YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

هه‌واڵ (498)

02
ئاب


پاشنیوه‌ڕۆی  سێشه‌ممه 1-8-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌وڵدان بۆ باشتركردنى دۆخ و گوزه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه و عیراق به‌گشتی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه به هه‌وڵ و كۆششى هه‌موو لایه‌ك، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌
.

له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگیی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه چاره‌نووسازه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌لی كوردستانه‌وه له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه یه‌كده‌نگی ده‌ر‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆم‌، دووپات كرایه‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه له‌به‌رچاو بگیرێ و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه به‌كار بهێنرێت به ڕێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتییه‌وه له‌گه‌ڵ عیراق، مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بهێنرێت‌.

تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و لادانی گرفته‌كانى به‌رده‌مى، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

02
ئاب

 

رۆژی سێشه‌ممه‌ 1ـی8ـی 2017 له‌سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ یونادم یوسف كه‌نا سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری.


له‌ دیداره‌كه‌دا شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و دوایین پێشهاته‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی تاوتوێ كرا.

هه‌ر له‌م دیداره‌دا شاندی میوان قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان به‌رز نرخاند و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كریستیانه‌كان خۆیان به‌ هاوچاره‌نووسی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌زانن، چونكه‌ ته‌نیا له‌ كوردستان ره‌چاوی ماف و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كان ده‌كرێت و ده‌پارێزرێن.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی له‌ گوته‌یه‌كدا رۆشنایی خسته‌سه‌ر مێژووی ژیانی گه‌لی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌و هۆكارانه‌ی باس كرد، كه‌ هانی گه‌لی كوردستان ده‌دات به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێت، ئه‌وه‌یشی دووپاتكرده‌وه‌ ره‌چاوكردنی ماف و داواكارییه‌كانی خوشك و برا كریستیانه‌كان پره‌نسیپێكی جێگیری ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستانه‌ و داوایشی كرد كه‌ پارته‌ كریستیانه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كۆببنه‌وه‌ و به‌ هاوبه‌شی له‌سه‌ر داواكاریی و تێبینییه‌كانی خوشك و برا كریستیانه‌كان بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك و بیخه‌نه‌ڕوو.

01
ئاب


ڕۆژی دووشەممە ٣١ـی٧ـی٢٠١٧، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە بارزان مەڕاسیمی یادی ٣٤ ساڵەی ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانی بەڕێوەچوو.

لەو مەراسیمەدا کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و وەزیر پارلەمانتاران و کونسول و نوێنەرانی وڵاتان لەهەرێم ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی وتەیەکی پێشکەش کرد.

سەرۆک بارزانی لە سەرەتای وتەکانیدا ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ يادى رۆژێكى پڕ له‌ ئێش و ئازار ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ پێش ٣٤ ساڵ و له‌ رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆ رژێمى به‌عس هه‌شت هه‌زار كه‌سى بێ گوناهى ڕاپێچى بيابانى باشوورى عێڕاق كرد و هه‌موويانى كۆمه‌ڵكوژ و زينده‌به‌چاڵ كرد، ئه‌وانه‌ هيچ گوناهێكيان نه‌بوو، ته‌نها گوناهيان ئه‌وه‌ بوو كه‌ كوردن و بارزانين.

هەر لە وتەکەیدا سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: له‌ هه‌موو كوردستاندا كه‌ ئه‌نفال ئه‌نجام دراوه‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا كۆى ١٨٠ هه‌زار تا ئێستا توانراوه‌ رووفاتى سێ هه‌زار بدۆزرێنەوە و بهێنرێنه‌وه‌ بۆ کوردستان. بەڵام به‌ڵێن ده‌ده‌ينه‌ ئێوە و كه‌سوكارى هه‌موو ئەنفالکراوانی کوردستان كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين رووفاتی ئەو ئازیزانە بهێنينه‌وه‌ بۆ زێد و خاكى باوك و باپيريان.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە ئه‌مه‌ يه‌كه‌مجار نييه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌سه‌ر بارزانييه‌كاندا بێت، به‌ڵام هيوادارم دوايين جار بێت به‌سه‌ر بارزانيان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان بێت، گوتیشی: يه‌كه‌مجار ده‌ڤه‌رى بارزان و گوندى بارزان له‌ ساڵى ١٨٩٢ سووتێندرا و هه‌تا ئه‌مڕۆ ١٦ جار سووتێندراوه‌. بۆ ئێمه‌ جێى شانازييه‌كى مه‌زنه وه‌ك بارزانيیان، كه‌ هيچ جارێك سه‌رى خۆيان بۆ سته‌مكاران شۆڕنه‌كردووه‌ و ناشيكه‌ن.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە خۆڕاگری و ئازایەتیی ئەو ئافرەتانە کرد کە دوای ئەنفالکرانی هاوسەرەکانیان، له‌و كاتە ته‌نگانەیە‌دا له‌ بێكه‌سى و بێ پشتوپه‌نايیدا به‌ڵام به‌ ئيراده‌يه‌كى پۆڵايين نه‌يانهێشت ئه‌و منداڵانه‌يان بێ كه‌س بن و بۆيان بوونه‌ دايك و باوك، سەرۆک بارزانی ئەوانی وەک نموونه‌ى شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تى گەلەکەمان ناساند.

هەر لە وتەکەیدا سەرۆک بارزانی سوپاسی خه‌ڵكى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر، شه‌قڵاوه‌، هه‌رير، باتاس، خه‌ليفان، ديانه‌، باڵه‌كايه‌تى و سيده‌كان و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى کرد کە لەو کاتەدا بەهانای بارزانییەکانەوە چوونە و گوتی ئەو چاکەیەمان هەرگیز لەبیر ناچێت و هەمیشە خۆمان بە قەرزداریان دەزانین.

هەر لە وتەکەیدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەکانی گەلی کوردستان و عێراق دا و بەسەر دوو قۆناخدا دابەشی کرد، قۆناغى يه‌كه‌ميان له‌ ١٩٢٠ تا ٢٠٠٣ و قۆناغى دووه‌ميش له‌ ٢٠٠٣ـوە تا ئه‌مڕۆ. لەو بارەیەوە سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند:

له‌ هه‌ردوو قۆناغدا ئێمه‌ وه‌ك خه‌ڵكى كوردستان، سەرەڕای ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات له‌و هه‌موو كاره‌ساته‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌بووين بچينه‌وه‌ به‌غدا و لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێ هه‌ڵده‌ينه‌وه‌ و به‌يه‌كه‌وه‌ به‌ برايه‌تى و ديموكڕاتى بژين، به‌ڵام دياره‌ هه‌مان فه‌رهه‌نگه‌ و هيچ سوودى نييه‌.

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: له‌ هه‌ردوو قۆناخه‌كه‌دا بڕيار بوو ئێمه‌ هاوبه‌ش بين، به‌ڵام پشكى ئێمه‌ له‌و هاوبه‌شييه‌دا ئه‌وه‌ بوو، كه‌ ٤٥٠٠ گوندى ئێمه‌يان وێران كرد، ١٨٢ هه‌زار كه‌سى ئێمه‌يان ئه‌نفال كرد كه‌ زۆربه‌يان ژن و منداڵ بوون، كيميابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ تا زاخۆ، ١٢ هه‌زار گه‌نجى فه‌يلى له‌ تەمەنی ١٨ تا ٣٠ ساڵى و هه‌شت هه‌زار بارزانى، كه‌ چه‌ند نموونه‌يه‌كى زيندوون له‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ گەلی ئێمه‌ ئه‌نجام دڕاوون.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە قۆناخی دوای ٢٠٠٣ کرد و گوتی: قۆناغى دووه‌ميش هه‌موو ده‌زانن، ئێمه‌ وه‌ك خه‌ڵكى كوردستان رۆڵێكى سه‌ره‌كيمان له‌ ده‌ستوورى نوێدا بينى تا په‌سند كرا، به‌ڵام پرسيار ئه‌وه‌يه‌ هه‌م بۆ ناوخۆ و هه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌، ئايا به‌غدا چ پابه‌ندييه‌كى به‌و ده‌ستووره‌وه‌ هه‌بووه‌، نه‌ پابه‌ندى ده‌ستوور بوو، نه‌ مادده‌ى ١٤٠ جێبه‌جێ كرا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و مادده‌يه‌ جێبه‌جێ كرابا، ره‌نگه‌ زۆر شت ئه‌مڕۆ رووى نه‌دابا. رێگه‌ له‌ پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه‌ گيرا كه‌ رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابوو و ده‌ستووريش دانى پێدانابوو. كاتێك داعش په‌لامارى كوردستانى دا ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تادا رووبه‌ڕووى كێشه‌ بووينه‌وه‌، چونكه‌ نه‌ چه‌ك هه‌بوو نه‌ جبه‌خانه‌ و ئه‌وان نه‌يانده‌هێشت نه‌ چه‌ك بۆمان بێت و رێگريش بوون له‌وه‌ى خۆمان له‌ ده‌ره‌وه‌ چه‌ك بكڕين.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە بڕیاری بەغدا لە بڕینی بودجەی کوردستان کرد و گوتی: تاوانى نانبڕينى خه‌ڵكى كوردستان، بڕينى شيرى منداڵان، تاوانێكه‌ هيچى له‌ تاوانى كيمياباران و ئه‌نفالى خه‌ڵكى كوردستان كه‌متر نييه‌.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە بڕیاری خەڵکی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم لە ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧ کرد و ڕایگەیاند: ساڵى ڕابردوو خۆم چوومه‌ به‌غدا و مانگێك له‌ پێش منيش سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێم چووبووه‌ به‌غدا و له‌وێ زۆر ڕاشکاوانە له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران و هه‌موو لايه‌كدا قسەمان کرد و ڕامانگه‌ياند، ئێمه‌ گه‌يشتينه‌ قه‌ناعه‌تێك كه‌ ناكرێت به‌يه‌كه‌وه‌ بژين و ئێوه‌ بڕواتان به‌ شه‌راكه‌ت نييه‌ و ئه‌و شه‌راكه‌ته‌ى هه‌بووه‌ شكستی هێناوه‌ و با ئێمه‌ ئه‌و بوێريه‌مان هه‌بێت و با ڕاشكاوانه‌ بين و ئازايانه‌ بگه‌ينه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ مادام نه‌كرا به‌ شەراکه‌ت بژين با دراوسێيه‌كى باش بين، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌يان به‌ جدى وه‌رنه‌گرت و بڕوايان وابوو كه‌ بۆ فشار درووستكردنه‌، ئه‌وه‌ بۆ فشاردرووستكردن نييه‌، به‌ڵكو بڕياره‌ و سه‌ره‌نجام گەلی ئێمه‌ بڕيارى خۆى ده‌دات و له‌ ٢٥ـی ئه‌يلوول چاره‌نووسى خۆى دياری ده‌كات.

سەرۆک بارزانی جه‌ختیشی کردەوە کە‌ نيازمان ئه‌وه‌يه‌ به‌ خۆشى و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ينه‌ ئه‌نجام و ئێمه‌ هيچ بير له‌ شه‌ڕ ناكه‌ينه‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئامانجمان ئه‌وه‌يه‌ رێگه‌ له‌ شه‌ڕ بگرين. گوتیشی: هيوادارين وڵاتان و دۆستان له‌ ره‌وشى ئێمه‌ تێبگه‌ن و‌ پشتيوانمان بن و هانى ئێمه‌ و به‌غداش بده‌ن به‌يه‌كه‌وه‌ بگه‌ينه‌ چاره‌سه‌ر و ئێمه‌ و به‌غدا ببينه‌ دراوسێى باش و به‌ خۆشى بژين.

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: ته‌نها ده‌رمانى هه‌موو برينه‌كان كه‌ له‌ دڵى ئێمه‌دا دروست بوون، چ له‌ ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژیى خوشك و برايانى ئێزدى و كيميايباران، ته‌نها و ته‌نها ده‌رمان ئه‌وه‌يه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى و ئازادى و رزگارى بچين، هه‌موو ده‌رمانێكمان تاقی كردەوە هيچ سووديان نه‌بوو.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆتایی وتەکانیدا پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و سەرجەم خەڵکی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: داوا له‌ هه‌موو لايه‌نه‌كان و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م، بير له‌و هه‌موو تاوانانه‌ بكه‌ينه‌وه‌ كه‌ ده‌رهه‌قمان كراوه‌، له‌ ئه‌نفال و جينۆسايد و كيميابارانكردن، له‌ خانه‌قينه‌وه‌ تا زاخۆ، كاتێك ئه‌وانه‌مان بير ده‌كه‌وێته‌وه‌ پێويسته‌ ويژدانمان له‌سه‌رمان فه‌رز بكات كه‌ يه‌كڕيزیمان باشترين چه‌كە به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ينه‌ ئامانج.

 

 

27
تەمموز

 

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ـی٧ـی٢٠١٧ لە سەلاحەددین، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە قوتابییە یەکەمەکانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی کرد.


لەو دیدارەدا کە وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری پەروەردە سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی ئەو دیدارە و کورتەیەکی لەسەر پێشکەوتنی پڕۆسەی خوێندن لە کوردستان و ئاستەنگەکان باس کرد.

دواتر سەرۆک بارزانی لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی قوتابییە یەکەمەکانی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵە بە دیداری ئەو ئازیزانە و پیرۆزبایی لە قوتابییەکان و مامۆستایان کرد. سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: بۆ من زۆر جێی خۆشحاڵییە کە ژمارەیەکی زۆر کچ لە ڕیزی یەکەمەکانی کوردستاندان و کچی شەهیدێکی کوردستان پلەی یەکەمی وەدەست هێناوە، ئێوە هەمووتان ڕوحی شەهیدانتان شاد کرد و مایەی سەربەرزی و شانازیین.

هەر لە دیدارەکەدا دوو قوتابیی یەکەمی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، بەناوی قوتابییە یەکەمەکانی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد بۆ ئەو پێشوازییە و سوپاسی مامۆستایانیان کرد کە پشتیوانیان بوونە بۆ ئەو سەرکەوتنەیان. هەروەها سوپاسی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانیان کرد کە لە سایەی ئەوانەوە توانیویانە بە دڵنیاییەوە بخوێنن و بەڵێنیشیان دا کە هەموو توانا و هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی کوردستان و شادکردنی ڕوحی شەهیدان دەبێت.

26
تەمموز

 

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنیه‌وه‌ به‌ ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى به‌ڕێز عومه‌رى سه‌ید عه‌لى كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌ڕێز عومه‌رى سه‌ید عه‌لى،
ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان

سڵاو و ڕێز..

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنتانه‌وه‌ به‌ ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم. پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزان ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و سه‌ركردایه‌تیى تازه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م، هیوادارم له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن.

به‌ وه‌رگرتنى پۆستى یه‌كه‌مى هێزێكى گرنگى سیاسى له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڕێزتان قۆناغێكى تازه‌ له‌ خه‌بات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ، ئه‌لقه‌یه‌كى دیكه‌ش ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و زنجیره‌ خه‌بات و تێكۆشانه‌ى كه‌ ساڵانێكى دوور و درێژ و ته‌مه‌نێكى پێشمه‌رگایه‌تى و خه‌بات و كوردایه‌تى له‌پێناو كوردستاندا به‌ڕێتان كردووه‌.

ئێمه‌ به‌ هیوا و گه‌شبینییه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ وه‌رگرتنى ئه‌م پێگه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه‌، ئومێدیشمان زۆره‌ كه‌ ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان له‌ به‌دیهێنانى مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان، واده‌كات هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ بتوانین چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ین و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ئه‌مڕۆ بۆ گه‌لى كوردستان هاتۆته‌ ئاراوه‌، به‌ باشترین شێوه‌ بۆ به‌رژوه‌ندیى كوردستان و به‌دیهێنانى ماف و خه‌ونه‌كانى، كه‌ به‌ درێژاییى سه‌تان ساڵ خه‌باتى بۆ كردووه‌ و شه‌هید و خوێن و قوربانى بۆ داوه‌، بقۆزینه‌وه‌.

دووباره‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
25/7/2017

26
تەمموز

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ـی٧ـی ٢٠١٧ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە ڕێکخەری گشتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.


لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێز عومەری سەید عەلی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هیوای خواست هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و سەرکردایەتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە فاکتەری پتەوترکردنی یەکڕیزی و یەکخستنی هەموو تواناکان بۆ چارەسەری گرفتەکان.

20
تەمموز

 


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك لە سیاسی و كاربەدەستانی عێراقی بۆ دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم و مافەكانی گەلی كوردستان باسی دەستوور و پابەندبوون بە دەستوور عێراق دەكەن. زۆر باشتر دەبوو ئەم بەڕێزانە بە وردی دەستووری عێراق ببینن چونكە لە دیباچەی دەستووردا بە ڕوونی هاتووە پابەندبوون بە دەستوور زامنی مانەوەی عێراقە بە یەكپارچەیی.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا پابەندی دەستوور بوون؟ بە دەیان نموونە هەیە كە پێشان دەدات حكوومەتەكانی عێراق پابەندی ئەو دەستوورە نەبوون كە خەڵكی عێراق دەنگی پێ دابوو. بە پێچەوانەی دەستوور لە سوپای عێراقدا پارسەنگ تێكدراوە و كورد پەراوێز خراوە ئەوە لە حاڵێكدابوو كە پێشمەرگە بناغەی سەرەكیی سوپای عێراقی لە دوای 2003 پێكهێنا.
لە سلكی دیپلۆماسی و كاروباری دەرەوەدا بە هەمان شێوە كار بۆ گۆشەگیركردن و دەركردنی نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستان دەكرێت. چەندین ساڵە پێشمەرگە ئابڵۆقە دراوە كە بەشێك بووە لە مەنزوومەی بەرگریی عێراق. ئەوە جگە لە پشتگوێخستنی ماددەی 140 و پێكهێنانی ئەنجوومەنی ئیتحادی، ئەو ئەنجوومەنەی زامنی تەوافوق و تەوازونی ناو پێكهاتەكانی عێراقە. بە پێچەوانەی دەستوور هەوڵ دراوە بنەماكانی سیستەمی فیدڕاڵی پێشێل بكرێن یان جێبەجێ نەكرێن. كار گەییشتە ئەوەی نانی خەڵكی كوردستان بە نووكە ئیمزایەك ببڕن و نەیشمانبینی هیچ لایەنێكی سیاسی یان ناوەندێكی ئایینی ئیدانەی ئەو بڕیارە نادەستوری و نامرۆڤانەیە بكات كە قووتی خەڵكی كوردستان و شیری منداڵی كوردستانی بڕیوە. بە پێی كام یاسا و كام ماددەی دەستوور حكوومەتی عێراقی ئەو مافەی هەیە ئیجرائاتی نایاسایی دەرهەق گەلی كوردستان بكات؟
لە لایەكی دیكەوە لەپێناو شەراكەتی نێوان پێكهاتەكاندا عێراق پێویستی بە بنەمای تەوافوق بوو بەڵام ئەو تەوافوقەشیان تێكدا و ئێستا بانگەشە بۆ زۆرینەی سیاسی دەكەن، زۆر چاكیش دەزانین مەبەستیان لە زۆرینەی سیاسی چییە كە لە ڕاستیدا نەهێشتنی شەراكەت و پەراوێزخستنی پێكهاتە سەرەكییەكانی ترە.
بە هەموو لایەكیش ڕادەگەیێنین كە ڕیفراندۆم مافێكی سرووشتیی گەلی كوردستان و هەموو گەلانی جیهانە و ئەو مافە سرووشتیە دەبێ مومارەسە بكرێت و بۆچی تەنیا ئەو مافە لە گەلی كوردستان حەرام بكرێت؟
ئێمە ئیلتزاممان هەیە بەرانبەر خوێنی شەهیدانمان و ڕای گشتی و داوكارییە ڕەواكانی گەلەكەمان. بۆیە لەو مافەی خۆمان پاشگەز نابینەوە و گەلی كوردستان ئەو مافە سرووشتییەی خۆی بە شێوەیەكی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی پیادە دەكات. چونكە نامانەوێ ئەزموونی تاڵ و شكستخواردووی پێشوو دووبارە بكەینەوە. بە باشی دەزانین هەردوولا دراوسێی یەكتر و قووڵایی ستراتیژیی یەكتر بین و وەك برا و دۆست هاوكار و هەماهەنگ بین لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.
ئەو سەردەمەیش بەسەرچوو بە زمانی هەڕەشە و چاوسووركردنەوە دژی مافی ڕەوای گەلی كوردستان بوەستنەوە و حەزیش ناكەین كەس ئەو زمانە بەكار بهێنێ. گەلی كوردستان ئاشتی و برایەتیی دەوێت بەڵام زمانی هەڕەشە و ئینكار لە كەس قبوڵ ناكات.

مەسعوود بارزانی
19
ـی 7ـی 2017

 

19
تەمموز

 

لە گەڵ کاسبکاران و پیشەوەران و خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتی

هەولێرکاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر

.بە مەبەستی ئاگادار بوون لە ژیان و گوزەرانی کاسبکاران قەیسەری و ناوبازاری هەولێری بە سەرکردەوە

 

17
تەمموز

 

ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 16/7/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ عێراق كرد كه‌ به‌ڕێز كونسولی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر یاوه‌ری بوو.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز مه‌سجدی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ربڕی و بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌.به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا‌ كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران چۆن‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بووه‌، ئێستاش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه‌ گرفته‌كانی نێوان هه‌لێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گه‌لی كوردستان له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا و هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز مه‌سجدی له‌ ئێستا و ڕابردوودا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تارانی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پاڵپشتیی خۆی بۆ كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێزیان نیشان دا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ نوێكه‌یدا بۆ خواست.

ده‌رباره‌ی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ پێویستی به‌ دیالۆگێكی جددی هه‌یه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌توانێت ڕۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕێت.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و دوا گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی بارودۆخی ناوچه‌كه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

 

10
تەمموز

 

سه‌ر له‌ به‌يانى رۆژى دوو شه‌ممه‌ 10/7/2017 له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراواندا كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌ بوونى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر تيشكى خسته‌ سه‌ر

چه‌ندبابه‌تێكى گرنگى رۆژ 

به‌ تايبه‌ت پرسى ريفراندۆم و رۆڵى كاديرانى پارتى له‌م بابه‌ته‌ و رايگه‌ياند پرسى ريفراندرم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له‌ هه‌موو بابه‌تێكى تر گرنگ تره‌ و ده‌بێ كاديرانى پارتى رۆڵى به‌رچاو ببينن بۆ سه‌رختنى ئه‌م پرسه‌ گرنگ و نيشتيمانييه‌ چونكه‌ سه‌ربه‌خۆىى كوردستان په‌يوه‌ندى به‌ هه‌موو تاكێكى كوردستانى هه‌يه‌ و له‌ سه‌ر هه‌موو كوردستانييه‌ك پێويسته‌ رۆڵى نيشتيمان په‌روه‌رى خۆى ببينێ بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌ گرنگه‌ . 
كاكه‌مين نه‌جار له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى رايگه‌ياند ئێمه‌ وه‌كو سه‌ركردايه‌تى كورد به‌ به‌ زۆرينه‌ى حزب و لايه‌نه‌ سياسيه‌كان و حزب و پێكهاته‌ جياوازه‌كانى تر چه‌ندين لێژنه‌مان پێكهێناوه‌ بۆ گفتوگۆ كردن له‌ گه‌ڵ وولاتانى ده‌ورو به‌رو ئه‌وروپا و ئه‌مريكا و حكومه‌تى به‌غدا . كاكه‌مين نه‌جار گه‌شبينى خۆى پيشاندا كه‌ پرسى ريفرانۆدم و سه‌ربه‌خۆيى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ به‌ ده‌ست ده‌هێنێ و هه‌موو كوردستانيان رۆژى ده‌نگدان به‌ به‌لێ ئه‌م پرسىه‌ ده‌كه‌نه‌ كه‌رنه‌ڤالێكى نيشتيمانى گه‌وره‌ و به‌ هه‌موو دونيا ده‌لێن گه‌لى كورد گه‌لێكى ئاشتى خوازه‌ و سه‌ربه‌خۆيى و رزگارى يه‌كجارى ده‌وێ . دواتر به‌شدار بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ندين سه‌رنج وتێبينى خۆيان خسته‌ روو ...

پەڕەى 2 لەکۆى 36 پەڕەدا