YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

Anjuman46

08
تشرینی یەکەم

 

  (7/10/2017) بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ هەریەكە لە بەڕێزان دكتۆر ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە.


لەم كۆبوونەوە سێ قولییەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی باروودۆخی هنوكەیی كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، و چۆنیەتی چارەسەركردنی بابەت و كێشە پەیوەندیدارەكان بە گۆڕەپانی سیاسی.

لەم بارەیەوە فۆاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمرایگەیاند، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەرێككەوتن لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە.

1.
دەستپێكردنی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان لەنێوان لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان لە عێراق بۆ هێوركردنەوەی باروودۆخەكە.
2.
كۆبوونەوەكان لەسەر ئەجێندای كراوە ئەنجام بدرێن.
3.
هەلگرتنی دەستبەجێی سزاكان لەسەر هەرێمی كوردستان.
4.
دەستپێكردنی كۆبوونەوەكان لە داهاتوویەكی نزیكدا ، بە پشت بەستن بە ئالیەتێكی تایبەت بۆ هەماهەنگی بەردەوام.

05
تشرینی یەکەم

 

بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی ناوادەی جەنابی مام جلال شاندێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر بە یاوەری بەرپرسی لقەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەن.

سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد .کاکەمین نەجار لە ووتەیەکدا رایگەیاند کۆچی دوایی مام جلال خەسارەتێکی گەورەیە بۆ دۆزی رەوای گەلی کوردستان و ئەمرۆ لە هەموو کات زیاتر گەلەکەمان پێویستیان بە ڕۆڵ و پشتیوانی جەنابی مام جلال بۆ سەرکەوتنی ئیرادەی گەلەکەمان بە سەر پیلانی دووژمنانی گەلی کوردستان
لە بەشێکی تری ووتەکانی کاکەمین نەجاڕ رایگەیاند خەمی لە دەستدانی مام جلال تەنیا خەمی یەکێتیەکان نییە بەڵکو خەم و پرسەی هەموو خەڵکی کوردستانە بە گشتی و پارتی یەکان خۆیان بە خاوەنی پرسەکە و هەڵگری خەمی ئەو کۆستە گەورەیە دەزانن لە گەڵ هەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

04
تشرینی یەکەم

 


ڕۆژی سێشەممە ٣ـی١٠ـی٢٠١٧، بەڕێز مه‌سعود بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە په‌يامێكى ڤیدیۆییدا به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوايى مام جه‌لال تاڵه‌بانى، سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق، ماتەمینیی گشتی راگه‌ياند.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان

بە خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (سه‌رۆك مام جه‌لال)مان پێ گه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی و به‌ تایبه‌تی، (هێرۆخان، كاك بافڵ و كاك قوباد) ده‌كه‌م، به‌دڵ هاوبه‌شی خه‌میانین.
له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك (مام جه‌لال) زیانێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و به‌ ئاسانی پڕ ناكرێته‌وه‌.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و هه‌موو گه‌لی كوردستان و، برایانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌موو ئه‌ندامانیان ده‌كه‌م.
داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌، گیانی برای به‌رێزم (مام جلال) به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

بۆخۆیشم هه‌ڤاڵ و برا و پشتیوانێكی به‌هێزم له‌ ده‌ست دا. جێگای شانازییه‌ كه‌ هه‌ردووكمان پێكه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ برایانی تر، توانیمان زۆر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشانمان هه‌ڵگرین. هه‌روه‌ها زۆر قۆناغی تاڵ و ناخۆشمان بڕی.

شانازییه‌ كه‌ زۆرێك له‌ ده‌سته‌كه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و برایه‌تییه‌ی كه‌ پێكه‌وه‌ بناغه‌یمان دانا.

ئێستایش باشترین وه‌فا بۆ گیانی برای به‌ڕێز (مام جه‌لال) و، گیانی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی گه‌له‌كه‌مان، پته‌وتركردن و به‌هێزتركردنی یه‌كڕیزیمانه‌، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌كانمان و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ گیانیان به‌خت كرد له‌ پێناویدا.

انا لله واتا اله راجعون
كل نفس ذائقة الموت

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینیی گشتی راده‌گه‌یەنین.''

 

02
تشرینی یەکەم

 

(مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی دیپلۆماتی نه‌رویجی به‌سه‌رۆكایه‌تی ( كارسێن كارلسێن) جێگری باڵیۆز كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ئه‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی دوای ‌پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.
له‌ دیداره‌كه‌دا (مه‌سرور بارزانی) باسی له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ بڕیاری گه‌لی كوردستان بڕیارێكی مولزه‌مه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێز له‌و بڕیاره‌ بگرێت، كه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ شێوازێكی دیموكراسیانه‌ ده‌ری بڕیووه‌.

هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به‌ كاردانه‌وه‌كان دووپاتی له‌ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیاتنه‌رانه‌ كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی دانوستانێك، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پشتیوان كراو بێت و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان له‌ژێر هیچ گوشارو سزایه‌كی به‌كۆمه‌ڵ پاشه‌كشه‌ له‌ ویست و بڕیاری خۆی ناكات، بۆیه‌ باشترین رێگه‌چاره‌ ده‌ستكردنه‌ به‌ گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ شاندێكی دیپلۆماتكارانی نه‌رویجی دووپاتیان له‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی كرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه‌ ئه‌وان خوازیاران گرژییه‌كان خاوبكرێنه‌وه‌‌، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ به‌رگه‌ی گرژی زیاتر ناگرێت، پێویسته‌ له‌بری هه‌ڕه‌شه‌ و گرژی په‌نا بۆ گفتوگۆ و رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ ببردرێت