YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

Anjuman46

13
حوزەیران

رۆژی دووشه‌ممه‌ 12-6-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز فرانك بێكه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز بێكه‌ر خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و باسی له‌ دوا پێشهاته‌كانی عیراق، شه‌ڕی داعش، ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ و هه‌ماهه‌نگیی تۆكمه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق‌ كرد، هه‌روه‌ها نه‌به‌ردی و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر، به‌رز نرخاند.

به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ وڵاته‌كه‌ی خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا تۆكمه‌تر بكات. خستنه‌ڕووی تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای عیراق و دیاریكردنی كاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی قسه‌كانی بوو.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و پاڵپشتی و دۆستایه‌تی و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی دۆستایه‌تیی دێرینی به‌ڕێز بێكه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، كرد.

سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ڕیفراندۆم مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و دوای ئه‌نجامدانیشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌وێته‌ دانوستانێكی جددی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێكی وا كه‌ ئارامیی بۆ ناوچه‌كه‌ دابین بكات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان باسی له‌و هه‌ماهه‌نگییه باشه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ به‌سه‌ر تیرۆرستاندا تۆمار كراون و دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕیفراندۆم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامیی هه‌رێمی كوردستان له‌ تێكشكاندنی تیرۆر، به‌ڵكو باشتر له‌ جاران ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بنه‌وه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.

11
حوزەیران

 

 

كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان

 

ئه‌مڕۆ

‎١١-٦-٢٠١٧

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونوەی فراوانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی: 

بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و ئامادەبوونی ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسانی ئۆرگانە ناوەندی و لقەکان, کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەنجام درا, کە چەند بابەتێکی گرنگ و ھەنووکەیی تاوتوێ کران و بریاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.

 

* بابەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان:  دوای ئەوەی زەمینەی پێویستی بۆ ئامادەکرا وەکو ھەنگاوی یاسایی و وەرگرتنی شەرعیەتی جەماوەری کوردستان بە ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزھەبی و سیاسییەکانەوە لە کۆبوونەوەی بەڕێز سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسی و نەتەوەییەکان لە ٧-٦-٢٠١٧ بڕیاری ئەنجام دانی ریفراندۆم لە ‎٢٥-٩-٢٠١٧ دراو, بە سەرکەوتنی ویست و ئیرادەی تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانرێ و ئاواتی شەھیدە سەر بەرزەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان دێتەدی.

 

گەلی کوردستان, بەکوردو تورکمان و کلدۆ ئاشوری سریان, بە موسڵمان و مەسیحی و ئێزدی, لە دوای لکاندنی کوردستان بە عێراق بە بێ پرس و ئیراد

11
حوزەیران

 

ڕۆژی شەممە 10ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەددین بە مەبەستی تاوتوێكردنی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هەروەها ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم، نوێنەر و بەرپرسە باڵاكانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.


لەم كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان دوای گفتوگۆیەكی چڕوپڕ و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دەولی و ئەو قوربانیدان و ئەزموونانەی گەلی كوردستان لە خەباتی خۆیدا هەیبووه، پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم و بڕیاری دیاریكردنی 25ـی ئەیلوولی 2017 بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند. پارتە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە جەختیان لەوە كردەوە كە هەموو تواناكانیان بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم دەخەنەگەڕ، داوایشیان كرد كە نوێنەرەكانیان ڕۆڵیان لە كۆمیتە و كاروباری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم هەبێت.

بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ڕوونكردەوە كە بڕیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بابەتێكی مێژووییە و یەكلاییبووەتەوە و پەیوەستە بە ژیانی تاك تاكی خەڵكی كوردستان و هیوایشی خواست هەموو لایەك بە گڕوتینەوە بەشدار بن.

11
حوزەیران

ئێوارەی رۆژی شەممە 10 ی حوزەیرانی 2017،بە ئامادەبوونی هەڤاڵ كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەلێر و  نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكان و هیوا مستەفا بەرپرسی لقی 24 و ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دوو   ، لە مەراسیمێكدا تەرمی شێخ ئیسماعیل مەلا عەزیز هیرانی  لە هيران بە خاك سپێردرا.

شێخ ئیسماعیل مەلا عەزیز هیرانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، بەرپرسی لقەكانی (۲) و (٥) بووە لەساڵانی حەفتاكان، ئەندامی لیژنەی چاودێری پشكنینی (پارتی دیموكراتی كوردستان) بووە