به ئاماده بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و بلند ئيسماعيل به‌رپرسى لقى 16 هو و به‌رپرسانى حزبى و حكومى سنوره‌كه و جه‌ماوه‌رێكى زۆر باره‌گاى لێژنه‌ى ناوچه‌ى نه‌ورۆز سه‌ر به لقى 16ى هه‌ولێر كرايه‌وه .
سه‌رتاى مه‌راسيمه‌كه بلند ئيسماعيل له ووته‌يه‌كدا رۆشنايى خسته سه‌ر ئامانجى كردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌يه له‌م سنووره و راگه‌ياند ناوچه‌ى نه‌ورۆز بۆ سنوره‌كه پێويستيه‌كى گرنگ بوو . هه‌ر بۆيه ئه‌مرۆ ئه‌م بارهگايه دهكهيهنهوه به هيواين خزمه‌تى ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كان بكات بتوانێ ببێته هۆكارى هاوكارى كار ئاسانى بۆ ته‌واوى ده‌زگاكان له سنوره‌كه .
دواتر كاكه‌مين نه‌جار له ووته‌يه‌كدا پيرۆزبايى له به‌رپرسى ناوچه و ستافى ناوچه‌كه و ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانى سنوره‌كه كرد و هيواى خواست ئه‌م ناوچه ببێته هۆكارى كار ئاسانى و پشتيوانى ده‌زگاكانى په‌يوه‌ست به‌م ناوچه و راگه‌ياند ده‌بێ ستافى ئه‌م ناوچه‌يه له گه‌ل ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كان كار ئاسانى بۆ هاوڵاتيان بكه‌ن و ببنه هه‌وێنى پارساتنى ئارامى و ئاسايشى هاوڵاتيان . له به‌شێكى تر‌ى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ئێمه وه‌ك پارتى ئامانجى سه‌ره‌كيمان خزمه‌ت كردنى هاوڵاتيانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باره‌گاكانمان ماڵى خه‌ڵكى كوردستانه و ده‌بێ به‌رپرسانى ئێمه ده‌رگايان واڵابێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه و گرفته‌كانى هاوڵاتيان
11ی ئادار دوو ڕووداوی گرنگ و مێژوویی گەلی کوردستانی تیا تۆمار کراوە و تا ئەبەد شانازی پێوە دەکەین . یەکەمیان یادی ڕێکەوتننامەی 11 ئادار کە شۆڕشی مەزنی ئەیلول چۆکی بە گەورەتری ڕژێمی سەردەم دادا و توانی بەشێکی مافەکانی گەلی کوردستان بە دەست بێنێ کە بۆ ئەو سەردەم دەسکەوتی مەزن و کەم وێنەبوو . دووەم ڕووداوی مێژوویی ئازادکردنی هەولێر لە ژێر دەستی ڕژێمی داگیرکەری عێراق کە پێشمەرگە و جەماوەری هەولێری سەربەرز لە ماوەیەکی کورت تەواوی دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعس یان ڕاماڵی و هەولێر بەرگی ئازادی پۆشی . بەم بۆنانەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی کوردستانیانی خۆشەویست دەکەین .
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
ئەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر یەكەم ڕێككەوتنی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتی عێراقیدا تێدەپەڕێ كە تێیدا دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلی كوردستاندا نرا.
دوای 48 ساڵ و پاش جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان و تێپەڕاندنی قۆناغی جۆراوجۆر، ئەو ڕێككەوتنە و سەرجەم ڕێككەوتنەكانی تر بە دەستووری 2005ـیشەوە لە لایەن بەغدا پێشێل كراوە و پاش مێژوویەكی پڕ لە كارەسات، هێشتا شكاندنی شەراكەت بەردەوامە و هێشتا هەر بە عەقڵییەتی ئینكار و پەراوێزكردن مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان دەكرێت.
بە ئامادەبوونی ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دوو سولحی مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەولێر و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری راگەیاندنی ئەنجومەن
بە بۆنەی 8 مارس رۆژی ئافرەتانی جیهان لە بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاری بەخشرایە ژمارەیەک ئافرەت ....