YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

هه‌واڵ (521)

06
نیسان

به‌ به‌مه‌يه‌ستى ئاگادار بوون له‌ ره‌وشى ناوچه‌كه‌ كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى كرمانج عبدالله‌ به‌رپرسى لقى 23 ى مخمور و سولحى مةجيد ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن شاره‌دێى گوێرى به‌ سه‌ر كرده‌وه‌ و له‌ نزيكه‌وه‌ ره‌وشى ناوچه‌كه‌ى پرسى دواتر سه‌ردانى گوندى مه‌رجێبه‌ى عه‌ره‌ب نشين ى كرد و له‌لايه‌ن شێخ سعود محمد فارس سه‌رۆك هۆزى ته‌ياوى و شێخ ته‌ها سه‌رۆك هۆزى لهێب و ريش سپى و كه‌سيايه‌تى هه‌ردوو هۆزه‌كه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى كران . كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا تيشكى خسته‌ سه‌ر گرنگى ناوچه‌كه‌ كه‌ سه‌رده‌مانێكى زۆره‌ هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك برا له‌ ناوچه‌كه‌ پێكه‌وه‌ ژياون له‌ شه‌رى تيرۆريستانيش هه‌ردوولا پێكه‌وه‌ رووبه‌رووى تيرۆر و تاريك په‌رستان بوونه‌ته‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى برا عه‌ره‌به‌كان له‌ رووبه‌روو بونه‌وه‌ى تيرۆريستان و پاراستنى ناوچه‌كانيان لاى ئێمه‌ جێگاى رێز و ته‌قديره‌ . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ پرسى راپرسى له‌ كوردستان و ناچه‌كانى سنورى ماده‌ى 140 كرد و راگه‌ياند به‌ ئه‌نجامدانى راپرسى و دواتر سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌وا هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئاين و پێكهاته‌كان به‌ ئاشتى و خۆش گوه‌رانى ده‌ژين . له‌ درێژه‌ى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار هيواى خواست سه‌رۆك هۆز و ته‌واوى برايانى عه‌ره‌ب پشتيوانى ئه‌نجامدانى راپرسى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بن . دواتر سه‌رۆك هۆزه‌كانى عه‌ره‌ب سوپاسى كاكه‌مين نه‌جار و شاندى ياوه‌ريان كرد و رايانگه‌ياند ئه‌وان وه‌ك هه‌ميشه‌ پاڵپشت و پشتيوانى سياسه‌تى پێكه‌وه‌ ژيان و يه‌كتر قه‌بوڵكردنى جه‌نابى سه‌رۆك مسعود بارزانى و پارتى ديموكراتى كوردستانن . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانيان سه‌رۆك هۆزه‌كان و كه‌سايه‌تى ناوچه‌كه‌ داوا و داخوازييه‌كانيان ئاراسته‌ى كاكه‌مين نه‌جار و شاندى ياوه‌رى كرد بۆ پشتيوانى و هاوكارى كردنيان .

 

 

06
نیسان

كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر بەياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانى رێبوار یەڵدا و مسعود ساڵه‌يى و چنار سه‌عد عه‌بدولله‌ى كرد و پيرۆزبايى ئاراسته‌ كردن به‌ بۆنه‌ى ده‌ست به‌كاربوونيان له‌ پۆستى تازه‌ى حزبيان . كه‌ له‌ گه‌ڵ گۆڕانكارييه‌ ناوخۆييه‌كان ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ ئه‌ركى تازه‌يان پێپسێردراوه‌ كاكه‌مين نه‌جار هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆخواستن و رايگه‌ياند ئه‌م ئاڵوگؤڕانه‌ له‌ ناوخۆى حزب به‌ ئامانجى گه‌شه‌ پێدانى زياتره‌ به‌ رێكخستنه‌كانى پارتيمان

05
نیسان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ـی4ـی2017، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كۆنسووڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان و به‌رپرسانی حكومی و كه‌سایه‌تیی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و نووسه‌ران، له‌ژێر چاودێریی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوانزه‌یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌‌.

 

پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب ساڵانه‌ ده‌زگای مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیر به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شداری زۆترین ناوه‌ندی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ كوردستان و وڵاتانی جیهانی ده‌كرێته‌وه‌.

05
نیسان

 شاندێکی هەرێمی کوردستان کە بە بەشداریی نوێنەری پارتی و یەكێتی بە بەشداریی نوێنەری سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستانە بۆ دانوستان لە بەغدان و یەکەم کۆبوونەوەیشیان لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراقە.

 

پاش گەیشتنیان بۆ بەغدا، شاندەكە سەرەتا لە كۆشكی كۆماری پێشوازییان لێ کرا و لەگەڵ سەرۆککۆماردا کۆ بوونەوە، دواتر لەگەڵ (عەممار ئەلحەکیم) سەرۆکی هاوپەیمانیی نشیتیمانیی عێراقی و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقدا کۆ دەبنەوە.

شاندەكە پێكھاتووە لە (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (عەدنان موفتی) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و (فوئاد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان.

لە کۆبوونەوەکاندا، پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی شاندی ھەرێمی كوردستان دەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق.

 

چوونی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی بۆ بەغدا، دوای ئەوە دێت رۆژی 2 نیسان مەكتەبی سیاسی ھەردوو حزب بە سەرۆكایەتیی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پیرمام كۆ بوونەوە، دوای كۆبوونەوەكە ئاشكرایان كرد كە پرسی ریفراندۆم تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەیان بووە، ھەر لەو كۆبوونەوەیە بڕیاردرا كە شاندێكی ھاوبەشی ھەردوولا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و شاندێكی دیكەش سەردانی بەغدا بكات.

04
نیسان

كاكه‌مين نه‌جار ساڵيادى 58 ساڵه‌ى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى خه‌بات له‌ سه‌رنوسه‌ر و ستافى خه‌بات پيرۆز ده‌كات
كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانى رۆژنامه‌ى خه‌باتى كرد و ساڵرۆژى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى خه‌باتى له‌ سه‌رنووسه‌ر و ستافى رۆژنامه‌ى خه‌بات پيرۆرز كرد . له‌ وته‌يه‌كدا كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند خه‌بات مێژووييه‌كى پر له‌ سه‌ر وه‌رى هه‌يه‌ و جياواز له‌ هه‌موو رۆژنامه‌كانى ترى كوردستان خه‌بات بۆته‌ مينبه‌رى خه‌ڵكى كوردستان بۆ گه‌ياندنى داوا و داخوازيه‌كانيان و خه‌بات ئه‌مرۆ وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رچى رووداوى گرنگ له‌ كوردستان و ناچه‌كه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ خه‌بات بلاوى ده‌كاته‌وه‌ . دڵنيام له‌ داهاوو رۆژنامه‌ى خه‌بات ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگ و پر له‌ زانيارى له‌ سه‌ر خه‌باتى ره‌واى گه‌لى كوردستان . له‌ ته‌وه‌رێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار هيواى خواست خه‌بات به‌رده‌وام بێت بۆ خزمه‌تى زياترى خاك و خه‌ڵكى كوردستان ...

03
نیسان

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) بەبۆنەی 58 ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات) پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی رۆژنامەی خەبات دەکات و لە پەیامیدا رایگەیاند کە، رۆژنامەی (خەبات) هەمیشە بە گیانێكی پێشمەرگانەوە داكۆكیكارێكی مافە رەواكانی گەلەكەمان بووە و لە رووی پابەندبوون بە ئەركی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان.

دەقی پەیامی پیرۆزباییی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژنامەی خەبات:


بەناوی خوای مەزن و میهرەبان

بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی رۆژنامەی خەبات
سڵاو و ڕێز

بەبۆنەی 58 ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات) ـەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم.
ئێستا لە سایەی قوربانیدانی پێشمەرگە و خۆڕاگریی گەلەكەمان، كوردستان وەك یەكەم تێكشكێنەری ئەفسانەی دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی جیهان، پێگەیەكی باڵا و ڕێزێكی گەورەی نێودەوڵەتی هەیە و نابێ قوربانیدانی گەلەكەمان بێ ئەنجام بێت و دەبێ گەلی كوردستان بگاتە سەروەریی خۆی و خاوەن بڕیار و چارەنووس و ژیانی خۆی بێت.

رۆژنامەی "خەبات" هەمیشە بە گیانێكی پێشمەرگانەوە داكۆكیكارێكی مافە رەواكانی گەلەكەمان بووە و لە رووی پابەندبوون بە ئەركی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان، هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە پێشەنگدایە و لەم قۆناخەشدا ئەركی ئێوە و هەموو ڕاگەیاندنەكانە بەرپەرچی ئەو هەوڵە نەزۆكانە بدەنەوە كە كار لەسەر بێ ئیرادەكردن و شكاندنی بڕوابەخۆبوونی تاكی كورد دەكەن.
دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم

 

مەسعوود بارزانی
٣ـــی٤ـــی٢٠١٧

03
نیسان

  یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان دۆخی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ له‌بار ده‌زانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی رێكاری یاسایی و سیاسی له‌ چوارچێوه‌ی سازانێكسی نیشتمانیدا بكرێت.

ئه‌مرۆ (4ی نیسان)، شاندی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامیدا كۆ بوونه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی، پرسی سه‌ره‌كیی گفتوگۆكانیان بوو.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌، (هادی عه‌لی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی یه‌كگرتوو، ڕایگەیاند، داهاتووی باشووری كوردستان، گشتپرسی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی سیاسیی كوردستان، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ بیر و رایان ئاڵوگۆڕ كردووه‌.

 

(هادی عه‌لی) له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ (د. رۆژ نووری شاوەیس) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا گوتی، "وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان سوورین له‌سه‌ر قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌ گرینگیشی ده‌زانین".
ئه‌و، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كاری جیددی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی سیاسیی له‌ كوردستان و "رێكاری سیاسی و یاسایی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی و سازانی نیشتمانی له‌ كوردستان بكرێت."
(هادی عه‌لی) ده‌ڵێ، "له‌سه‌ر زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌كان، بۆچوونمان له‌ یه‌كتر نزیك بوو".
دوێنێ (3ی نیسان) شاندی یه‌كێتی و پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه‌ و بڕیار درا گه‌ڕی دووه‌می دانووستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌.
(رۆژ نووری شاوەیس)، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ شاندی هاوبه‌شیان سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات و به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی و پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان ده‌بێت.
ئه‌و به‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆ ده‌بینه‌وه‌ و بۆچوونیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ وه‌رده‌گرین، بێگومان هیچ لایه‌نێكی كوردییش دژی گشتپرسی نابێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌غدا گوتی، "پێویسته‌ سه‌ره‌تا له‌ نێو خۆماندا له‌سه‌ر گشتپرسی رێك بكه‌وین. به‌مزووانه‌ش ئه‌و شانده‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتمانی كۆ ده‌بێته‌وه‌".
(رۆژ نووری شاوەیس) كاتی سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی بۆ به‌غدا دیاری نه‌كرد.
جیا له‌ (د.رۆژ نووری شاوەیس)، (هۆشیار زێباری)، (مه‌لابه‌ختیار) و (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره)‌، ئه‌ندامانی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بوون و له‌لایه‌ن (سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین)ـه‌وه‌ پێشوازییان لێ
كرا.

03
نیسان

سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، (محەمەد حاجی مەحموود) دەڵێت، (مەسعوود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمەریکاش باسی پرسی ڕیفراندۆمی کردووە و ئەوانیش بە کارێکی ئاساییان زانیوە.دەشڵێ، دڵنیاین لەوەی خەڵکی کوردستان سەربەخۆیی دەوێت و خەڵک لە ڕیفراندۆمدا بە بەڵی دەنگ بۆ سەربەخۆیی دەدات، کورد نایەوێت جارێکی دیکە زەلیل ببێتەوە، خەڵکی کوردستان دەنگ بۆ میللەت و وڵاتی خۆی دەدات.

ئەو پێشمەرگانەی هەمانە، سێ ساڵە لەو بەرانەی جەنگن، دەبێ ڕێک بخرێنەوە
دەربارەی دەنگۆی دروستکردنی هێزێک بۆ سۆسیالیست وەک بەشێک لە یەکەی هەشتا، (محەمەد حاجی مەحموود)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەوەی ئەو قسانە دەکات، کە گوایە هێز بۆ سۆسیالیست دروست کراوە، ڕاست نییە، چونکە دەبوو ئەوانە بیانپرسیایە، ئەو پێشمەرگانەی سێ ساڵە لە بەرەکانی جەنگن و لە بەرانبەر داعشدا شەهید و بریندار دەدەن، لە کوێ بوون؟ ئێمە هیچ هێزێکی تازەمان ناونووس و دروست نەکردووە، هەموو ئەو کەسانە ٢٦ ساڵە پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستن. بەڵام ئێمە گرووپێکی کەممان لە لیوا هاوبەشەکاندا هەیە، هەمووی بەبێ تەسفییە ماوەتەوە، ئێمەش چەند جارێک داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، کە یەکلامان بکاتەوە، ئێمە لە بەرەکانی جەنگ شەهید و کەمئەنداممان هەیە، هیچ شتێکیان نییە، لە هیچ ئۆرگانێکی حکوومەت نین، دەی خۆ دەبێ ئەمانە ڕێک بخرێنەوە و دووبارە بخرێنەوە سەر دامەزراوەی ئەمنی. ئەو پێشمەرگانەی هەمانە، سێ ساڵە لەو بەرانەی جەنگن، دەبێ ڕێک بخرێنەوە، بۆیە داوامان کردووە ڕێک بخرێنەوە.''

سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماژەیشی دا: ''ئەوەی کراوە پێوەندیی بە یەکەی هەشتا و حەفتاوە نییە، ڕاستە ئێمە داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە پارتی و یەکێتی لەوێدا دەسەڵاتدارن، کاتی خۆی، کە هێزی یەکەی حەفتا و هەشتا دروست کرا، ئێمە گوتمان ئەی ئەو هێزانەی ئێمە چی لێ بکرێت؟ بەڵام ئێمە داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ئێمە داوامان لە وەزارەت کردووە، نەک حزب، هەرکەس لاریی هەیە، ئەوە وەزارەتی پێشمەرگە. ئەو وەزارەتە هی هیچ حزبێک نییە، هی ئەم حکوومەتەیە، کە حزبەکان تێیدا بەشدارن.''

دەربارەی پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان، (محەمەد حاجی مەحموود) باوەڕی وایە: ''ڕیفراندۆم کارێکی ئاسایی و یاسایییە، چونکە ڕیفراندۆم بۆ گەڕەکێک، بۆ مودیر ناحییەیەک، بۆ قایمقامێک دەکرێت، بۆ موختاری گەڕەکێک دەکرێت، لەم ماوەیە لە بەریتانیا ڕیفراندۆم کرا کە لە یەکێتیی ئەورووپا بمێنێتەوە یان نا؟ پێشتر یۆنان بۆ پرسی یۆرۆ کردی، لە سکۆتلەندا ڕیفراندۆم بۆ مانەوە لەگەڵ بەریتانیا کرا، بۆیە ڕیفراندۆم شتێکی ئەوەندە قورس نییە، ئەوەی دەکرێت، بۆ یەکخستن و یەکدەنگیی گەلی کوردستانە، گەڕانەوەی دەسەڵاتە بۆ بۆچوونی گەلەکەی، گەلەکە بڕیاری چی دا، ئەوکاتە بە گفتوگۆ و ڕاوێژکاری بڕیار و بۆچوونی میللەتەکە وەردەگیرێت، بەڵام بەڕاشکاوانە، ئێمە ڕیفراندۆم بۆ پرسێکی نەتەوەیی بەکار دەهێنین، ڕیفراندم بۆ ئابووری دەکرێت، بۆ سەربەخۆیی دەکرێت، بۆیە گەلی کوردستان بڕیاری خۆی دەدات.''

(بارزانی) لە کۆبوونەوەکانی دەرەوە هەموو جارێک باسی کردووە، کە دەبێت ڕیفراندۆم بکرێت

دەربارەی بڕیاری (سەرۆک بارزانی) بۆ پرسی ڕیفراندۆم، (محەمەد حاجی مەحموود) ڕایگەیاند: ''لە کۆبوونەوەکان جەخت لەسەر پرسی ڕیفراندۆم کراوەتەوە، (بارزانی) لە کۆبوونەوەکانی دەرەوە هەموو جارێک باسی کردووە، کە دەبێت ڕیفراندۆم بکرێت و خەڵکی کوردستان بڕیار بدات. لەگەڵ زۆربەی وڵاتان و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمەریکاش باسی ڕیفراندۆمی کوردستان کراوە، ئەوانیش بە کارێکی ئاساییان زانیوە.''


سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست باس لەوە دەکات: ''لە هەموو کۆبوونەوەکانی (بارزانی) لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتان لە کۆنگرەی داڤۆسدا باسی لە پرسی ڕیفراندۆم کرد. دەشڵێ، دەبێ ئێمە بگەرێینەوە بۆ بۆچوونی خەڵکی کوردستان و لەوێش بەڕاشکاوانە باس کرا، ئێستاش بۆ ئەو پرسە نەتەوەیەکگرتووەکان بە گرینگ دەزانین، لە یەکەم هەڵبژاردنی کوردستاندا هاتنە کوردستان بۆ ئەوەی چاودێریی هەڵبژاردنەکان بکەن، لە زۆربەی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسییەکاندا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت، کە لەسەر هەڵبژاردنەکانی کوردستان چاودێر بن، بۆیە لەم ڕیفراندۆمەی کوردستاندا نەتەوەیەگرتووەکان ڕۆڵی گرینگی دەبێت.''

دەربارەی بڕیاری خەڵکی کوردستان لە ڕیفراندۆمدا، کاکە حەمە ئەوەی خستەڕوو: ''دڵنیاین لەوەی خەڵکی کوردستان سەربەخۆیی دەوێت و خەڵک لە ڕیفراندۆمدا بە بەڵی دەنگ بۆ سەربەخۆیی دەدات و کورد نایەوێت، جارێکی دیکە زەلیل ببێتەوە و خەڵکی کوردستان دەنگ بۆ میللەت و وڵاتی خۆی دەدات.''

لە پەرلەمانی عێراقدا بڕیارێکی زۆر نابەرپرسیارانە درا
دەربارەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەدژی ئاڵای کوردستان، (محەمەد حاجی مەحموود) بۆچوونی وایە: ''بابەتی ئاڵای کوردستان لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورە کرایەوە، وای کرد هەندێک خەڵک وەک تورکمان و لایەنی دیکە ئیستفزاز بن، بەڵام بڕیاری پەرلەمانی عێراق، بریارێکی نامەسئوولانە بوو، بەتایبەت لە پەرلەمانێکی مەسئوول، کە نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانی وڵاتێکی وەک عێراق بکات، چونکە دەبوو لێژنەی بۆ دروست بکرێت و ئامادەکاریی بۆ بکرێت، دەبوو بۆچوون وەربگرێت، دواتر بڕیار بدرابایە، بۆیە لە پەرلەمانی عێراقدا بڕیارێکی زۆر نابەرپرسیارانە درا.''

سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ''ئەو بڕیارەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق درا، یەکەم، لە ڕوانگەی دژایەتیی مافەکانی گەلی کوردستانەوە بووە، دووەم، ڕەنگە لەژێر کاریگەری و هەڕەشەی ئەملاولادا ئەو بڕیارەیان دابێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەی (سەلیم جبووری)، سەرۆکی پەرلەمان لەناو گرفتەکاندایە، خەریکە سوننە لەناو دەچێت، دەبوو هاوکێشەکانیان کۆتایی پێ بهێنن، نەدەبوو بەو شێوە بیر بکاتەوە و کۆبوونەوە بکات، بۆیە ئەم عەقڵییەتە، نە خزمەتی عێراق دەکات و نە خزمەتی ئەوانە دەکات، کە وڵات بەڕێوە دەبەن، بەتایبەت پەرلەمان، بۆیە ئەوە دووەم جارە سەرۆکی پەرلەمان بەم شێوە بیر دەکاتەوە و ڕەنگە لای سوننەکان گومانی دروست کردبێت.''

(محەمەد حاجی مەحموود) نایشارێتەوە: ''فرەگوتاریی کورد لە بەغدا ڕەنگدانەوەی خراپی هەبوو، ڕەنگە حزبە عێراقییەکان بەردی بناغەیان لەسەر ئەو ناکۆکییانە دانابێت، خۆزگە لایەنە جیاوازەکانی پەرلەمان پێکەوە کاریان بکردبایە، بەداخەوە دەڵێن، ئەوە سێ ساڵە پێوەندیمان بە یەکەوە نییە، بەڵام بینیمان لەسەر پرسی ئاڵا هەموویان بە یەکەوە هاتنە دەرەوە، خۆزگە هەموو کاتێک وا بوونایە.''

 

دەبێ پێش کۆتاییی داعش کورد بڕیاری خۆی بدات
دەربارەی دۆخی ئێستا و ئایندەی کوردستانیش (محەمەد حاجی مەحموود) باوەڕی وایە: ''دۆخەکە ئاڵۆزە، بەڵام ئایندەی کوردستان باش دەبێت و دەبێ پێش کۆتاییی داعش کورد بڕیاری خۆی بدات.'' لەسەر بوونی پەکەکەش لە شنگالدا دەڵێت: ''دەبێ کورد لە هەرپارچەیەکی کوردستاندا چارەی پرسی خۆی بکات، ئێمە پێشمەرگەمان ناردە کۆبانێ، کە ئەرکەکەی تەواو بوو، گەڕایەوە و پێشمەرگە نەیگوت، مادام شەهید و بریندارم داوە، گومرگ دادەنێم و حوکمڕانی دەکەم. بۆیە لە باشووری کوردستان، پێویستە هەرهێزێکی لە دەرەوەی هێزی پێشمەرگە بێت، ڕەچاوی قەرار و دەستووری هەرێمی کوردستان بکات، ئەگەر نەیکات ئەوە دەستخستنە ناو کاروباری یەکترییە.''

02
نیسان

 

  

كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رنامه‌ی دڤچوون له‌ كوردستان تیڤی شرۆڤه‌ی ئه‌م قۆناغه‌و رفراندۆم و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو كرد

ريفراندوم بابه‌تيكي جديه‌ و كارى جديشى له‌سه‌ر ده‌كه‌ين ، سه‌رۆك بارزانیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ ، وله‌گه‌ل هه‌موو حزبه‌كانیش هه‌ر وای گوتوه‌ ریفراندۆمیش مه‌رج نیه‌ له‌گه‌ل هه‌لبژاردنه‌كان بیت

 

به‌غدا غه‌در له‌كورد ده‌كات  ماده‌ی 140ئه‌وه‌ 14 سالی به‌سه‌ر دا تیپه‌ری ‌ كه‌چی به‌غدا هیچ هه‌نگاویكی نه‌داوه‌ ، كه‌ركوكیش شاریكی كوردستانیه‌ و له‌ هه‌لبژاردن و ریفراندۆم ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ویت ، به‌غدا باش ده‌زانیت ئه‌گه‌ر رفراندۆم بكریت كه‌ركوك ده‌بیته‌ شاریكی كوردستانی .به‌لای پارتیه‌وه‌ بابه‌ته‌ نیشتمانیه‌ان زۆر له‌ ناكۆكیه‌كان گه‌وره‌ ترن ، به‌لام پیویسته‌ به‌ره‌و هه‌نگاوه‌ جدیه‌كان بچین

 

ئیمه‌ وه‌ك كورد بیویسته‌ خۆمان و به‌زوترین كات بریاری خۆمان بده‌ین  ریفراندۆمیش هۆكاریكه‌ بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌ناوخۆییه‌كانه‌

 

بیگومان نه‌خشه‌ ریگای یه‌كیتی وجهه‌ نه‌زه‌ری ئه‌وانه‌ به‌لام خالی باشیشی تیابوو به‌لام بابه‌تی گرنگه‌ی هه‌مووان كركوك و رفراندۆمه‌. ده‌شكریت پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌ كۆی هه‌موو پرۆژه‌كان شتیكی باش بیته‌ ئه‌نجام

 

بیگومان بابه‌ته‌كه‌ زوو به‌كارده‌خریت و سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به‌به‌غداشه‌وه‌، هه‌رچه‌ند به‌غدا ریكه‌وتن له‌سه‌ر رفراندۆم ره‌تده‌كاته‌وه‌ به‌لام ئیمه‌ سورین  له‌ سه‌ر ئامانجه‌ ستراتیجه‌كانی خه‌لكی كوردستان

 

سه‌باره‌ت به‌رفراندۆم له‌گه‌ل زۆر لایه‌نی جیهانی و عه‌ره‌بی باس كراوه‌،بیگومان ئه‌وان گویرایه‌لی خه‌لكی كوردستان ده‌بن

 

30
ئازار

 سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ڕایگه‌یاند، لە ئاییندەیەكی نزیكدا ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی جیهان ئاگاداری ویست و بڕیاری خەڵكی كوردستان بێت لەبارەی دواڕۆژی خۆی. ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 30ـی 3ـی 2017، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە (ئەنتۆنیۆ گۆتێرز) سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و شاندێكی یاوەری كرد و پاش بەخێرهێنانی لە شاری هەولێر لەگەڵیدا كۆ بۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سوپاسی (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستانی كرد كە سەرباری بوونی كێشە و تەحەدیات میوانداریی سەدانهەزار ئاوارەیان كردووە؛ ڕێز و پێزانینی خۆیشی بۆ پێشمەرگە نیشان دا كە بە چەك و ئیمكانیاتی كەم پەلاماری تیرۆریستانیان تێكشكاند و جیهان بە سەرسامی و ڕێزەوە سەیری ڕۆڵی پێشمەرگە و گەلی كوردستان دەكات. هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە حەواندنەوەی ئاوارەكان كەمته‌رخەم بووە و، ڕایشیگەیاند كە هەموو هەوڵێكی دەخاتەگەڕ بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانیی جیهانی بۆ هەرێمی كوردستان لە مەسەلەی ئاوارەكاندا. ئاماژەیشی بەوەدا كە ڕێكخراوەكەیان ئامادەیە هەماهەنگی و هاوكاریی تەواوی هەبێت لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە تایبەت لە قۆناغی دوای داعش. لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) بە گەرمی بەخێرهاتنی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و شاندە یاوەرەكەی كرد و ڕایگەیاند كە هاتنیان بۆ كوردستان جێگەی دڵگەرمیی خەڵكی كوردستانە. یارمەتیدانی ئاوارەكانیشی بە ئەركێكی مرۆیی و نیشتیمانی لە قەڵەمدا و ڕایگەیاند لەژێر هیچ پاساوێك نەدەكرا ئەو ئەركە جێبەجێ نەكەین.
لە درێژەی گوتەكانیدا (سەرۆك بارزانی) باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە و تیرۆریستان كرد و ئاماژەی بەوەدا كە جێگەی شانازییە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە تێكشكاوە. هەروەها سوپاسی هێزی هاوپەیمانان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد كە یارمەتیی هەرێمی كوردستانیان داوە و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا كە هەماهەنگییەكی باش لەڕووی ئەمنی و سەربازییەوە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقیدا هەیە و سەركەوتنی گەورەی لێكەوتووەتەوە.
لەبارەی ئاییندەی هەرێمی كوردستانیش، (سەرۆك بارزانی) جەختی لەوە كردەوە كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی جیهان ئاگاداری ویست و بڕیاری خەڵكی كوردستان بێت لەبارەی دواڕۆژی خۆی. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای داعش و ئەگەر و پێشهاتەكانی قۆناغی دوای ئازادكردنی شاری مووسڵ.
هەڕەشەكانی هزری توندڕۆیی و تیرۆر و هەروەها ئاسەوارە خراپەكانی سیاسەتی تاییفەگەری تەوەرێكی دیكەی ئەم دیدارە بوو.

پەڕەى 9 لەکۆى 38 پەڕەدا