YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

Anjuman46

14
ئاب

 

به‌رێزان بنه‌ماڵه‌ى هه‌ڤاڵى تێكۆشه‌ر و خوالێخۆش بوو هه‌ڤاڵ ئازاد عبدالله‌

به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دوايى برا و هه‌ڤاڵى خۆشه‌ويستم كاكه‌ ئازاد عبدالله م پێگه‌يشت له‌ ناخه‌وه‌ نيگه‌ران بووم به‌م كۆچه‌ ناواده‌يه‌ و هه‌ڤاڵ ئازاد دلسۆز و نيشتيمان په‌روه‌رێكى راسته‌قينه‌ى رێبازى كوردايه‌تى بوو كه‌ تا دوا هه‌ناسه‌ى له‌ سه‌ر رێبازى بارزانى نه‌مر به‌رده‌وام بوو له‌ خه‌بات . بنه‌ماڵه‌كه‌يان بنه‌ماڵه‌يه‌كى تێكۆشه‌ربوو برايه‌كى له‌ سه‌ر ئه‌م رێبازه‌ و له‌ پێناوى كوردستانگيانى به‌خشيوه‌ . سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆم و له‌ بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌يان ده‌كه‌م له‌ يه‌زدانى مه‌زن تكا ده‌كه‌م خوالێخۆش بوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رين شاد بكات و ئه‌مه‌ دواناخۆشى بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌يان بێت
اناليه‌ وانا اليه‌ راجعون 
سولحى مه‌جيد 
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى ديموكراتى كوردستان

10
ئاب

 

ڕۆژی چوارشەممە 9ـی 8ـی 2017 لە شاری هەولێر و لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری مامۆستا و زانای ئایینی و كەسایەتییە فكری و ئایینییەكانی كوردستان كۆبۆوە.


لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا ڕۆشنایی خستەسەر ڕیفراندۆم و بڕیاری گەلی كوردستان بۆ پیادەكردنی مافی چارەنووس و رایگه‌یاند، ریفراندۆم ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد نییه‌ و بۆ ته‌واوی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستانه‌.

هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو كە عێراق شكستی هێناوه‌ له‌وه‌ی بتوانێت كوردستان وه‌كو هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ قه‌بووڵ بكات و زیاتر له‌ ٤٥٠٠ گوندی وێران كرد، وێڕای پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن، گه‌لی كوردی ئه‌نفال كرد و به‌ چه‌كی كیمیاییش كوردستانی بۆردوومان كرد.

سەرۆك بارزانی له‌ باره‌ی پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراقیشه‌وه‌ روونی كرده‌وه‌، له‌ دوای ٢٠٠٣، حكوومه‌تی عێراق، نزیكه‌ی ٥٥ مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه‌، كه‌ زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق ده‌نگی پێداوه‌، هاوكات سووننه‌ و كوردیش په‌راوێزخراون. دووپاتیشی كرده‌وه‌، كورد هه‌وڵی زۆریداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی فیدراڵی له‌ عێراق بنیات بنرێت و له‌ ٢٠٠٤ رێژه‌ی كورد له‌ سوپای عێراق ٤٠% بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێژه‌یه‌ سفره‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند جارێك رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر عێراق له‌ پێشێلكردنی ده‌ستوور به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نابێت له‌ عێراق.

سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان گونجاو نییه‌، بارزانی رایگه‌یاند، با ئه‌وان پێشنیازی كاتێكی گونجاو بكه‌ن و به‌دیله‌كانییان بخه‌نه‌ڕوو. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن هیچ به‌دیل و ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی به‌هێزتریان نییه‌، با داوای دواخستنی ریفراندۆم نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئێمه‌ دوای ناخه‌ین.

هەر لە درێژەی وتەكانی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشی ئەیلول رۆڵی سەرەكیان بینی، لە ئاراستەكردن و ھاندان و بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی خەڵك، ھەندێك لە مامۆستایان شەھیدیش بوون، داواتان لێ دەكەم ئەو رۆڵەی لە شۆڕشی ئەیلول بینوتانە بۆ سەربەخۆی كوردستانیش ئەو رۆڵە ببینن، ئەگەر تەماشای مێژوو بكەین ھەموو رێبەرەكانمان پیاوی ئاینی بوون، ھەر لە شێخ عەبدوڵڵای نەھری تا دەگاتە شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ ئەحمەدی بارزانی و شێخ مەحموودی حەفید و شێخ سەعیدی پیران و سەید عەلی رەزا و پێشەوا قازی، من ھەمیشە قەناعەتێكی تەواوم ھەیە كە ئاین و نیشتمان لێك جیا ناكرێنەوە و تەواوكەری یەكترن، بەشێكی زۆری ئەو خەباتە دەكەوێتە سەر شانی ئێوەی بەڕێز، دەبێ ئەو خەڵكە تێبگەیەنن و پێبگەیەنن".

سەرۆك بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەوانەی ئێش و ئازاری ژێردەستەیی و ئەنفال و كیمیاباران و دەربەدەریان دیوە، ئەوان نرخی ئازادی دەزانن".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گوتی: "ریفراندۆم ھی تاكە كەس نییە و ھی ھەموو تاكێكی كوردستان و حزبێكی كوردستانە، ئەوانەی رۆژی ٧ حوزەیران ئەو بڕیارەیاندا، سەروەرییەكی گەورەیان بۆ خۆیان تۆماركرد لە مێژووی كورد و كوردستان".

09
ئاب

 

به‌مه‌به‌ستى شيكردنه‌وه‌ى دۆخى ئێستاى كوردستان و رۆڵ و كاريگه‌رى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم و سه‌ركه‌وتنى ده‌نگى به‌لێ . كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى بايز زرارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسى مه‌كته‌بى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رييه‌كانى ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسى مه‌كته‌بى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رييه‌كانى لقه‌كانى سنورى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێر له‌ گه‌ل ئه‌نجومه‌نه‌كانى هه‌ولێرى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌ن كۆبۆوه‌ . كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا بۆ ئافره‌تان دۆخى ئێستاى كوردستانى شيكرده‌وه‌ و رايگه‌ياند ئه‌مرۆ له‌ هه‌موو كات زياتر ده‌رفه‌تێگى گرنگ و مێژوويى بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتۆته‌ كايه‌وه‌ تا بتوانين ئاوات و ئامانجى له‌ ميێژينه‌ى گه‌له‌كه‌مان به‌دى بێنين كه‌ ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆيى كه‌ سه‌دان گه‌له‌كه‌مان خه‌باتى له‌ پێناو ده‌كات و هه‌زران شه‌هيدمان له‌م پێناوه‌ داوه‌ بۆيه‌ گرنگه‌ ئافره‌تانى كوردستانيش له‌م پرسه‌ گرنگ و چاره‌نوس سازه‌ رۆڵى كاريگه‌رى خۆيان ببينن بۆ هۆشياركردنه‌وه‌ى زياترى ئافره‌تانى كوردستان له‌ مه‌ر بوونى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى كوردستان كه‌ مافى هه‌مووانى تيا پارێزراو بێت . كاكه‌مين نه‌جار رۆڵى ئافره‌تانى له‌ خه‌باتى سه‌ختى گه‌له‌كه‌مان به‌رز نرخاند و رايگيه‌اند ئافره‌تان به‌ خوێن و گيانى خۆيان هاوشانى پێشمه‌رگه‌ خه‌باتيان بۆ ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مرۆ كردوه‌ و ئێستاش پێويسته‌ هه‌مووتان خۆتان ساز و ئاماده‌ بكه‌ن بۆ هۆسيار كردنه‌وىىزياترى ئافره‌تان گرنگى ده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ هه‌موو ئافره‌تێك شيبكه‌نه‌وه‌ . دواتر ئافره‌تان به‌ چه‌نيدن سه‌رنج و راو بۆ چوون به‌شدارى فراوانيان كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌.

 

09
ئاب

به‌ ئاماده‌ بوونى هه‌ردوو به‌رپرسى لقى دوو لقى 10 سۆران كاكه‌مين نه‌جار له‌ پانێلێكى كراوه‌دا له‌ گه‌ل سه‌رۆكى زانكۆكان و راگرى كۆلێژ و مامۆستايانى زانكۆ كۆبووه‌ به‌مه‌به‌ستى وه‌رگتنى راو سه‌رنجى مامۆستيانى زانكۆ بۆ دۆخى ئێستاى كوردستان وپرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ......