YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

هه‌واڵ (572)

04
کانونی دووەم

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى ناوچه‌كه‌ و رۆڵى رێكخستنه‌كانى پارتيمان له‌ و سنوره‌ كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسى لقى 24 ى سه‌فين و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن . له‌ گه‌ڵ هه‌ردوو ستافى ليژنه‌ى ناوچه‌ى كۆيه‌ و ته‌ق ته‌ق كۆبوه‌ . له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرى به‌ سه‌ردان و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى هه‌ڤاڵ كاكه‌مين نه‌جار و شاندى ياوه‌رى و رايگيه‌اند له‌م سنوره‌ سه‌ره‌رٍاى ئاسته‌نگه‌كان و هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكانمان به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان چاڵاكانه‌ كارو باره‌ حزببيه‌كانيان ئه‌نجامده‌ده‌ن . دواتر كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا تيشكى خسته‌ سه‌ر بارودۆخى ئه‌مرۆى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و رايگه‌ياند بارودۆخى ناوچه‌كه‌ و كوردستان وا ده‌خوازێ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ى كه‌ چاوه‌رێ ده‌كرێ له‌ ئاينده‌ رووبه‌رووى كوردستان ببنه‌وه‌ به‌ تايبه‌ت پرسى هه‌ڵبژاردن . كه‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن نزيك بۆته‌وه‌ و ئێمه‌ش وه‌ك پارتى هه‌ميشه‌ بڕواى ته‌واومان به‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدان و راى گه‌لى كوردستان هه‌يه‌ هه‌ر بۆيه‌ پێويسته‌ باشتر خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار باسى رووداوه‌ نه‌خوازره‌وه‌كانى ئه‌م دوواييه‌ى ناوچه‌كه‌ى كرد كه‌ به‌ ناوى خۆپيشاندان باره‌گاكانى پارتيمان و دام و ده‌زگا حكوميه‌كان له‌ سنوره‌كه‌ سوتێنران و زه‌ر و زيانى زۆر به‌ر باره‌گاكان و دام و ده‌زگا حكوميه‌كان و سيماى شارستانى ناوچه‌كه‌ش كه‌وت . كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند خۆپيشاندان و ده‌ربرينى داواكارى مافى ره‌وا و سه‌ره‌تاى خه‌ڵكه‌ و ئێمه‌ رێز له‌ داواكانيان ده‌گرين . به‌ڵام به‌ سوتاندنى باره‌گا و دام و ده‌زگا حكومييه‌كان هيچ شتێك چاره‌سه‌ر نابێت . دواتر به‌شدار بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ را و سه‌رنجى خۆيان خسته‌ روو ...

 

01
کانونی دووەم

 

بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی 2018 زاینی پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و جێگری سەرۆکی پارتیمان و هەڤاڵانم لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتیمان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتیمان و تەواوی جەماوەری سەربەرز و خۆڕاگری کوردستان دەکەم . 

بەهیوام ساڵی 2018 ی زاینی ساڵی بەدی هاتنی ئاوات و ئامانجەکانە ڕەواکانی گەلەکەمان  بێت . ساڵی خۆش بەختی و ئاسودەیی و ڕزگاری خاک و خەڵکی سەربەرزی کوردستان و وەدی هاتنی سەربەخۆیی بێت .

گومان لە وەدانییە ساڵی نوێ چەشنی ساڵانی ڕابردوو نابێ بەڵکو گەلی کوردستان ئومێدی زۆری بە بەدی هاتنی سەربەخۆیی و ڕزگاری هەمیشەیی هەیە لە ساڵی نوێدا . ئەم ساڵی ڕابردو سەرەڕای قەیرانەکان و بارودۆخی ناهەموار کە دووژمنانی گەلەکەمان بە ناڕەوا بە سەر خەڵکی کوردستان سەپاندیان . بەڵام کوردستانیان بە ئیرادەی بەهێز و بە دەنگی بەرز ووتیان بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاری یەکجاری خاکی کوردستان . ئەم دەنگە بەرز و پرۆسە دیموکراسیەی گەلەکەمان لە ساڵی 2017  ئەنجامیدا بۆ پیشاندانی ئاشتیانەی بە دەست هێنانی مافە ڕەواکانی دەسکەوتی گەورە و مەزن بوو . دڵنیاشم ساڵی داهاتوو ساڵی شکست و بێهێز بوونی دووژمنانی گەلەکەمان دەبێت .  

جارێکی تر ساڵی نوێ لە هەموون پیرۆز بە هیوای سەرکەوتن و بەدەست هێنانی تەواوی ئاوات و ئامانجەکانی ڕەواکانی گەلەکەمان لە ساڵی 2018 

 

کاکەمین نەجاڕ

ئەندامی مەکتەبی سیاسی 

سەرۆکی ئەنجومەنی سررکردایەتی پارێزگای هەولێر 

31/12/2017

21
کانونی یەکەم

 

به‌ مه‌به‌ستى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ و له‌ نزيكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنيه‌تى كارو باره‌كانى مه‌كته‌بى رۆشنبيرى و راگه‌ياندن لقى 10 سۆران . سولحى مه‌جيد ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسى ده‌زگاى رۆشنبيرى راگه‌ياندنى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى ديموكراتى كوردستان . سه‌ردانى مه‌كته‌بى رۆشنبيرى راگه‌ياندنى لقى 10 ى كرد له‌ قه‌زاى سۆران . له‌وێ له‌ گه‌ڵ به‌رپرسى مه‌كته‌ب و ته‌واوى هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌بى رۆشنبيرى راگه‌ياندنى لق كۆبۆووه‌ . 

له‌ ووته‌يه‌كدا سولحى مه‌جيد ئامانجى سه‌ردان و به‌ سه‌ركردنه‌وه‌كانى بۆ مه‌كته‌بى رۆشنبيرى راگه‌ياندنى لقه‌كانى سنورى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێر روونكرده‌وه‌ . كه‌ ئامانج ئه‌وه‌يه‌ له‌ نزيكه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌به‌كانى رۆشنبيرى و راگه‌ياندن كۆببينه‌وه‌ و گوێ له‌ داواكارى و راو پێشنياره‌كانين وه‌ربگرين . دواتر سولحى مه‌جيد ئاماژه‌ى بۆ رۆڵى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن و رۆڵى كاديرانى راگه‌يانكار له‌م بارودۆخه‌ى ئێستا كرد كه‌ پێويسته‌ كاديرانى پارتيمان رۆڵى هۆشيار كه‌ره‌وه‌ ببينن . بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى كه‌ ئێستا له‌ كوردستان ده‌گوزه‌رێ . دواتر به‌رپرسى مه‌كته‌بى رۆشنبيرى و راگه‌ياندن سوپاسى ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شاندنى ده‌زگاى رۆشنبيرى و راگه‌ياندنى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى كرد . پاشان هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌ب راو سه‌رنجى خۆيان خسته‌ روو ....

19
کانونی یەکەم

 

له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر پێشوازى كرد له‌ نه‌قيب لارس راوێژكارى فه‌رمانده‌يى سه‌ربازى ئه‌ڵمانيا و شاندى ياوه‌رى . له‌ دانيشتنێكدا بارودۆخى ئێستاى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و رۆلى وولاتانى زلهێز خرايه‌ به‌رباس . شاندى سه‌ربازى ئه‌لمانيا پشتيوانى خۆيان بۆ حكومه‌تى كوردستان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دووپات كرده‌وه‌ و رايانگه‌ياند كه‌ به‌ردوام ده‌بن له‌ راهێناى سه‌ربازى به‌ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان . له‌ هه‌مبه‌ر هاوكارى و پشتيوانى وولاتى ئه‌لمانيا بۆ گه‌لى كوردستان . كاكه‌مين نه‌جار سوپاسى حكومه‌ت و گه‌لى ئه‌لمانياى كرد كه‌ هه‌ميشه‌ پشتيوانى حكومه‌ت و گه‌لى كوردستان به‌ گشتى بوونه‌ به‌ تايبه‌ت له‌ شه‌رى تيرۆريستانى داعش ئه‌لمانيا به‌ دابينكردنى چه‌ك و راهێنانى سه‌ربازى هاوكارى زۆر باشى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ لاى گه‌لى كوردستان جێگاى ته‌قديره‌ و هه‌رگيز ئه‌و وه‌فايه‌ى گه‌ل و حكومه‌تى ئه‌لمانيا له‌ ياد ناكه‌ين ....

19
کانونی یەکەم

 

له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌ رۆژى ئاڵاى كوردستان ئاڵاى كوردستانى به‌رز كرده‌وه‌ . 

كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا رايگه‌ياند ئاڵاى كوردستان دوێنێ هه‌ر به‌رز بووه‌ و ئه‌مرۆ و سبه‌ش ئه‌م ئاڵايه‌ هه‌ر به‌ به‌رزى ده‌مێنێته‌وه‌ و هيچ دووژمن و داگيركه‌رێكى كوردستان ناتوانێ ئاڵاى كوردستان تا سه‌ر له‌ سه‌ر خاكى كوردستان دابگرێ . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ مێژووى ئاڵاى كوردستان كرد كه‌ ئه‌م ئاڵايه‌ مێژووييه‌كى دوور و درێژى هه‌يه‌ و هه‌موو حزب و بزاوته‌ نه‌ه‌توه‌ييه‌كانى گه‌له‌كه‌مان له‌ ته‌واوى پارچه‌كانى ووڵات به‌ ئاڵاى يه‌كگرتووى كوردستانيان ناساندووه‌ . له‌ درێژه‌ى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ئه‌مرۆ ئاڵاكه‌مان له‌ سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و له‌ ناوه‌نده‌ به‌هێزه‌كانى بڕيارى دوونيا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ و رێزى لێ ده‌گيرێ . دڵيناشبن ڕۆژێك دادێ ئه‌م ئاڵايه‌ به‌م به‌رزييه‌وه‌ له‌ باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ئاڵاى ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌شه‌كێته‌وه‌ ....

10
کانونی یەکەم

 

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کارووبارەکانی مەکتەبی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی دوو سولحی مەجید ئەندامی ئەنجومەن و بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەنجومەن . لە گەڵ بەرپرس و ستافی مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی دوو کۆبۆوە 

لە دانیشتنێکدا ڕۆڵی دەزگاکانی راگەیاندن لە پرسی ئەمرۆی کوردستان و ناوچەکە خرایە بەرباس . سولحی مەجید لە ووتەیەکدا راگەیاند دەبێ کادیرانی مەکتەبی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیمان خۆیان بە زانست و زانیاری سەردەم گۆش بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگای کاری راگەیاندن خزمەت بە کوردستان و سیاسەتی راستەقینەی پارتی بکەن ....

03
کانونی یەکەم

 

دواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و شاندى باڵاى یاوه‌رى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2/12/2017 له‌ كۆشكى ئه‌لیزێ له‌ پاریس به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا. سه‌ره‌تا له‌ لێدوانێكدا سه‌رۆك ماكرۆن گوتى:

"سوپاسی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وه‌زیرانى هەرێمی کورستان دەکەم بۆ سەردانەکەی ئەمڕۆیان. دەمەوێت دۆستایەتیی فەڕەنسا و پابەندبوونمان بە ڕێزگرتن لە مافی گەلی کورد نیشان بدەم لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ، دیموکرات و یەکگرتوودا، کە ڕێز لە فرەڕەنگییەکەی ده‌گرێت، هەروەها دەمەوێت ئەوەیان پێبڵیم کە ئێمه‌ چەند تێکۆشانی ئەوانمان لە دژی تیرۆر به‌رز ڕاگرتووه‌.

پێشمەرگە لەتەک هێزە فیدراڵییه‌کانی عێراقدا بەوپەڕی هۆشیاری و لێهاتووییەوە بۆ عێراق و هەموو جیهان شەڕی دژی داعشی کرد. ئەمڕۆش دیسان ڕێز لەو کارەی ئەوان دەگرین، لە هەمان کاتدا سوپاسیان دەکەین بۆ پێشوازیکردن لەو ژمارە زۆرەی ئەو ئاوارانەی لە دەستی دڕندایه‌تیى داعش ڕایانکردووە. ئێمه‌ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتوگۆمان لەبارەی قۆناخی دوای ڕیفراندۆمى 25ی ئەیلوولی ڕابردوو بوو، کە لە کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو. وەک ئەوەی لە 5ی ئۆکتۆبەر بە بەڕێز حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقم گوت، لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانییش جەختم لەسەری کردەوە، کەوا هەڵوێستی فەڕەنسا ئەوەیە مافە دەستوورییەکانی کورد بدرێت و لەو چوارچێوەیەدا حکوومەتێکی گشتگیر هەبێت.

فەڕەنسا جەخت لەسەر دوو شت دەکاتەوە: بوونی عێراقێکی بەهێز و یەکپارچەییی خاكی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە زۆر گرنگە. لە ڕوویه‌کی دیکەشه‌وه‌، ڕێزگرتنێکی تەواو هەبێت بۆ پرۆسەکە بەپێی دەستووری 2005ی عێراق و ڕێزگرتن لە فرەڕەنگی لە عێراق و ناوچه‌كه‌دا. ئەو ئاگربەستەی لە کۆتاییی مانگی ئۆکتۆبەر لە باکووری عێراق ڕاگەیه‌نرا، هەنگاوێکی ئەرێنی بوو، لەو چوارچێوەیەشدا دەبێت بەهێزتر بکرێت.

ڕێزگرتنەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تێڕوانینی دادگای فیدراڵی دەربارەی یەکپارچەییی وڵات لەو چوارچێوەیه‌دا جێگای دەستخۆشییە. ئەوانەش هۆكارن كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌ی ڕاست ده‌ڕۆن. ئەمڕۆ فەڕەنسا وای دەبینێت کە دیالۆگێکی نیشتمانیی بنیاتنەر دەتوانرێت دەست پێبکرێت. پێویستە ئەو دیالۆگەش ئەو دوو ئامانجە دابین بکات کە باسم کردن.

پێویستە دیالۆگەکە لەسەر  چوار خاڵی بنەڕەتی بنیات بنرێت لە چوارچێوەی ڕێزگرتنی تەواو لە دەستووری 2005:
یەکەم:  پێویستە دان بە ڕەوایەتیی بوونی خاڵە سنوورییەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی فیدڕاڵدا بنرێت.
دووەم: وەک ئەوەی بەڕێز عەبادی پابه‌ندیی خۆی ده‌ڕبڕی كاتێك ئۆکتۆبەر لە پاریس بوو، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو تەواوی میلیشیاکان چەکیان لێ دابماڵرێت، بەتایبەت حەشدی شەعبی کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا دامەزراوە. واتە تەواوی میلیشیاکان لە عێراق دەبێت هەڵبوەشێنرێنەوە.
سێیەم:  ئەوەیە هاوسەنگییەک لە بودجە و دابەشکردنێکی دادوەرانە بەپێی دەستوور هەبێت کە ڕێگای ژیان بە تەواوی هەرێمەکان بدات.
خاڵی کۆتایی ئەوەیە کە ماددە دەستوورییەکانی پەیوەندار بە ناوچە جێناکۆکەکانه‌وه‌ جێبەجێ بکرێن، بەتایبەت ماددەی 140ی دەستوور.

لەو چوارچێوەیەدا، هیوادارم ئەو دیالۆگە نیشتمانییە بنیاتنەرە هەرچی زووە دەستی پێبکرێت و فەڕەنساش هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی عێراق یەکپارچە بێت و بە تەواوی دان بە کورد و مافەکانیاندا دەنێت لەو چوارچێوەیەدا.

تەحەدای پێش هەموومان ئەوەیە ڕێگە به‌ عێراق و لە نێویشیدا به‌ کوردستانی عێراق بدرێت ڕێگای ئارامی و ئاشتی بدۆزێتەوە، ئه‌وه‌ى تەواوی خەڵکی عێراق شایسته‌یه‌تى، كه‌ نرخێكی به‌رزی دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تۆتالیتاریزمی داعش. لەم چوارچێوەیەشدا یەکگرتووییی گه‌لی کورد شتێکی جەوهەرییە، بوونی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لەنێو شاندەکە لەگەڵ سەرۆک وه‌زیران، نیشانه‌ى ئه‌مه‌یه‌. بوونی كوردستان له‌ ناو عێراقێكی یه‌كگرتوودا، كوردستانێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی.

ئه‌وه‌ی به‌لاى فه‌ڕه‌نساوه‌گرنگه‌ و منیش خوازیار بووم ئه‌وه‌ بوو، له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌بادی له‌ ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌ پاریس پێشوازییان لێ بكه‌ین.

فەڕەنسا هەموو هەوڵێک دەدات نەک تەنها بۆ دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانی، بەڵکو هەوڵی سه‌ركه‌وتنیشی دەدات لە هه‌فته ‌و مانگەکانی داهاتوودا بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌كپارچه‌ییی عیراق و سه‌قامگیری له‌ ناو عیراقدا.

ئینجا دواى ئه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له‌ لێدوانێكدا گوتى:
"ده‌مه‌وێ سه‌ره‌تا سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی به‌ڕێزیان بكه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆشكی ئه‌لیزێ له‌ شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد. سوپاسی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ مێژووییانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و گه‌لی عێراق هه‌یبووه. سوپاسی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعشدا پێشكه‌ش به‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان كرد. پابه‌ندیی جه‌نابی سه‌رۆك كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆشكی ئه‌لیزێ پێشوازی لێكردین، نیشانه‌ی ئه‌و دۆستایه‌تییه‌یانه‌ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پێمانوایه‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌توانێت ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی ببینێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌ناو عێراق و كێشه‌كانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا.

به‌ سێ چوار خاڵ بیروبۆچوونی خۆمان به‌ جه‌نابی سه‌رۆك گه‌یاند، یه‌كه‌میان پابه‌ندیی ئێمه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ عێراقێكی یه‌كگرتووی فیدراڵ كه‌ ڕێز له‌ ده‌ستوور و یاساكانی وڵات بگرێت و پێمان ڕاگه‌یاند هیچ كێشه‌یه‌كه‌مان نییه‌ به‌پێی ده‌ستووری عێراق له‌ بابه‌تی ده‌سته‌ڵاتی فیدراڵی له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان و ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆیه‌كی بنتیانه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا. پێشتریش هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی داوه‌ و ڕامانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێزی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌گرین.

سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك ده‌كه‌ین بۆ پابه‌ندیی خۆیان به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق. پێمانوایه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ زۆر گرنگه‌ تا بتوانین له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه‌ لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش. جارێكی دیكه‌ سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ و به‌ناوی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی جه‌بانی سه‌رۆك و فه‌ڕه‌نسا و گه‌لی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین".

پاشان له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ لادانی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌پینراون و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڕێز سه‌رۆك ماكرۆن ڕایگه‌یاند:
"بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی، چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌،  بۆیە پێموایە ئێستا ڕێگایەکی بنیادنه‌ر هەیە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو چارەسەرە. ئەمە یەکێک بوو لە تەوەری گفتۆگۆی ئەمڕۆی نێوانمان هەروەک پێشتر پێتانم ڕاگەیاند.

چارەسەرکردنی کێشەکان بە ئاماده‌ییى لایەنەکان دەکرێت، هەروەها ئەم  چارسەرەش پێویستی بە ئیرادەیه‌کی بەهێزی نێشتیمانی هەیە بۆ دەستپێکردنی دیاڵۆگێکی بەهێز و بنیاتنەر لە عێراق لەنێوان ‌‌حکوومەتى عێراق کە لەلایەن سەرۆک وەزیران عەبادییه‌وه‌ بەڕێوە دەبرێت، هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر سایەی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ى عێراق. پێویستە ئەم دیالۆگە لەسەر بنەمای پابه‌ندبوونی هەردوو لایەنەکە بەڕێوە بچێت.

سوپاسی سەرۆکی حكومه‌ت و جێگرەی سه‌رۆكی حكومه‌ت دەکەم کە ئەمڕۆ ڕەزامەندیان نیشان دا بۆ میكانیزمێك به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه و داننان به‌ دەستەڵاتی فیدراڵی لە خاڵە سنوورییەکان. پێموایە لەسەر ئەم بنەمایە ده‌كرێت دیاڵۆگێکی بنیادنه‌ر به‌ڕێوه‌ بچێت و وابكات هه‌موو ئابڵۆقه‌كان نەمێنێن و ئاڵوگۆڕی دادپه‌روه‌رانه‌ى‌ دارایی لەنێوان هەرێمە جیاوازەکانی عێراقدا ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

فەڕەنسا هیوای خواست کە له‌ لایه‌ك شه‌رعیه‌ت بدات به‌ سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی، هه‌روه‌ها هانى ئەم گفتوگۆیه‌ بدات، بەتایبەتی دوای دیدارمان لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیران عەبادی نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر. پێموایە ئەم نەوە نوێیە یەکگرتوو و تەبایەی سەرکردەی کورد، بەرپرسیارێتیەکی مێژوویییان لەم چوارچێوەیەدا لەسەر شانە و من بڕوام پێیان هەیە. هەروەها بڕوام بە عەبادییش هەیە کە لە بەرژەوەندیی یەکگرتووییی عێراق به‌ره‌و هه‌مان ئاراسته‌ بێت. لەسەر کۆبۆنەوەی ئەمڕۆش دەمەوێ قسە لەگەڵ عەبادی بکەم و فه‌ڕەنسا ئامادەکاریی تەواو دەکات کە گفتۆگۆی نیشتیمانی لە عێراق سەرکەوێت.

ده‌رباره‌ی پرسی ڕیفراندۆم و لێكه‌وته‌كانی، هه‌وڵه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و لێكه‌وتانه‌ و په‌یوه‌ندیكردن به‌ عیراق له‌مباره‌یه‌وه‌، به‌ڕێز ماكرۆن ئاشكرای كرد:
"سەبارەت بە پرسیاری یەکەم، بێگومان ئەوە بۆ سەرۆک وەزیران بارزانی جێدەهێڵم تا بە وردەکاریی زیاترەوە وەڵامتان بداتەوە، بەڵام پێویستە پێتان بڵێم کە ڕێزگرتنى ‌حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق ده‌رباره‌ی یه‌كگرتووییی وڵات، خۆی له‌ خۆیدا وەڵامی پریاسیاره‌كه‌ له‌ خۆی هه‌ڵده‌گرێ و پێموایە ئەم نیازپاكییه‌ى له‌دوای ڕیفراندۆمیش نیشان دراوە، لەگەڵ ئامانج و چاوەڕوانییەکانی سەرۆک وەزیران عەبادیشدا یەکدەگرنەوە.


کاتێک لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیران عەبادی قسە ده‌كه‌م، باسی ئەم دیدارەی بۆ دەکەم و باسی ئه‌و نه‌رمییه‌ى بۆ ده‌كه‌م كه‌ سەرۆک وەزیران و جێگره‌كه‌ی ئاماده‌ن بینوێنن، بەتایبەت سه‌باره‌ت به‌ پرسی خاڵە سنوورییەکان. هەروەها باسی ئەو کارانەی بۆ دەکەم کە لای ئێمە جێگای دڵەڕاوکێن، بەتایبەتی ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر یه‌كپارچه‌ییی عێراق هەیە، هەروەها جێبەجێکردنی یەکسانی خاڵ و بەندەکانی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ و دەستپێکردنی دانوستان لە نزیکترین کاتدا، هەروەک ئۆکتۆبەری ڕابردوو کاتێک لە پاریس بوو پێم ڕاگەیاندبوو کە پێوستە دەست بەگفتۆگۆ بکەن. بە دڵنیاییەوە ئەمجارەش لەم چوارچێوەیەدا  هەرچییەکی سەبارەت بە عێراق بۆ من گرنگە، پێیڕادەگەیه‌نم. بۆ من هەبوونی عێراقێکی بەهێز، ئاشته‌وا و فرەڕەنگ‌ کە دان بە مافی هەموو پێكهاته‌كاندا دەنێت، مه‌رجه‌ بۆ سه‌قامگیریی ئێستا و مه‌وداى مامناوه‌ند.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى گوتی:
"سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم ئێمه‌ له‌ قۆناغێكی نوێداین و ئه‌و بابه‌ته‌ كۆتایی هاتووه‌، ئێمه‌ وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی خۆمان ده‌ربڕیوه‌ و ڕێزمان له‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق گرتووه‌ و ئێستا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا ده‌مانه‌وێت ئارامی له‌ عێراقدا هه‌بێت یان نا؟. ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین له‌ چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا كێشه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌و پابه‌ندییه‌شمان به‌ جه‌نابی سه‌رۆك ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌ین به‌پێی ده‌ستوور له‌ بابه‌تی بوونی ئه‌وان له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان هاوكاریی به‌غدا بكه‌ین".

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا ده‌رباره‌ى ئاماده‌نه‌بوونی به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ریی ئه‌و سه‌ردانه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "هیوادارین كێشه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌وان ئاماده ‌بن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ".

 

29
تشرینی دووەم

ڕۆژی سێشەممە 28ـی 11ـی 2017 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی هەولێر و بەرپرس و كارگێڕانی لق و ناوچەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەندامانی پارلەمان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و ئیداریی پارێزگای هەولێر كۆبۆوە

    لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا بە تێروتەسەلی باسی لە دوا پێشهاتە سیاسییەكان و ڕیفراندۆم

و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم كرد و وردەكاریی ڕووداوەكانی كەركووك و ئەو خیانەتەی شی كردەوە كە لەبەرانبەر گەلی كوردستان و كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام درا.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی وتەكانیدا جەختی لەوە كردەوە كە هەمیشە دیالۆگ و دانوساندن و چارەسەری ئاشتیانە و دەستووری بژاردەی گەلی كوردستان بووە و پێشێلكردنی بەردەوامی دەستوور و نەهێشتنی شەراكەت لە لایەن حكوومەتەكانی عێراق وای كردووە كە ئەو بارودۆخە بێتە كایەوە. ئێستایش حكوومەتی هەرێم ئامادەی دانیشتن و دیالۆگە لەگەڵ بەغدا و ئەوەی پێویستە بۆ ڕێگەخۆشكردن بۆ دانوساندن ئەنجامی داوە و سەرگرتنی ئەو پڕۆسەیە دەمێنێتەوە سەر حكوومەتی بەغدا كە واز لە مەرجە تەعجیزییەكانی بهێنێت.
هەروەها ئەوەیشی بۆ ئامادەبووان دووپات كردەوە كە سەپاندنی ئەمری واقع بە زەبری زۆر و چەك و خیانەت قابیلی قبوڵ نییە و ئەم دۆخەی ئێستا كاتییە و هەتا سەر نابێت.

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك و سكرتێر و نوێنەری پارتە كریستیانەكانی كوردستان كۆبۆوە
ڕۆژی سێشەممە 28ـی 11ـی 2017 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆك و سكرتێر و نوێنەری پارتە كریستیانەكانی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی نیشتیمانیی پارتە كریستیانەكانی هەرێمی كوردستانی كرد لە پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم و باسی ئەو هۆكارانەی كرد كە هانی گەلی كوردستانی دا بڕیار لە ڕیفراندۆم بدەن و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆمیش سەلماندی كە بڕیارەكەی گەلی كوردستان چەندە دروست و ڕەوا بووە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پڕۆسەی سیاسیی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە پێش هەڵبژاردنەكانی عێراق كرایەوە وەك چارەسەرێكی گونجاو بۆ پڕۆسەی سیاسیی هەرێم
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تەئكید لەسەر ماف و بەشداریی سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان لە پڕۆسەی سیاسی و گەرەنتی مافەكانیان لە دەستووری ئاییندەی هەرێمی كوردستان كرایەوە كە بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە بەڵگەنامەیەكدا پەسەند كرابوو.
بارودۆخی ناوچەكانی سەهلی نەینەوا و تەحەدی و هەڕەشەكانی بەردەم پێكەوەژیان و داهاتووی ئەو ناوچانە تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

 

 

22
تشرینی دووەم

 

له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى ديموكراتى كوردستان رێزدار فازل ميرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى و به‌ ياوه‌رى چه‌ند ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسى لقه‌كانى سنورى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێر و به‌شێك له‌ كارگێرانى لق كۆبۆووه‌

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێزدار فازل ميرانى تيشكى خسته‌ سه‌ر بارودۆخى ئێستاى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و راگه‌ياند پێويسته‌ پارتى ديموكراتى كوردستان ئاماده‌كارى ته‌واو بكات بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانى ئاينده‌ . به‌ تايبه‌ت پرسى هه‌ڵبژاردن كه‌ پارتى ديموكراتى كوردستان خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكى زۆره‌ و ده‌بێ له‌ ئيستاوه‌ ئۆرگانه‌كانى پارتى ئاماده‌كارى ته‌واو بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه‌ و سه‌ركه‌وتنى ليستى پارتى ديموكراتى كوردستان . رێزدار ميرانى له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى ئاماژه‌ى به‌ گرنگى به‌هێزى مانه‌وه‌ى پارتى كرد كه‌ ئه‌مرۆ پارتى له‌ سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچه‌كه‌ و كوردستانيش داكۆكى سه‌رسه‌خت له‌ ماف و داواى ڕه‌واى گه‌لى كوردستان ده‌كات هه‌ر بۆيه‌ له‌ سه‌ر هه‌موومان پێويسته‌ ئه‌م پێگه‌ به‌هێزه‌ى پارتى بپارێزين بۆ به‌ ده‌ست هێنانى ده‌سكه‌وتى زياتر بۆ گه‌له‌كه‌مان . دواتر هه‌ڤاڵانى به‌شدار بووى كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند سه‌رنج و تێبينيه‌كيان خسته‌ روو ....

19
تشرینی دووەم

 

به‌ڕێز ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ واشنتۆن له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ به‌غدا و حكوومه‌تى عێراق هانده‌دات زه‌مینه‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جددی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕه‌خسێنێت تاكو بگه‌ن به‌ ئامانجێكی خوازراو.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18/11/2017 له‌ په‌یوه‌ندیییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز تیله‌رسن وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌، ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه‌ نیشان دا.

به‌رێز تیله‌ر‌سن خۆشحاڵیی خۆی بۆ هێوربوونه‌وه‌ی گرژیى هێڵه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌ربڕی و دانبه‌خۆداگرتنی هه‌ردوولای بۆ پاراستنی ئارامی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ڕێزگرتن له‌ شیرۆڤه‌ی دادگای فیدرالی عیراق سه‌باره‌ت ده‌ستوور، جه‌ختیشى له‌ پاراستنى ئارامى كرده‌وه‌ له‌پێناو زه‌مینه‌سازی بۆ دیالۆگێكی جددیى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ دیالۆگێكى جددیدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها هیواى خواست ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ڕۆڵى خۆیان له‌ ده‌سپێكردنى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕن و له‌مباره‌یه‌وه‌ هاوكار و پشتیوان بن.

به‌ڕێزیان سوپاسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ و سه‌ره‌خۆشیی به‌رێز تیله‌رسن ـ ى بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پێشوازی له‌ هه‌ر هاوكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ لێقه‌وماوان. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ گه‌مارۆ‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێت، به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ بواری مرۆییدا پێویستییه‌كی زۆرییان هه‌یه،‌ چونكه‌‌ به‌شێكی هاوكارییه‌كان‌ بۆ زیاتر له‌ ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانانه‌كانه‌وه‌ دابین ده‌كرێت.

پەڕەى 4 لەکۆى 41 پەڕەدا