YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

Anjuman46

24
نیسان

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە ئەو كاندیدانەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەینێرێتە بەغدا بە توانان و دەتوانن داكۆكی لە مافەكانی گەلی كوردستان بكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 23 ی نیسانی 2018،كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان،بە ئامادەبوونی ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی دوو وكارگێرانی لق،لەگەڵ ژمارەیەك لە كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كاكەمین نەجاڕ بە پێی قۆناغەكان باسی دەستكەوتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ خزمەتی گەلی كوردستان،هەر لەڕێككەوتنی 11 ی ئاداری ساڵی 1970 تا دەگاتە ڕاپەڕین و نووسینەوەی دەستوور و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی:"خەڵكێكی بە توانا كاندید كراون و دەیانێرینە بەغدا بۆ ئەوەی داكۆكی لە مافەكانی گەلی كوردستان بكەن،پێی وابوو ئەگەر پارتی لە بەغدا نەبێ‌،پرسی كورد و مافەكانی ئەو گەلە دەكەوێتە ژێر مەترسی.
كاكەمین نەجار ئاماژەی بە پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی دەكات،ئەوەی نەشاردەوە كە لە پاڵ ئەو هەموو پرۆژانەدا كەموكوڕی هەن،بەڵام پرۆژەكانیش دەستكەوتێكی گەورەن بۆ گەلی كوردستان و گوتی:"پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن پێگەیەكی جەماوەری فراوانە و پارتی بۆ ئەوە دامەزراوە خزمەتی تەواوی گەلی كوردستان بكات بە پێكهاتەو نەتەوەو ئایینە جیاوازەكانی.
بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان داوای بەشداری كردنی زۆرینەی هاونیشتیمانیانی كرد لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بە گشتی و بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پرۆسەكە سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكەن.

24
نیسان

 

قوتابخانه‌ى سمارتى بنه‌ره‌تى ئه‌هلى له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌ بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و على ره‌شيد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و مامۆستا فارس قادر ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ مامۆستايان و راوێژكارانى په‌روه‌رده‌ و كه‌س و كارى قوتابيان . ڤيستيڤاڵى ساڵانه‌ى خۆى به‌ ناونيشانى ( په‌روه‌رده‌ و فێركردن هۆكارێك بۆ پێكه‌وه‌ ژيان و ته‌بايى و يه‌كريزى گه‌لى كورد ) كرده‌وه‌ . كاكه‌مين نه‌جار ته‌واوى به‌شه‌كانى ڤيستسڤاڵى به‌ سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ نزيكه‌وه‌ كاره‌ جوان و سه‌رنج راكێشه‌كانى قوتابيانى قوتابخانه‌ى سمارتىى بنه‌ره‌تى بينى و ده‌ست خۆشى له‌ به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستايان كرد و راگه‌ياند ئه‌م جۆره‌ ڤيستيڤاڵانه‌ كه‌ به‌ شێكى سه‌ره‌كى گوزارشت له‌ كلتور و كه‌له‌پورى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كات كارێكى گرنگه‌ بۆ ئاشنا كردنى نه‌وه‌ى ئێستامان به‌كلتور و كه‌له‌پورى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێ له‌ گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ و فێركردن مامۆستايان قوتابيانمان ئاشنا بكه‌ن به‌ مێژووى گه‌له‌كه‌مان كه‌ ئێمه‌ى كورد نه‌ته‌وه‌يه‌كى زيندوو خودان كه‌له‌پوور و كلتورى جوان و ده‌يان شۆرش و به‌رخودانى مه‌زنى بۆ ئاينده‌ى نه‌وه‌كانمان . دواتر سه‌لام موفتى به‌رێوه‌به‌ر قوتابخانه‌ى سمارت به‌ ناوى خۆيى و مامۆستايانه‌وه‌ سوپاسى كاكه‌مين نه‌جار و شاندى ياوه‌رى كرد بۆ به‌شدارى كردنيان له‌ ڤيستيڤالى قوتابخانه‌كه‌يان .

24
نیسان

 

شاندێكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێر سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى پارتى پارێزگارانى كوردستانيان كرد له‌لايه‌ن شێخ عبدالله ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى پارتى پارێگاران به‌گه‌رمى پێشوازى كران . 

له‌ دانيشتنێكدا ره‌وشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ خرايه‌ به‌رباس و پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێه‌رانى عێراق تاوتوێكرا . له‌ ووته‌يه‌كدا كاكه‌مين نه‌جار گرنگى پێگه‌ى كورد و پارتى ديموكراتى كوردستانى له‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران شيكرده‌وه‌ و رايگه‌ياند پارتى بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مرۆ و دابينكردنى ئاينده‌ى باشتر بۆ كوردستتان به‌ ليستێكى به‌هێز و ديارى كردنى ژماريه‌ك كانديدى به‌ توانا و شاره‌زا له‌ هه‌موو بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به‌ ده‌ستور و ده‌قه‌ ياسيه‌كان به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات . له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى كاكه‌مين نه‌جار يه‌كگرتوويى و يه‌كگوتارى نێوان حزب و لايه‌نه‌ سياسيه‌كانى كوردستانى به‌ گرنگ زانى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه‌ له‌ به‌غدا داكۆكى سه‌رسه‌ختانه‌ له‌ مافى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن . 
دواتر شێخ عبدالله ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پاراتى پارێزگاران سوپاسى سه‌ركردايه‌تى پارتى كرد بۆ به‌ سه‌ركردنه‌وه‌ و په‌يوه‌ندى دۆستانه‌يان و رايگه‌ياند بۆ قۆناغى ئه‌مرۆ پێويسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ پالپشتى حكومه‌تى كوردستان بين . 
له‌ دوا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌ئكيد له‌ په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان پارتى ديموكراتى كوردستان و پارتى پارێزگارانى ديموكراتى كوردستان كرايه‌وه‌ ...

28
ئازار

 

بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی هەردوو تێکۆشەری گەلەکەمان عبدالرحمان حاجی علی و ئەبو زێد دوایی نیوەرۆی ئەمرۆ دوو شەممە کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر سەردانی هەردوو بەڕێزانی کردن و لە نزیکەوە لە هەواڵی تەندروستی پرسین و هیوای سەلامەتی و تەندروستی باشی بۆخواستن ...