YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

Anjuman46

01
تشرینی دووەم

 

له‌ كۆيوونه‌وه‌يه‌كى فراواندا له‌ گه‌ڵ ژماريه‌كى زۆرى كاديرانى پارتى ديموكراتى كوردستان كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر تيشكى خسته‌ سه‌ر بارودۆخى ئه‌مرۆى كوردستان و رايگه‌ياند گه‌له‌كه‌مان رووبه‌رووى قۆناغێكى سه‌خت بۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ پيلانێكى دووژمنانى گه‌له‌كه‌مانه‌ و ئامانجيان سڕينه‌وه‌ و له‌ ناو بردنى گه‌لى كوردستانه‌ . به‌ڵام ئێمه‌ى كورد زۆر قۆناغى له‌ ئه‌مرۆ سه‌خترمان تێپه‌راندووه‌ دلنيابن ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستاش تێپه‌ر ده‌كه‌ين و وه‌ك هه‌ميشه‌ كورد و كوردستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ و پيلانى نه‌ياران له‌ ناو ده‌به‌ين

له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار داواى له‌ كاديرانى پارتى كرد يه‌كريزى نيشتيمانى بپارێزن و نه‌كه‌ونه‌ ژێر كاريگه‌رى ئه‌وانه‌ى گه‌ره‌كيانه‌ كوردستان تووشى كاره‌ساتى ناخۆش بكه‌ن . كاكه‌مين نه‌جار له‌ درێژه‌ى ووته‌كانى رايگه‌ياند ده‌بێ ئێمه‌ى پارتى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌لى كوردستان بخه‌ينه‌ سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى تر . چونكه‌ ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كانى تر خاوه‌نى ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مرۆين و هه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێ پارێزه‌رى خاك و خه‌ڵكى كوردستان بين .
دواتر به‌شدار بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ چه‌ند سه‌رنج و تێبينيه‌ك رِاى خۆيان له‌ مه‌رِ دۆخى ئێستا ده‌ربرِى .....

25
تشرینی یەکەم

 

ئێواره‌ی  سێشه‌ممه‌ 24/10/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی ڕابردووی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراق بوه‌ستێنرێن و هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆیاندا بگرن.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌م بارگرژییه‌، زه‌مینه‌سازییه‌كی گونجاوه‌ بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هیوای خواست ئه‌و كرده‌وانه‌ چیتر نه‌بنه‌ هۆكاری ئاواره‌بوونی خه‌ڵك.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی جددییه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێش و دوای ڕیفراندۆمیش هه‌میشه‌ خوازیاری ئه‌نجامدانی‌ دیالۆگێكی جددی بووه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌مباریه‌وه‌ ڕۆڵی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی هاوپه‌یمانی بۆ زه‌مینه‌سازی به‌ پێویست زانی.

به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كان بوه‌ستێنرێن چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا نییه‌ و كێشه‌كان زیاتر ده‌كات، ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ دیالۆگێكی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپات كرده‌وه‌.
 

 

25
تشرینی یەکەم


به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى ناوچه‌كه‌ كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى بايز زرارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن . ده‌ڤه‌رى مخمور و قه‌زاى ديبه‌گه‌ى به‌ سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ كرمانج عبدالله به‌رپرسى لقى 23 ى مخمور و كارگێرانى لق و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى سنوره‌كه‌ كۆبووه‌ . كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رايگه‌ياند ئێمه‌ وه‌كو كورد هه‌رگيز ئاره‌زووى شه‌ر ناكه‌ين و نامانه‌وێ ببينه‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڵگيرسانى شه‌ڕ و ناكۆكى له‌ ناوچه‌كه‌ . ئێمه‌ له‌ رێگاى ديالۆگ و گفتوگۆوه‌ داوامان كرد كێشه‌كانى نێوان هه‌لێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ين به‌ڵام وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌غدا له‌ رێگاى هه‌ره‌شه‌ و به‌ كارهێنانى هێزه‌وه‌ هه‌وڵى داگيركردنى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌دات كه‌ ئێوه‌ى پێشمه‌رگه‌ به‌ خوێنى خۆتان و هه‌ڤاڵاكانتان ئه‌و ناوچانه‌تان له‌ ده‌ستى ڕه‌شى تيرۆريستانى داعش پاراست . كاكه‌مين نه‌جار له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى ئاماژه‌ى به‌ رێكه‌وتن و زمانى گفتوگۆ كرد و رايگه‌ياند گه‌ر سه‌د ساڵيش له‌ گه‌ڵ به‌غدا شه‌ڕ بكه‌ين سه‌ره‌نجام هه‌ر ده‌بێ به‌ گفتوگۆ كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين . بۆيه‌ ئێمه‌ داوامان كردوه‌ بۆ پاراستنى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ و دوور خستنه‌وه‌ى ئاگرى شه‌ر با گفتوگۆ بكه‌ينه‌ تا ده‌رگاى چاره‌سه‌ر به‌ هيواين به‌غدا واز له‌ زمانى هه‌ره‌شه‌ و به‌ كارهێنانى هێز بهێنێت . ئه‌گينا ئێمه‌ى كورد ناچاره‌بين به‌ زمانى هێز و وه‌لام بده‌ينه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ خواستى ئێمه‌ نييه‌ ...

25
تشرینی یەکەم

بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستای تێکۆشەر و گەورەمان عەڵی عەبدوڵلا پرسە و سەرەخۆشی لە خۆم و جەنابی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی

بەرێزی مامۆستا و سەرجەم ئەندامان و جەماوەری پارتی و هەموو کوردانی دڵسۆز دەکەم.

مامۆستا عەلی عەبدوڵلا، وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی و وەک سەرکردەیەکی مەزن و چەندین جار وەک جێگری سەرۆکی پارتی، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی نیشتمان تەرخان کرد، بۆیە بە شانازییەوە ناوی مامۆستا هەمیشە وەک کەسایەتیەکی مەزن و کاریگەر و گەشاوەی ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورددا دەمێنتەوە . خوالێخۆشبوو مامۆستایەکی کارامەی من و زۆرێک لە کادیران و تێکۆشەرانی کایەی سیاسی بووە و یادی ئەم زاتە مەزنە هەمیشە لای ئێمە بە زیندوویی دەمێنتەوە.

خوا سەبووری هەموو لایەکمان بدات و جێگەی مامۆستای خوالێخۆشبوومان بەهەشتی بەرین بێت.

مەسرور بارزانی

٢٤/١٠/٢٠١٧