود حسین کۆتایی هات .

لە ووتەیەکدا کاکەمین نەجار وێرای دەست خۆشی لە هەردوو بنەماڵەکە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی نێوانیان . رایگەیاند ئەم جۆرە کێشانە چەندی زوو چارەسەر بکرێت باشترە بۆ ئەوەی خوێنی زیاتر نەڕژێت و پێش لە روودانی رووداوی نەخوازراو تر بگرین . لە بە شێکی تری ووتەکانی کاکەمین نەجار هیوای خواست ئیدی خەلکی کوردستان و بنەمالە بەرێزەکان لە کاتی دروست بوونی هەر کێشە و گرفتێک هانا بۆ کوشتن و سرینەوەی یەکتر نەبەن بە ئامانجی گەورەتر کردنی کێشەکانی نێوانیان . لە بەر ئەوەی ئێمە وەک کورد دووژمنەکانمان هەمیشە هەوڵی ئەوەیان داوە ناکۆکی و دوو بەرەکی بخەنە نێونمان تا خەریکی یەکتر کوشتن و لە ناو بردنی یەکتر بین و نە توانین رووبەرووی دووژمنەکانی گەلەکەمان ببینەوە . ئەمرۆش لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە ئاشتی و یەکتر قەبولکردنی ناو ماڵی کوردستانیانە .
دواتر هەردوو بنەمالەکە واژوویان لە سەر تەواوی خالەکانی نێون رێکەوتننامەکە کرد کە لە سەری رێکەوتوون و بە یەکجاری کۆتاییان هێنا بە کێشەی نێوانیان .