YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

Anjuman46

25
ئایار

 

به‌ ئاماده‌ بوونی بلند ئیسماعیل به‌رپرسی لقی 16 هه‌ولێر و سولحی مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر و ژماریه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تان و كادیر و ئه‌ندامانی

پارتیمان پێشه‌نگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ خاتوو سارا ته‌لایی له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌ن كرایه‌وه‌ ....

25
ئایار

لەدرێژەی سەردانەكەی بۆ دەرەوەی وڵات ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی 5ـی 2017 بەڕێز

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سۆفیەی پایتەختی بولگاریا لەگەڵ بۆیكۆ بۆریسۆڤ سەرۆك وەزیرانی بولگاریا كۆبۆوە.


لەو كۆبوونەوەیەدا كە وەزیری ئابووری و وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری گەشتوگوزاری بولگاریا ئامادەی بوون، سەرۆك وەزیرانی بولگاریا وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی كوردستان لە شەڕی تیرۆر سوپاسی خۆڕاگریی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش. هەروەها ئەوەیشی ڕاگەیاند كە شەڕی تیرۆر ئەولەویەتی وڵاتەكەیەتی بۆیەشە هاوكاری گەلی كوردستان دەبن. هەروەها هێمایشی بە پێگە و بایەخی هەرێمی كوردستان دا لە ناوچەكە و ئامادەیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند بۆ فراوانكردنی پەیوەندیی ئابووری و فەرهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا باسی قارەمانێتی پێشمەرگەی كرد و سوپاسی یارمەتیی هاوپەیمانانی كرد و ئەوەیشی خستەڕوو كە ئەوە پێشمەرگە بوو بە خوێنی خۆی ئەفسانەی داعشی شكاند. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی دووپات كردەوە كە خۆمان بە هاوپەیمانی هەر وڵاتێك دەزانین كە شەڕی تیرۆر بكات و ڕایشیگەیاند كە پێویستە جگە لە شەڕی سەربازی شەڕی فكری و ئابووریی تیرۆریش بكرێت و ئەو ڕەگوڕیشانەیش وشك بكرێن كە بوونەتە هۆكاری سەرهەڵدان و گەشەی تیرۆر.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنیی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد و ئاماژەیشی بەوەدا كە دوای دەیان ساڵ قوربانیدان گەلی كوردستان بڕیاری ئەوەی داوە كە ڕیفراندۆم بكات لەپێناو دیاریكردنی چارەنووسی خۆی.

جێگەی ئاماژەپێكردنە ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە شاری سۆفیەی پایتەختی بولگاریا ئێوارەخوانێك لەسەر شەرەفی سەرۆك بارزانی لە لایەن دیمیتری گڵافیجۆڤ سەرۆكی پارلەمانی بولگاریا بۆ سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری ساز درا.

لەو سەردانەدا مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێمن هەورامی ڕاوێژكاری سەرۆك بارزانی یاوەری سەرۆك بارزانی بوون.

23
ئایار


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی دووشەممە 22-5-2017 سەردانی گڵکۆی نەوشیروان مستەفای کرد و تاجەگوڵینەی لەسەر گۆڕی دانا و فاتیحای خوێند.

نێچیرڤان بارزانی و شاندە باڵاکەی پارتی کە یاوەری بوون لەلایەن چیا و نما، دوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازیان لێکرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتەیکدا باسی لەوە کرد "کاری هاوبەشی زۆرمان لەگەڵ کاک نەوشیروان هەبوو، دەستکەوتەکانمان زیاترن لە ناکۆکییەکان". لەبەرامبەردا عومەری سەید عەلی، هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان گوتی "هیوادارین کێشەکان لەگەڵ پارتی بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین

21
ئایار

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا،

به‌ڕێزان له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان،

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م. هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم، خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى. هیوادارم بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نگرانى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى كوردستان و ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/5/2017